Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 16:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جارێكی دیكە داعش مەترسیی بۆ سەر عێراق دروست كردووەتەوە
| KDP.info


 

ھەولێر-KDP.info- تیرۆریستانی داعش جارێكی دیكە مەترسییان بۆ سەر چەندین ناوچەی عێراق دروست كردووە و ھێزەکانی عێراقیش خراونەتە ئامادەباشییەوە. لەبارەی مەترسیی داگیركردنی ھەندێ ناوچەوە، شارەزایەكی ئەمنی باوەڕی وایە، دەكرێ لە ھەر دەرفەتێكدا داعش دەستی خۆی بوەشێنێت و ناوچەیەك داگیر بكات.

زیادبوونی چالاكیی تیرۆریستانی داعش، چەند ڕۆژێكە ھێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە و لە چەندین ناوچەی عێراق وەك ناوچەكانی كەركووك و خانەقین و نەینەوا، زیاتر لە جاران داعش دەستی بە جووڵە كردووە.

لەو بارەیەوە، ڕائید جەودەت شاكر، ئەفسەری سوپای عێراق، بە مێدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ھێزەكانیان لە باشووری شارۆچكەی مەخموور لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانیویانە ١٩ چەكداری سەر بە داعش بكوژن و  بنكەیەكی داعشیش خاپوور كراوە كە ژمارەیەك چەكداری دیكەی تێدا كوژراون.


شاكر ئەوەیشی ئاشكرا كردووە: ھێزەکانی عێراق دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنیی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە، بە پێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە شاری كەركووكەوە ھێزێكی زۆری سەربازیی عێراق بەرەو سنوورەكانی عێراق لەگەڵ سووریا جووڵێندراوە.

 

ئازاد ئەبووبەكر، شارەزای ئەمنی پێی وایە، داعش لە عێراق كۆتایی نەھاتووە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "داعشی عێراق ژمارەیان زۆرە و لەگەڵ پاككردنەوەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش، ھەموویان نەكوژراون، بەشێك لەو چەكدارانە نە عێراقیان بەجێ ھێشتووە و نە كوژراویشن، بەڵكو خۆیان لەگەڵ خەڵكی ئاسایی تێكەڵ كردووە و ئێستا خەریكی خۆڕێكخستنەوەن".

 

سەرچاوەیەكی سەربازی لە میحوەری مەخموور_ گوێڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "عێراق ئەو ھێزەی نییە بۆ ئەوەی ھەموو ناوچەكانی سنووری نێوان كەركووك و نەینەوا كۆنتڕۆڵ بكات، دەوروبەری زێی گەورە ھەر لە گوێڕەوە تا دەچێتە خوار قەزای حەویجە، ھەمووی ناوچەی قامیشەڵانە و گرد و تەپۆڵكەی زۆری تێدایە، پاشماوەكانی داعش سوودیان لە جوگرافیای ناوچەكە وەرگرتووە و خۆیانی تێدا مەڵاس دەدەن، ھەر كاتێكیش دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت، لە دەستی نادەن و گورزی خۆیان دەوەشێنن".

 

لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری جووڵەی تیرۆریستانی داعشە و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتییش ئاگادار كراونەتەوە، بەڵام ئێمە بە ھۆی ئەوەی دەسەڵاتمان نییە لەو ناوچانەی چالاكیی داعشیان تێدایە، ئێستا ھیچ ئۆپەراسیۆنێك ئەنجام نادەین، وێڕای ئەوەی لە چەندین ناوچەی كوردستانی كە ئێستا حەشد و سوپای عێراقی تێدایە، داعش بەردەوام لە نێوان سەنگەرەكانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق دەبیندرێن، ئێمە دەسەڵاتمان ھەبێت لەو سنوورانە، دەستەوەستان نابین بەرانبەر جووڵەی داعش".

 

ھیشام ئەلھاشمی، شارەزای گرووپە تۆندڕۆكان، بە مێدیای ڕووسیای ڕاگەیاندووە: "ئێستا سێ ھەزار چەكداری داعش لەسەر سنووری نێوان سووریا و عێراق ھەن و ٨٠٠ لەو چەكدارانە داعشی عێراقین و چاوەڕێی دەرفەتن بۆ ئەوەی خۆیان بخزێننە ناو شارەكانی عێراق".

 

لیوا قارەمان شێخ كەمال نایشارێتەوە كە وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان ئاماری ھەر ناوچەیەكی عێراقیان دەست كەوتووە بە تایبەت لەبارەی ژمارەی چەكدارانی داعشەوە، بەڵام دیار نییە لە سەرتاسەری عێراقدا ژمارەی چەكدارانی داعش چەندە.

 

ھاشمی، ھۆشداریی لەبارەی سەرھەڵدانەوە گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە لە عێراقدا دەدات و دەڵێت: "ئەو ژمارەیەی چەكدارانی داعش مەترسییە بۆ سەر عێراق، بە تایبەتی لە كەشوھەوای نالەباردا ھێرش دەكەنە سەر ھێزەکانی عێراق و پێویستە ھاوپەیمانان و عێراق بێدەنگ نەبن لەمەڕ مەترسییەكانی داعش لەسەر سنوور".

ئازاد ئەبووبەكر، ڕوونی كردەوە: "داعش ئەو ھێزەی پێشووی نییە کە بتوانێ پایتەخت و خەلافەتی تایبەت بە خۆی ھەبێت لە عێراق، بەڵام مەترسییەكانیشی كەم نین بۆ سەر ڕەوشی ئەمنیی وڵات، لەبەر ئەوە جگە لەوەی پێویستە ھەوڵی جیددی بدرێت بۆ كپكردنی جووڵەی داعش، لە ھەمان كاتدا پێویستە لە ڕووی فكرییەوە كار بۆ بنبڕكردنی داعش بكرێت".

وەزارەتی بەرگریی عێراق، حەفتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد: "داعش لە ھەوڵدایە لە سووریاوە بگەڕێتەوە عێراق، بە تایبەتی دوای ئەوەی داعش لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دێرەزۆری سووریا دوو شارۆچكەی داگیر كردوون، ھێزەكانیان لەسەر سنووری عێراق زۆر زیادیان كردووە".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 

سیاسەتڤانێک: تورکیا دەیەوێ پەیوەندییە ئابووریەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:43

تورکیا _KDP.info_ موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.

 

بەنداوەکانی دھۆک نوژەن دەکرێنەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:21

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای دھۆک دەڵێت: ژمارەیەک بەنداو بەھۆی لافاوی مانگی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارە ھەموو ئەو بەنداوانەی زیانیان پێگەیشتووە نوژەن بکرێنەوە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 12:04:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 
سەرکردەیەکی ئاکەپە بۆ KDP باسی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 11:04:25

تورکیا-KDP.info- سەرکردەیەکی ئاکەپە ڕایگەیاند، ماوەی چەندێکە سەرۆک ئەردۆغان خەریکی سەردانێک بوو بۆ عێراق و سەردانیشیان بە گرنگییەوە دەبینم بۆ ھەرێمی کوردستان. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact