Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 NOV 2018 19:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

هەڵبژاردنی نیوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەستی پێ کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-   هەڵبژاردنی نیوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەستی پێ کرد و ٣٣ ملیۆن ئەمریکایی ئەمڕۆ نیوەی کۆنگرێس هەڵدەبژێرن.

دەنگدانی مێدتێرمی ئەمەریکا کە بە نیوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا ناسراوە دەستی پێ کرد. لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە ٣٣ ملیۆن ئەمەریکایی دەنگ دەدەن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران.

تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە ژمارەیان ٤٣٥ ئەندامە هەڵبژاردنی بۆ دەکرێ، لەگەڵ ٣٥ ئەندام لە کۆی گشتیی ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی پیران.

شاو

 




دوایین هەواڵەکان

حەشد و ھێزە عێراقییەكان سەرقاڵی بازرگانیكردنن.. ئاگایان لە دۆخی ئەمنیی مووسڵ نەماوە

TUESDAY, 20 NOVEMBER 2018 10:11:52

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دەڵێ، دۆخی ئەمنیی مووسڵ زۆر خراپە و خەڵكی ھەست بە مەترسییەكی زۆر دەكەن، چونكە داعش جارێكی دیكە سەری ھەڵداوەتەوە و حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەكانیش لەبەر كاری بازرگانی، ئاگایان لە دۆخی ئەمنیی شارەكە نەماوە.

 
هەولێر و بەغدا ڕێككەوتنێكی ٢٨خاڵییان واژۆ كرد

TUESDAY, 20 NOVEMBER 2018 10:11:36

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، لە دوای سەردانی شاندی بەغدا بۆ ھەرێمی كوردستان، سەبارەت بە خاڵە گومرگییەكان رێككەوتنێكی ٢٨خاڵییان واژۆ كردووە، كە گرینگترینیان لادانی خاڵە گومرگییە نایاساییەكانن.

 
نێچیرڤان بارزانی: وێڕاى سه‌ختییه‌كان، ئامانجه‌كانى پلانی‌ ستراتیژیی حكوومه‌تى هه‌رێم‌ دێنه‌ دى

MONDAY, 19 NOVEMBER 2018 23:11:32

هه‌ولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، سەرەڕای گوشارەکانی حکوومەتی عێراق، بەربەستە دەرەکییەکان و هەروەها بارودۆخی شەڕی داعش، پلانە بەردەوامەکەی حکوومەت سەرکەوتوو بوو و ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بەرەوپێشبردنی کوردستان لە سەرجەم كه‌رته‌كان، هاوكات ‏وه‌به‌رهێنانی له‌ بوارى وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانى بە ڕێگەپێدراو و مافێکی دەستووری دانا.

 
سه‌رۆک بارزانی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان پیرۆز ده‌کات

MONDAY, 19 NOVEMBER 2018 22:11:31

بسم الله الرحمن الرحیم

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
هیوادارین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس

MONDAY, 19 NOVEMBER 2018 22:11:35

برای بەڕێزم كاك د. ڕۆژ نووری شاوەیس

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو كاك جەوهەر شاوەیسم بیست. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە شۆڕشگێر و تێكۆشەرەكەتان و تەواوی دۆست و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و خۆتان خۆش بن.



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP