هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی و ئەندرۆ پیک،ئاسایکردنەوەی رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی چاره‌كردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریان تاوتوو كرد.
ئه‌مڕۆ 17/11/2018، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌ندرۆ پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر تاوتوێ كران.
له‌و دیداره‌دا پێشوازی له بڕیار و رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی بیره‌كانی كه‌ركووك له‌رێی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كرایه‌وه و به هه‌نگاوێكی گرینگ و سمبۆڵی دانرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان.
مه‌سروور بارزانی و ئه‌ندرۆ پیك له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان له ئاساییكردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێگاكان و پاككردنه‌وه‌یان له مینه چێنراوه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌م ناوچانه كرده‌وه.
تاوتوێكردنی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا بوو.