هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وە و هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، ده‌توانن كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو گه‌لانی عێراقدا بێت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/10/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدرال.
له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ د. حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدرال کۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووریی عێراق و هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونان و له‌ناوبردنی شانه تیرۆریستییه‌كان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، ده‌توانن كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو گه‌لانی عێراقدا بێت.