Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 01:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حاڵ و داهاتووی کوردستان چۆن بخەمڵێنین؟
| KDP.info


سەرۆ قادر
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەروا لە قەیرانی بنەڕەتیی خۆیدا دەکوڵێت. ئەنجامی شەڕەکانی ئەم ناوچەیەی جیهان گۆڕانکاریی زۆر نەوعی و ڕادیکالن.
عەرەب و ئیسڕائیل وا وردە وردە بەبێ میانجی ئاشت دەبنەوە و بەرەیەکی ئابووری، سوپایی فراوان پێک دێنن. لەلایەکی تر جەمسەربەندی هێزەکانی ناوچەکە لە دژی ئێران بەرەو زیادییە. ئەمریکا زۆر بە جیددی بەرەنگاری ئێران بووەتەوە. بە کردەوە سووریا لە نێوان دەوڵەتە عەسکەرییە پەیوەنددارەکاندا دابەش بووە. تورکیا نەیتوانی بەرەیەکی سەر بە خۆی دروست بکات و پێگەیەکی لەرزۆکی هەیە. دروشمی چاکسازیی دینی لە سەرزەمینی پیرۆز(سعوودیە) دەستیپێکردووە و پەل بۆ هەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکان داوێژێ. ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێ، هەر چوار پارچەی کوردستان لە جۆش و خڕۆشدایە. ڕەوایە لە خۆمان بپرسین ئەرێ چیمان بەسەر دێ؟
لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی توندڕۆییی ئیسلامیدا، کورد رۆڵێکی یەکلاییکارەوەی هەیە و لە مەیدانیشدا سەلماندوویەتی کە هاوپەیمانێکی سیاسی ـ کۆمەڵایەتی باوەڕپێکراوی ڕۆژئاوایە. جا ئەو هاوپەیمانییە لە دژی داعش بووبێ یان بۆ بەرپێگرتنی نفوزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووبێ یان بۆ سنووردارکردنی تەماعی تورکیای نیوعوسمانی بە تامی ئیخوان. ئەمە ڕاستییەکە لە سەر ئەرز و بە کردەوە ڕوویداوە. لەمەودوایش هەر گۆڕانکارییەکی سوپایی بێت، کوردستان پێگەی سەرەکی دەبێ کە ئەمریکا پشتی پێ دەبەستێ. پێموایە ترامپ هەر لە خۆیەوە ناڵێ کورد قارەمانن و دەبێ شتێکیان بۆ بکەین و قەت پشتیان تێناکەین. ئەوە لە کاتێکدا دەڵێ کە هەموو تواناکانی دەوڵەتەکەی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران یەک‌خستوە و لە سووریا لە ناو کوردستانەوە بەر بە پڕۆژەکانی دەوڵەتانی نەیاری خۆی دەگرێ.
دوای ڕیفڕاندۆم ئەمریکا و ئەورووپا بۆ کوردستان گەڕانەوە و هاوکاریی هەرێمی کوردستانیان کرد تا نەخشەی تێکدەرانەی عێڕاق و ئێران و تورکیا بە ئاودا بدات. ئەمە حەقیقەتە. قارەمانیەتیی پێشمەرگە پەسندی وەرگرت و وردە وردە بەهێزتر کرا. ئێمە نابێ تاسانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر واقیعبینیمان دابپۆشێت. دروشمی کوردستانی بەهێز جاری یەکەم بە زمانی ئەمریکادا هات و بووە بناغەی سیاسەتی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکوومەت بەڕێز نێچیرڤان بارزانی زۆر داهێنەرانە ئەو سیاسەتەی سەرکردایەتی کرد و ئێستا سەرکەوتنەکە لە هەمووان ئاشکرایە.
تەجرەبەی ١٦ی ئۆکتۆبەر سەلماندی کە لێکدابڕانی هێزە کوردستانییەکان چەندە کوشندەیە. هەروەها جارێکی دیکە سەلماندی کە پیلانگێڕان دژی حکوومەتی خۆت و پەنابردن بۆ دوژمن هیچ ئایندەیەک بۆ هیچ حزب و کەسێک دابین ناکات. لەوانەیە لە داهاتووی نزیکدا هەندێک ئەنجامی تر ببینین.
سەرکردە سیاسییەکان پێویستە بەسەر ناکۆکییەکاندا پاز بدەن و توانایی کوردستان بۆ ئەو گۆڕانکارییە بپارێزن کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وێدەچێ ڕوو بدات. هەروەها وا دەخوازێ یەکگرتووییی سیاسیی ناوخۆیی(مەبەستم حزبەکانە) پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بگرێتەوە.
ئەگەر پڕۆسەی ئاشتی و یەکگرتنی ئیسڕائیل و عەرەب تەواو ببێ، ئەگەر ئێران بۆ ئەمریکا دانەشکێنێ، ئەگەر چاکسازیی دینی لە سعوودیەوە بۆ دەوڵەتانی دیکە بپەڕێتەوە، ئەوسا دەرفەت بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان زۆر فراوانتر دەبێت، هاوپەیمانی لەگەڵ بەرەی ئەمریکا و ئیسڕائیل دێتە ناو ماڵمان و ناتوانین خۆمانی لێ بپارێزین. بەرەی عەرەب بە سەرۆکایەتیی سعوودیە دژی ئێران و عێڕاق و تورکیا گەرمتر دەبێت و دەرفەت بۆ ئەو باسەی کە سعوودییەکان لە ناوەندە فکرییەکاندا باسی دەکەن فراوانتر دەیێت کە دەڵێن شەڕ و نیوەشەڕ هەر یەکە و بۆ خەلاسبوون لە بەڵای ئێران و تورکیا تەنیا دەوڵەتی کوردستانی گەورە عیلاجە. ئەوە قسەی سعوودییەکانە نەک من. جا ئەگەر بشزانین کە لە هەندێک ناوەندی فکری زۆر جیدیدا جۆن بۆڵتۆن و پۆمپیۆ باسی نەک تەنیا ڕووخاندن بەڵکو لێکهەڵوەشاندنی ئێران دەکەن. ئەوانە سەناریۆن و گەڵاڵە کراون، ئەویش لەسەر زمانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی.
من ناڵێم زۆر سادە بین و پێمانوابێ ئەو سەناریۆیانە هەموویان سەردەگرن. بەڵام گۆڕانێکی جیددی بەڕێوەیە و یەکگرتوویی و بەشداریی نەترسانەی کوردان قزگەی یەکلاییکەرەوە دەبێ.

 

لە فەسبووکی نووسەر وەرگیراوە
 




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact