هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن کرد و له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان كرده‌وه، كه بوونه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی گرووپی تیرۆریستی. له‌وباره‌وه مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له بایه‌خی چاره‌سه‌ركردنێكی بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان له ناوچه رزگاربووه‌كان كرده‌وه به‌و پێیه‌ی ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
ئەمڕۆ 8/11/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە هندریك ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوەری كرد.
لەو دیداره دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازیی و ته‌نگژه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق تاوتوێ كرا.
له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان كرده‌وه، كه بوونه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی گرووپی تیرۆریستی. له‌وباره‌وه مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له بایه‌خی چاره‌سه‌ركردنێكی بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان له ناوچه رزگاربووه‌كان كرده‌وه به‌و پێیه‌ی ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداری نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی رێكخستنه‌وه و تێكه‌ڵاوكردنه‌وه‌ی لیواكانی پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌ی له حكوومه‌تی نوێی عێراق پێشبینی ده‌كرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.