ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- سەرۆكی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەڵێت، كورد لە سووریا داهاتوویەكی ڕۆشنی نییە و، پەیەدەیش هیچ سیاسهتێكی ڕوونی لە بارەی ئاییندەی كوردان لە رۆژئاوادا نییە.
لە دوای دەستپێكردنی شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١، گرژی و شەڕ لە سووریادا بەردەوامە و ژمارەیەك گرووپی چەكدار چەند ناوچەیەك بەڕێوە دەبەن و ناوچە كوردنشینەكانیش لە دەست پەیەدەدان، بەڵام پەیەدە نەیتوانیوە سیاسەتێكی باش پێڕەو بكات، بۆیەش بە ملیۆنان كەس ئەو وڵاتەیان جێ هێشتووە.
عەبدولباست سەیدا، سەرۆكی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمەریكا لە سووریا ئامانجە ستراتیژییەكانی خۆی بەڕێوە دەبات و هیچ ئاگایەكیشی لە كورد نییە، نموونەیش لەو بارەیەوە زۆرن".
سهیدا عەفرین وهك نموونەیهكی زیندوو دێنێته بهر باس و دهشڵێ، لە ئێستادا ئەمەریكا كار بۆ ئەوە دەكات كە جارێكی دیكە توركیا بێنێتەوه سەر هێڵی بهرژهوهندییهكانی له ناوچهكهدا، ئهو سیاسهتوانه كه پێشتر سهرۆكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بووه باوهڕی وایه، كه ’‘هەرچەندە لە پرسی خاشقچیدا هەندێك گرژی كەوتبووە نێوانیان، بەڵام كە ئەمەریكا چەند ملیۆن دۆلارێكی بۆ دەستگیركردنی سێ سەركردەكەی پەكەكە، موراد قەرەییلان و جەمیل بایك و دۆران كالكان دا، جارێكی دیكە توركیای گەڕاندەوە سەر سكەی خۆیان و توركیایش ئەم بڕیارەی بە هەنگاوێكی ئەرێنی ناو برد.‘'
دەربارەی ئەوەی كە ئێستا لە سووریا مامەڵە لەگەڵ هێزە كوردییەكاندا چۆنە، سەیدا دەڵێ: "ئەمریكا وەك هێزی سەربازی ئەجێندای خۆی بە پەیەدە جێبەجێ دەكات، بەڵام ئەنەكەسە لە ڕووی سیاسییەوە مامەڵە دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە ئەكتیڤبوون هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر ڕۆڵی هەبێت".
دەشڵێ: "ئێستا شەڕی بە وەكالەتی وڵاتان لە سووریادا هەیە و دەتوانین بڵێین جەنگێكی پچووكی جیهانی لەوێ بەڕێوە دەچێت".
كــاروان بـــاعەدری