سلێمانی-KDP.info- مەحموود محەمەد گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، له‌گه‌ڵ گۆڕان قسه‌یان له باره‌ی حكومڕانییه‌كی سه‌رتاسه‌ری كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی بووژانه‌وه‌ی ئابووری و چاكتركردنی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان.
دوای ئەوەی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆتایی هات، شۆڕش حاجی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی پارتی له سلێمانی رایگه‌یاند، پارتی پێی باشبوو گۆڕان به‌شداری له حكوومه‌تدا بكات و گوتی: "ئێمه‌ش سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆمان به شانده‌كه‌ی پارتی داوه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، شۆڕش حاجی راشیگه‌یاند، له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌شی به‌دوادادێت. روونیشی كرده‌وه، بڕیاری كۆتایی به‌شداریكردن له حكوومه‌ت لای جڤاتی نیشتمانی گۆڕانه و وه‌ڵامی خۆشیان له‌گه‌ڵ جڤاتی نیشتمانی باس ده‌كه‌ن و ده‌یده‌نه‌وه پارتی.
لای خۆیه‌وه، هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا، مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، له دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كار بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و به‌ڵینانه ده‌كه‌ن كه به خه‌ڵكی كوردستانیان داوه.
گوتیشی: "سه‌قامگیری كوردستان به هه‌موو لایه‌ك درووست ده‌بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و سۆنگه‌یه‌ش به یه‌كه‌وه‌بوونی لایه‌نه‌كان كۆمه‌ڵێك ئامانجی گه‌لی كورد دێنێته دی.
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ردانی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین ویستی به‌شداریكردنییان هه‌یه له حكوومه‌ت، ئه‌وانه‌ی بڕیاری به‌شدارینه‌كردنییان داوه شتێكی دیكه‌یه".
روونیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڕان قسه‌یان له باره‌ی حكومڕانییه‌كی سه‌رتاسه‌ری كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی بووژانه‌وه‌ی ئابووری و چاكتركردنی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی شاری سلێمانییان كرد و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانییان تاووتوێ كرد، دواتریش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه.