Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 21:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

برۆكسل ئێكسپرێس: كاتی ئەوە هاتووە بەغدا كەركووك بگەڕێنێتەوە بۆ كوردستان
| KDP.info


برۆكسل-KDP.info- ماڵپەری برۆكسل ئێكسپرێس، لەسەر رووداوی 16ی ئۆكتۆبەر نووسراوێكی بڵاو كردووەتەوە، كە لەلایەن نووسەر جەیمس ویلسەن ئامادە كراوە، جەیمس ویلسەن بەڕێوەبەری دامەزرێنەری ئەنجوومەنی بازرگانیی ئۆكرانیایە لە ئەورووپا و بەڕێوەبەری تۆڕی ئینتەرنێتی كییفە لە برۆكسل، زیاتر لە 30 ساڵ ئەزموونی هەیە لە بواری گواستنەوەی پەیوەندییە گشتییەكاندا.

ویلسەن، لە نووسراوەكەیدا باسی لە داگیركردنی كەركووك لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە كردووە و، لەبارەی ئەو رووداوەوە دەڵی: "16ی ئۆكتۆبەر ساڵیادی هێرشكردن و داگیركردنی بەشێكی كوردستانە لەلایەن عێراقی دڕندەوە و پاشكۆبوونی شەرمەزارانەی كەركووك كە سەروەریی دەستووری عێراقی هەڵوەشاندەوە، میللەتی كورد رووبەرووی خیانەت بوونەوە، پاش یەك ساڵ تێپەڕبوون ئەوان هێشتا هەست بە رووشاندن و تووڕەبوون دەكەن، ئەوان شانبەشان لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكان و سوپای عێراقی شەڕیان كرد دژی دەوڵەتی ئیسلامی، كاتێك داعش سوپای عێراقی تێك شكاند، پێشمەرگەی كورد وەك جەنگاوەر هەموویان دلێرانە هەوڵی ڕزگاركردنی كەركووكیان دا لە ساڵی 2014 و تا بیپارێزن و بیگەڕێننەوە".

نووسەر هەروەها ئاماژەی داوە: "كوردستان لەو كاتەدا دڵخۆش نەبوو لەو مامەڵەیەی كە حكوومەتی ناوەند دەیكرد لەگەڵ هەرێم، بە تایبەتی لەسەر پرسی بودجە بۆ پشتگیریی پزیشكی و هاریكاری و ناردنی پێداویستی بۆ 1 ملیۆن و 500 هەزار پەنابەر و ئاوارە كە لە كوردستان بوون بە هۆی شەڕی دژ بە داعش لە سووریا دەربەدەری ماڵوحاڵیان بوون".

جەیمس، لەسەر كێشەكانی نێوان حكوومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان باسی بانگەشەی كوردی كردووە كە لە ئەیلوولی ساڵی 2017 بۆ ئەنجامدانی راپرسیی گشتی لەسەر ئاییندەی ناوچەكەیان و هەروەها تا بەغدایش بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ وەك رێگایەك بۆ چارەكردنی كێشەكانیان.

ئەو، لە درێژەی نووسراوەكەیدا باسی ئەوەی كردووە كە میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران كەركووكیان رادەستی حكوومەتی ناوەند كرد و هەروەها بە هۆی ئەو داگیركردنەوەیە بۆ سەر خاكەكەیان، كوردستانیان لاواز كرد و گەمارۆی سیاسی و ئابوورییان سەپاندە سەری و بووە هۆی دەربەدەركردنی 150 هەزار كەس بۆ كوردستان لەو داگیركردنە وەحشیگەرانەی كە بەسەر وڵاتەكەیاندا هات و بوو بە هۆی زەرەرێكی ماددی و مرۆیی بۆ سەر كوردستان.

نووسەر هەروەها دەڵێ: "دوای تێپەڕینی ساڵێك بەسەر ئەو رووداوەدا، بارودۆخەكە ئێستا بە شێوەیەكی بەرچاو گۆڕاوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كە جێگرەوەی تیلەرسن بوو، هەوڵی ئەوە دەدات عێراقێكی دادپەروەر و یەكسان دروست بكەن، لە هەڵبژاردنی 2018ی عێراقدا، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق كە لەوەپێش پشتگیرییەكی بەهێز دەكرا لەلایەن ئەمەریكاوە، دووچاری شكستێكی گەورە بۆوە كاتێك تەنیا 42 كورسیی بەدەست هێنا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەو كاتەی پارتە كوردییەكان 58 كورسییان بەدەست هێنا، ئەمە ئەوە دەگەیەنێَت كە ناوچە و پارتە كوردییەكان كلیلی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراقیان پێیە و بوون بە كلیلی پێكهێنانی حكوومەتێكی لێهاتوو كە پشتگیری ڕۆژئاوا بێت لە بەغدا".

نووسەر هەروەها باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات كە لە 30ی ئەیلوولی رابردوو بەڕێوە چوو و پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەمی هێناوە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووەم بوو.

ویلسەن دەڵێت: "بۆ ئەمەریكا و یەكێتیی ئەورووپا سەربەخۆیی كوردستان لەنێو عێراقێكی یەكگرتوو و بەهێزدا، گرینگە بۆ ئاساییشی نێودەوڵەتی كە هەڕەشەی ئێرانی تێدایە وەك هێزێكی فێڵباز و، كوردستان گرینگە بۆ ئەو هاوكێشەیە بەهۆی شوێنی ستراتیژی لە پەیوەندیكردن لەگەڵ ئێران و سووریا و توركیا و عێراق".

نووسەر دەربارەی چارەكردنی كێشەكانەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: "لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، حكوومەتی ناوەند لە بەغدا پێویستە بە خێرایی بجوڵێت تا متمانە دروست بكاتەوە لەگەڵ هەولێر (پایتەختی كوردستان) ئەوان پێویستیان بە دڵنیاكردنەوەی وەبەرهێنەری بیانییە تا لەو رێگایەوە هەوڵی دروستكرنەوەی وڵات بدەنەوە".

لە كۆتایی نووسینەكەدا، جەیمس ویلسەنی نووسەر سەبارەت بە ڕێگاچارەكان دەڵێت: "تاكە ڕێگا بۆ ئەو مەبەستە ئەوەیە، دەبێت بەغدا و هەولێر داهاتی نەوت و بودجەی عێراق بە شێوەیەكی یەكسان و شەفافانە دابەش بكەن، بۆ بەدەستهێنانی ئەوەش دەبێت متمانە لە نێوان بەغدا و هەولێر دروست ببێتەوە، هەروەها كوردستان بە یەكسانی بەشی خۆی لە بودجەی داهاتی عێراق پێ بدرێت بۆ بونیاتنانەوەی وڵات كە نەك تەنیا بەدەستی داعش خاپوور كرابوو، بەڵكوو هێشتا كاریگەریی جەنگی ئێران و عێراقی بەسەرەوە ماوە.. هەروەها گەڕانەوەی كەركووكیش بۆ سەر ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەبێت بەشێك بێت لەو ڕێككەوتنە".

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 

سیاسەتڤانێک: تورکیا دەیەوێ پەیوەندییە ئابووریەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:43

تورکیا _KDP.info_ موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.

 

بەنداوەکانی دھۆک نوژەن دەکرێنەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:21

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای دھۆک دەڵێت: ژمارەیەک بەنداو بەھۆی لافاوی مانگی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارە ھەموو ئەو بەنداوانەی زیانیان پێگەیشتووە نوژەن بکرێنەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact