Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 16:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زیادکردنی کارەبای هەرێم بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات
| KDP.info


 

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی کۆمپانیای دانەغاز لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا توانی کاری خۆی بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی کارەبا تەواو بکات، ئێستا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە و ڕۆژانە دەتواندرێت ٢٠ سەعات کارەبای نیشتمانی بۆ ھاووڵاتییان دابین بکرێت.

 

سەبارەت بە پێدانی کارەبای نیشتمانی کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەند سەعاتێک کەم ببووەوە، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای دانەغاز کاریان دەکرد بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان و توانیان بە سەرکەوتوویی کاری خۆیان ئەنجام بدەن، بۆیە ئێستا دۆخی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتییان ئاسایی بووەتەوە و ڕۆژانە ٢٠ سەعات کارەبای نیشتمانی دەدرێتە ھاووڵاتییان."

 

ئومێد ئەحمەد گوتیشی: "تاوەکو سەرەتای مانگی داھاتوو ٣٠٠ مێگاوات کارەبای ھەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، بەمەش ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی ٣ ھەزار مێگاوات کارەبای نیشتمانی و ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی وا دەکات لە وەرزی سەرمای ئەمساڵدا دۆخی کارەبا زۆر لە ساڵانی ڕابردوو باشتر بێت."

 




دوایین هەواڵەکان

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 
مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact