Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 21 NOV 2018 01:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە محه‌مه‌د شکاک و هێمن شکاک دەکات
| KDP.info


به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان محه‌مه‌د شکاک و هێمن شکاک
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی براتان(هۆزان سه‌عد شکاک)ی جوانه‌مه‌رگمان پێگه‌یشت.
هاوبه‌شی خه‌متانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و هه‌ڤاڵ و دۆستانتان ده‌که‌ین.
کاکه‌(هۆزان) یه‌کێک له‌و گه‌نجه‌ دڵسۆز و به‌ ئه‌مه‌کانه‌ بوو به‌هۆی رۆح سوکی و خه‌ونه‌ جوانه‌کانیه‌وه‌ خۆشه‌ویستیه‌کی زۆری له‌ نێو هه‌ڤاڵانیدا دروستکردبوو، بۆیه‌ کۆچی دوایی ئه‌م گه‌نجه‌ هه‌مووانی خه‌مبار کرد.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و خانه‌واده‌که‌تان و هه‌ڤاڵانتان ببه‌خشێت و گیانی کاکه‌(هۆزان) بخاته‌ به‌ر دلۆڤانی خۆی و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

باره‌گای بارزانی

 




دوایین هەواڵەکان

باڵیۆزی فەرەنسا پیرۆزبایی لە فوئاد حوسێن کرد

TUESDAY, 20 NOVEMBER 2018 19:11:27

بەغدا-KDP.info-  باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا لەگەڵ د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق، کۆبوویەوە و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد.

حەشد و ھێزە عێراقییەكان سەرقاڵی بازرگانیكردنن.. ئاگایان لە دۆخی ئەمنیی مووسڵ نەماوە

TUESDAY, 20 NOVEMBER 2018 10:11:52

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دەڵێ، دۆخی ئەمنیی مووسڵ زۆر خراپە و خەڵكی ھەست بە مەترسییەكی زۆر دەكەن، چونكە داعش جارێكی دیكە سەری ھەڵداوەتەوە و حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەكانیش لەبەر كاری بازرگانی، ئاگایان لە دۆخی ئەمنیی شارەكە نەماوە.

 
هەولێر و بەغدا ڕێككەوتنێكی ٢٨خاڵییان واژۆ كرد

TUESDAY, 20 NOVEMBER 2018 10:11:36

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، لە دوای سەردانی شاندی بەغدا بۆ ھەرێمی كوردستان، سەبارەت بە خاڵە گومرگییەكان رێككەوتنێكی ٢٨خاڵییان واژۆ كردووە، كە گرینگترینیان لادانی خاڵە گومرگییە نایاساییەكانن.

 
نێچیرڤان بارزانی: وێڕاى سه‌ختییه‌كان، ئامانجه‌كانى پلانی‌ ستراتیژیی حكوومه‌تى هه‌رێم‌ دێنه‌ دى

MONDAY, 19 NOVEMBER 2018 23:11:32

هه‌ولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، سەرەڕای گوشارەکانی حکوومەتی عێراق، بەربەستە دەرەکییەکان و هەروەها بارودۆخی شەڕی داعش، پلانە بەردەوامەکەی حکوومەت سەرکەوتوو بوو و ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بەرەوپێشبردنی کوردستان لە سەرجەم كه‌رته‌كان، هاوكات ‏وه‌به‌رهێنانی له‌ بوارى وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانى بە ڕێگەپێدراو و مافێکی دەستووری دانا.

 
سه‌رۆک بارزانی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان پیرۆز ده‌کات

MONDAY, 19 NOVEMBER 2018 22:11:31

بسم الله الرحمن الرحیم

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
هیوادارین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP