Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 15:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەكێتیی لاوان، بووە ئەندامی رێكخراوی لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپا
| KDP.info


 

ئەسینا-KDP.info- لە میانی كاركردن و بەشداریی بەردەوامی رێكخراوی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، لە كۆتاییدا بە رێژەی دەنگدانی ٩٤٪‏ لە كۆنگرەی ١٢ی رێكخراوەكە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، بە ئەندامی رێكخراوی لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپا، كە گەورەترین پارتی نێو پەرلەمانی ئەورووپایە، ھەڵبژێردرا.

فەلاح حەسەن، ئەو گەنجە كوردەی كە پۆستی جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھانی ھەیە، ھاوكات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستانە و سەرپەرشتیی ئەم كارەی كردووە، ڕاگەیاند: "دوای پیرۆزباییم لە گەكەمان لە ھەرێمی كوردستان و ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، دەمەوێت بڵێم ئەم دەستكەوتە مەزنە ڕاستە لە ڕێگە و ھەوڵدانی بەردەوامی ئێمە وەكو لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بووە، بەڵام بەرھەمی دەستكەوتەكە بۆ گەلی ھەرێمی كوردستانە بە گشتی، چونكە ئاڵای كوردستان لەنێو رێكخراوەكەدا دادەنرێت، نەوەك ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆیە ئەمە مینبەرێكی گرینگە بۆ سەرجەم لاوان و گەنجانی سیاسیی كوردستان تا بتوانن لەرێگەی لاوانی پارتییەوە بەشێك لە پەیامەكانیان بگەیەننە نێو ئەم رێكخراوە مەزنە و ببێتە پردێكی تازە لە نێوان لاوانی كوردستان و ئەندامانی پارتی گەلانی ئەورووپا و ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپایش".

فەلاح حەسەن، هەروەها دەڵێت: "ئەم سەركەوتنە مێژووییە، بە گرینگترین ھەنگاوی ژیانی خۆمی دادەنێم بۆ گەلەكەمان، چونكە ئەم ٦ ساڵەی رابردوو، پاش ھەوڵ و كۆششێكی بێوچان توانیمان مێژوو بۆ گەلەكەمان تۆمار بكەین".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، حەسەن ئاماژەی دا: "لە ماوەی ئەم شەش ساڵەی كاركردنم بۆ ئەم ھەنگاوە تا گەییشتینە ئامانجەكە، ھیچ ھاریكارییەك نەكراوین، بەڵام چونكە دەمانزانی ئەمە بۆ گەل و بۆ كوردستانە، بۆیە سارد نەبووینەوە و بەردەوام بووین تا سەركەوتین و شانازییەكەیشی بۆ ھەموو كوردستانە نەوەك تەنھا بۆ پارتی و لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستان".

شایەنی باسە، لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای ئەندامبوونیان لە لاوانی سیاسیی جیھان و ئەورووپا بۆ چەند ساڵی ڕابردوو، ئێستا بوونە ئەندامی لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپایش كە گەورەترین پارتی نێو پەرلەمانی ئەورووپایە و خاوەن ٢١٩ ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپایە، كە ناسراوە بە EPP.

 




دوایین هەواڵەکان

مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact