Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 NOV 2018 19:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

کرمانج عوسمان: دەبێ تاوانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەنێودەوڵەتی بکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- شارەزایەکی نێودەوڵەتی دەڵێ، حکوومەتی عێراق خۆی تاوانباری ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرە و بۆخۆی نایەت سزای خۆی بدات. بۆیە دەبێ ئەم کەیسە بەنێودەوڵەتی بکرێت و لە دادگا نێودەوڵەتییەکان یەکلایی بکرێتەوە.

لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حکوومەتی عێراق بە پاڵپشتی و ھەماھەنگیی ھێزەکانی وڵاتانی دراوسێ و بە چاوساغیی گرووپێک لە ناو حزبێکی کورددا ھێرشێکی فراوانی کردە سەر ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە بیانووی ڕەتکردنەوەی ڕیفراندۆم و ھەوڵی سڕینەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان دا. لە کاتیکدا ھێزەکانی عێراق لەگەڵ ھاتنی داعش لەم ناوچانە ڕایان کردبوو.

پێوەست بەم ڕووداوە، کرمانج عوسمان, شارەزای نێودەوڵەتیی جینۆساید بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشێلکارییەکانی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە بەرانبەر بە گەلی کورد و کەرکووکییەکان کراوە. لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق پێشێلکردنی دەستوورە. چونکە سوپا و پۆلیسی فیدراڵی عێراقی بێلایەن نەبوون. ئەرکی ئەم ھێزانەیە بێلایەن بن و ھەموو عێراقییەک بە یەکچاو سەیر بکەن و بیانپارێزن، بەڵام وا نەبوون و بۆ بەرژەوەندیی ﻻیەنێک شەڕیان کرد دژ بە گەلی کورد بە فەرمانی عەبادی، کە ئەوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو."

ئەو شارەزایەی جینۆساید گوتیشی: "لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش لە سێ خاڵدا ھێرشەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر پۆلێن دەکرێن، کە سەرجەمیان بە بەڵگە و دیکۆمێنت پاڵپشتی کراون:

یەکەم : تاوانی جەنگە، چونکە ھێرش کراوەتە سەر خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵ و بێتاوان بەئامانج گیراون و کوژراون.

دووەم: پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، چونکە لەسەر ئازادی و بیروڕا و نەتەوە ھێرش کراوەتە سەر خەڵکی بە گشتی. زۆرترین بەندی مافەکانی مرۆڤ پێشێل کراوە.

سێیەم: تاوانی جینۆسایدە، چونکە خەڵک جینۆساید کراوە و بەڵگەی زۆرمان ھەن."

کرمانج عوسمان ڕوونیشی کردەوە: "حکوومەتی عێراق خۆی تاوانباری ئەم ڕووداوەیە، ئاخر بۆخۆی نایەت سزای خۆی بدات. بۆیە دەبێ ئەم کەیسە بەنێودەوڵەتی بکرێت و لە دادگا نێودەوڵەتییەکان یەکلایی بکرێتەوە. بۆ ئەم کارەش پێویستە سەرەتا جەخت لەوە بکرێتەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان پشکنەری تایبەت و بێلایەن ڕەوانە بکات و بابەتەکە بەدیکۆمێنت بکات، تا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ پێک بھێندرێت. پاشان لۆبیی لەسەر بکرێت. بۆ ئەوەی کەیسەکە ببرێتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش."

ئاماژەیشی دا: "ئەگەر ئەم تاوانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید بناسێندرێت ئەوا:

١. خەڵکی زیانباری ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر قەرەبوو دەکرێنەوە.

٢. ئاوارەکانی ئەو ڕووداوە دەگەڕێندرینەوە جێگاکانی خۆیان.

٣. ئەو تاوانە بە جینۆساید دەناسێندرێت.

٤. حکوومەتی عێراق بە فەرمی تاوانبار دەکرێ لەسەر ئەم کەیسە.

٥. لە مێژوودا جێگیر دەبێت کە حکوومەتی عێراق تاوانێکی ئاوای بەرانبەر بە گەلی کورد کردووە.

٦. قەدەخەی دووبارەکردنەوەی ئەم تاوانە دەکرێت.

٧. مۆزەخانەی تایبەت بەو تاوانە دادەندرێت .

٨. لەسەر ئاستی جیھان دەناسێندرێت کە ئەمە حکوومەتێکە جینۆسایدی گەلی خۆی کردووە."

سەرباز واحد

 




دوایین هەواڵەکان

حەشد و ھێزە عێراقییەكان سەرقاڵی بازرگانیكردنن.. ئاگایان لە دۆخی ئەمنیی مووسڵ نەماوە

TUESDAY, 20 NOVEMBER 2018 10:11:52

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دەڵێ، دۆخی ئەمنیی مووسڵ زۆر خراپە و خەڵكی ھەست بە مەترسییەكی زۆر دەكەن، چونكە داعش جارێكی دیكە سەری ھەڵداوەتەوە و حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەكانیش لەبەر كاری بازرگانی، ئاگایان لە دۆخی ئەمنیی شارەكە نەماوە.

 
هەولێر و بەغدا ڕێككەوتنێكی ٢٨خاڵییان واژۆ كرد

TUESDAY, 20 NOVEMBER 2018 10:11:36

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، لە دوای سەردانی شاندی بەغدا بۆ ھەرێمی كوردستان، سەبارەت بە خاڵە گومرگییەكان رێككەوتنێكی ٢٨خاڵییان واژۆ كردووە، كە گرینگترینیان لادانی خاڵە گومرگییە نایاساییەكانن.

 
نێچیرڤان بارزانی: وێڕاى سه‌ختییه‌كان، ئامانجه‌كانى پلانی‌ ستراتیژیی حكوومه‌تى هه‌رێم‌ دێنه‌ دى

MONDAY, 19 NOVEMBER 2018 23:11:32

هه‌ولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، سەرەڕای گوشارەکانی حکوومەتی عێراق، بەربەستە دەرەکییەکان و هەروەها بارودۆخی شەڕی داعش، پلانە بەردەوامەکەی حکوومەت سەرکەوتوو بوو و ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بەرەوپێشبردنی کوردستان لە سەرجەم كه‌رته‌كان، هاوكات ‏وه‌به‌رهێنانی له‌ بوارى وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانى بە ڕێگەپێدراو و مافێکی دەستووری دانا.

 
سه‌رۆک بارزانی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان پیرۆز ده‌کات

MONDAY, 19 NOVEMBER 2018 22:11:31

بسم الله الرحمن الرحیم

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
هیوادارین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس

MONDAY, 19 NOVEMBER 2018 22:11:35

برای بەڕێزم كاك د. ڕۆژ نووری شاوەیس

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو كاك جەوهەر شاوەیسم بیست. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە شۆڕشگێر و تێكۆشەرەكەتان و تەواوی دۆست و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و خۆتان خۆش بن.



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP