Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 17:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەلا بەختیار: داوا دەکات بکەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بدرێنە دادگا
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  لە ساڵیادی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی، پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان، یا هەر هەر کۆمیتەیەکی بێ لایەن هەڵسەنگاندنێکی قوڵ بە بەڵگەوە لە سەر رووداوی کارەساتباری کەرکوک بکات و، دادگا توندترین سزایان بدا.


مەلا بەختیار لە ماڵپەڕی چاودێر، پەیامێکی بۆ رای گشتی لەسەر خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بڵاوکردوەتەوە و دەڵێ: "بەش بەحاڵی خۆم، چاوەڕێ‌ دەكەم پەرلەمانی كوردستان، یان هەر كۆمیتەیەكی شارەزای بێلایەن، هەڵسەنگاندێكی قوڵی هەمەلایەنە، بەبەڵگەوە، لەسەر كۆی روداوەكان بكات، بە روداوی كارەساتباری كەركوكیشەوە، لەسەر هەركەس‌ و گروپ‌ و لایەنێك، هەر تاوانێك سەلمێندرا، ئەوكاتە دەبێ‌ دادگا توندترین سزایان بدات".
  
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی، ئاماژە بە سیاسەتی هەرزەکارانەی هەندێ کەسی ناو حزبەکەی خۆی دەکات، بەوەی دەڵی: "بەش بەحاڵی خۆم، نەك لەم دوو هەفتەیەدا، بەڵكو لەدوای نەخۆشكەوتنی جەنابی مام جەلالەوە، رەنجی فەرهادم داوە، هەم لەناو یەكێتیداو هەم لەنێوان یەكێتی‌و پارتی‌و لایەنەكانی تریشدا، هاوكات نێوان هەرێم‌و بەغدادو دەوڵەتانی ناوچەكە، سیاسەتێكی ئەقڵانی هاوسەنگ بگیرێتەبەر. بەڵام مەخابن، لەبەشێكی بەرچاوی ئەو سیاسەتەدا، بەهۆی هەلپەرست‌و هەرزەكارانەوە، شكستمان خوارد"!
لە بەشێکی پەیامەکیدا مەلا بەختیار ئاماژە بەوە دەکات، جەماوەری گەلەكەمان هەرچی رەخنە و ناڕەزاییان هەیە بەرامبەریان، هەقیانە. بەڵام هەلپەرست‌ و بازرگان ‌و ئاژاوەگێڕان، لە باتی ئەوەی دەست بە كڵاوی شكستەكانیان بگرن، نەكا رەشەبای توڕەیی خەڵك بیبات، كەچی هێشتا زمانیان پاراوە و پاساویان سازە و تەلەفزیۆنەكانیشیان داگیركردووە!

روونتر لەسەر سیاسەتی هەرزە ئەقڵەکانی یەکێتی دەدوێ و ئاماژە بە مەترسی جیابوونەوەیەکی گەورەی ئەو حزبەش دەکات، "یەكێتی، سەرەنجامی كێشە چارەسەرنەكراوەكانی دوای نەخۆشكەوتنی مام جەلال (پێشتریش) گیروگرفتەكانی نزیك كەوتونەتەوە لە بنبەست‌و مەترسی جیابونەوەیەكی گەورە، هەڕەشە لەیەكێتی دەكات. هەلپەرست‌و هەرزە ئەقڵەكانی ناو یەكێتی‌و فەیسبوكبازەكانیش كە هەر خەریكی شێواندنی زهنیەتی خەڵكن، وەكو پێشینان وتویانە: "دز بازاڕی شێواوی هەیە".. ئەمانەش، لەناو هەموو رەوت‌و جەمسەرەكاندا، زۆر نابەرپرسیارانە، لەرابوردودا بەگشتی‌و لە دوو مانگی رابوردودا بەتایبەتی، دەستیان هەیە، لەم دۆخەی یەكێتی تێیكەوتووە. كە بەداخەوە بەشێك لەئامانجە گڵاوەكانیان هێناوەتەدی"!

هەر سەبارەت بە کێشە نێوخۆییەکانی حیزبەکەیشییەوە، مەلا بەختیار داوا دەکات، هەر كوردێكی بەشەرەف ‌و هەر یەكێتیەكی دڵسۆز، ئەگەر بیەوێ‌، دوای كارەساتی عەسكەری كە لە ناوچە كێشە لەسەرەكاندا (بە شارە ئازیزەكەشییەوە خانەقین) بەسەریاندا هاتووە، رایاننەكێشێت بۆ كارەساتی سیاسی ترسناكتر، جەختیش دەکاتەوە، هەقوایە، دڵسۆزان چەند دژی جیابونەوەی هەرێمن، هێندەش پەرۆشی یەكڕیزیی یەكێتی ناو یەكێتی بن.


مەلا بەختیار لە بەشێکی پەیامەکەیدا زاڵبوون و قۆرخکاریی باڵی دەستڕۆیشتووی حزبەکەی ناشارێتەوە، کەوا دەستیان بەسەر هەموو بڕیار و ئۆرگانەکانی حزبەیکدا گرتووە و ئەوەش بە هۆکارێک دادەنێت، کە ئۆرگانەکانیان هیچ دەسەڵاتێکیان نەماوە، دەڵێ: "بەندە، رایدەگەیەنم، دژی جیابونەوەم لە ناو یەكێتیدا و دژی دوو ئیدارەییم. بە توندی دژی ئەوەشم جگە لە چارەسەركردنی كێشەكانی ناو یەكێتی، هیچ رێگەیەكی تر بگیرێتەبەر. بۆیە پێدادەگرم لەسەر ئەوەی ئۆرگانەكانی یەكێتی، تەواوی دەسەڵاتی حزبی ‌و سیاسییان هەبێ‌. هیچ كەسێك ‌و هیچ بنەماڵەیەك، بۆی نەبێ‌، لە باتی ئۆرگانە رەسمییەكانی یەكێتی، بڕیار بدات. یان كۆبونەوە لەگەڵ هیچ لایەكدا بكات".

لە کۆتاییشدا لەكۆتاییشدا، جەخت دەكاتەوە، لە هیچ كۆبونەوەیەكدا بەشداری ناكات، ئەگەر كۆبونەوەكە شەرعیی نەبێ ‌‌و دوا دەسەڵاتی سیاسی ‌و حزبی، نەگەڕێتەوە بۆ سەركردایەتی ‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتی. هەرگیز هەژمونگەری هیچ كەسێك ‌و هیچ بنەماڵەیەك ‌و هیچ دەستەگەرییەك، قابیلی قبوڵ نییە بۆی. پێشی وایە، چونكە كولتووری سیاسی یەكێتی وابووە. نەك ئەمەی دەگوزەرێ‌.

خێڵان بەختیار




دوایین هەواڵەکان

ڕێبوار کاکەیی: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 15:04:35

ھەولێر  _KDP.info_ بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە و دوای تەواوبوونی کاریگەری لەسەر دەڤەرەکە و شاری ھەولێر دەبێت، دەشڵێ: پڕۆژەی بەنداوی بەستۆڕە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی سنوورەکە لەبواری ئاو کە چەندین سوودی دەبێت.

 
وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact