Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 22 MAR 2019 22:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ڤیان سەبری: فراکسیۆنە کوردەکان لەسەر دوو خاڵ کۆک بوون
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ فراکسیۆنە کوردەکان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەربارەی پشکی کورد لە بوودجەدا کۆ بوونەوە و تێیدا لەسەر دوو خاڵ کۆک بوون؛ بە ھاوبەشی داکۆکی لە مافەکانی کورد لە بوودجەدا بکەن و، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شاند ڕەوانەی بەغدا بکات.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ وەکو فراکسیۆنە کوردەکان لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەربارەی پڕۆژەیاسای بوودجە کۆ بووینەوە، بە مەبەستی یەکخستنی بۆچوونی فراکسیۆنە کوردەکان لەسەر پشکی ھەرێم و داکۆکیکردن لە مافەکانی ھەرێم و ھەمووان لەسەر دوو خاڵ کۆک بوون، ئەوانیش حکوومەتی ھەرێم لەسەر ئاستی باڵا لیژنە دروست بکات و سەردانی بەغدا بکەن و ئێمەش وەکو فراکسیۆنەکان لەناو لیژنەی ھاوبەش کە لیژنەیەک لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن دروستکراوە و ئەندامی خۆمان ڕەوانە دەکەین لەو لیژنەیەدا بەشداری بکەن و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ھەرچیی داواکاری و تێبینمان ھەیە دەربارەی مافی ھەرێم، چونکە زۆر داواکاریمان ھەیە، وەکو زیادبوونی بوودجەی سیادی و پشکی ھەرێم و چەندین داواکاریی دیکە، بۆیە گرنگ ئەوەیە بە ھاوبەشی کار دەکەین بۆ پاراستنی مافی گەلی کورد بە شێوەی گفتوگۆ و یەکدەنگ دەبین لەسەر مافەکان."

د.ڤیان سەبری گوتیشی: "ھەوڵەکانی ئێمە بۆ پاراستنی مافی کورد لە بوودجەدا بەردەوام دەبێت و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەنجامی ھەوڵەکانمان دیار دەبێت."

سەبری باسی لەوەش کرد: "پێویستە شاندی ھەرێمی کوردستان بەردەوام سەردانی بەغدا بکەن بۆ ھەموو بوارەکان گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەن، چونکە بەرنامەی حکوومەت بۆ ١٠٠ ڕۆژ دانراوە، بۆیە پێویستە لیژنە بەردەوام سەردانی بەغدا بکەن و شاندێکیش لەبارەی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی سەردانی بەغدای کردووە، بۆیە بۆ ھەموو پرسەکان پێویستە شاندی حکوومەت سەردانی بەغدا بکەن."

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەش کرد: "ئێمە بە ھێزەوە بەشداری لیژنەکەی نێوان پەرلەمان و حکوومەت و لیژنەی دارایی دەکەین، بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافەکانی گەلی کورد بکەین و بتوانین لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا جێگیریان بکەین."

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماتەمی راگەیاند

FRIDAY, 22 MARCH 2019 12:03:20
هەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوەکەی دوێنی شاری مووسڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا راگرتنی بۆنە و ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆزی راگەیاند.
 
نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به‌‌ پارێزگاری مووسڵه‌وه‌ ده‌كات

THURSDAY, 21 MARCH 2019 22:03:42
هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی به‌ به‌ڕێز نه‌وفه‌ل حه‌ممادی پارێزگاری مووسڵه‌وه‌ كرد و تیایدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی و گه‌لی كوردستانی به‌ به‌ڕێزیان و به‌ ڕێگای ئه‌ویشه‌وه‌ به‌ كه‌سوكاری قوربانیان ڕاگه‌یاند که‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ مووسڵ به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی گه‌شتیارانه‌وه‌ له‌ ڕووباری دیجله‌ به‌ ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
 
پرسه‌نامه‌ی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆکا‎

THURSDAY, 21 MARCH 2019 22:03:43
به‌ناوی خودای مه‌زن و دڵۆڤان
 
به‌ڕێز کاک ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆکا
 
به‌دڵگرانیه‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو (سارا تۆما بێهنام) هاوژینی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند (عه‌بدولمه‌سیح ئێلیا عه‌بدۆکا) و داپیری به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
نێچیرڤان بارزانی: هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌مڕۆی مووسڵ ده‌رده‌بڕ‌ین

THURSDAY, 21 MARCH 2019 21:03:33
هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانیانی رووداوی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له‌ مووسڵ کرد و هه‌موو هاوکاری و پشتیوانییه‌کی داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ لێقه‌وماوان نیشان دا.
 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕووداوەکەی شاری موسڵ دەکات

THURSDAY, 21 MARCH 2019 21:03:26

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕووداوەکەی شاری موسڵ دەکات

ئەمە دەقەكەیەتی:



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP