بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
خانەوادەی خوالێخۆشبوو سیروان عومەر ڕەواندزی
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی كارمەندی كوردستان تیڤی (سیروان عومەر ڕەواندزی)ـیمان پێ گەییشت.
هاوخەمی بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیێنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و كارمەندان و هاوكارانی خوالێخۆشبوو لە كوردستان تیڤی دەكەین.
لە خودای دلۆڤان داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی