ئامانج عه‌بدوڵڵا سوور
خیانه‌ت و وه‌یشومه‌ی رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو دیمه‌نێكی قێزه‌ونی نێو یاده‌وری هاونیشتمانیانه ئاخر كاڵفام و خۆبهدهستهوهداوهكان ئه‌وانه‌ی كهلـلهیان به سازش پربووه رێگای دووری دڵره‌قانه‌ی دوژمنیان به‌ئاسانی نیزكخستهوه و نیوه‌ی خاكی كوردستانیان راده‌ست كرد.
به‌دریژایی میژووی گه‌لان ئه‌وه ساغبوه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام دوژمن له هەڵپه‌ی ئه‌وه‌دابووه میلله‌تی به‌رگریكار بخاته بۆسه‌یه‌كه‌وه سه‌ره‌نجام ئیراده و شكۆی ته‌فروتونا بكات جا بۆئه‌وه‌ی پیلانه‌كه‌ی به‌ئاكام بگات سهرەتاتكێی له‌ته‌ك خیانه‌تكاران ئه‌نجامداوه و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه پواز بخاته نێو ریزه‌كانی و له‌ملاشه‌وه به‌مه‌رامی گڵاوی خۆی بگات، خۆ دوژمن باش له‌وه حاڵی بووه كه خیانه‌تكاران به‌شوێن نانی سهرشۆریهوهن ئه‌وه بۆیه به ئاسانی ده‌یانهێنێته ژێربار لێ ئه‌وكاته‌ی بۆی نه‌چووه‌سه‌ر پیلان و مه‌رامی نغرۆ ده‌بێت و سهرەوبن ده‌بێته‌وه ئه‌ی ئه‌وه‌نیه هیندییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر داگیركاری بریتانیا كۆشان و چه‌وسانه‌وه و هه‌ره‌شه و مه‌رگ له خه‌باتی ساردنهكردوه و پرۆژه نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ی غاندی ڕابه‌ریان به‌جێنه‌هێشت و دواتر داگیركه‌ر هیچی بۆ نه‌مایه‌وه جگه له‌وه‌ی دان بهسهرخۆبوونی هیندستاندا بنێت.
رووسه‌كان له شه‌ڕی لینین گراند دا سه‌ریان بۆ نازیه‌كان نه‌وی نه‌كرد ئاماده‌بوون برسێتی بچێژن تینوی قەومێك ئاو بن به‌ڵام خۆیان راده‌ست نه‌كرد .
ئاخر له‌و دوو نمونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌سته و تاقمیك نه‌بوون وه‌ك سه‌رانی كاڵفامی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر ملشۆربكهنهوه بۆ نانی سه‌رشۆری و هه‌ره‌شه له شكۆی گه‌لیك بكه‌ن .
له‌راستیدا خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جیا له‌وه‌ی نیوه‌ی خاكی كوردستانی ئازاد كراوی راده‌ستی هێزی میلیشیای داگیركه‌ر كرد هاوكات پیلانێكی پڕ لهوهیشومهبوو بۆ له‌نێوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دواجار مقاوه‌مه‌تی پیشمه‌رگه‌ی رێی بارزانی سه‌رله‌به‌ری پیلانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه شكستی به‌داگیركه‌ر چنیه‌وه .
له‌پشت سه‌ری ژه‌نگگرتووی خیانه‌تی پر لهوهیشومهی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار حزوری خۆی به‌یانكرد به‌شێكی هه‌ستیاری ئه‌م پیلانه په‌یوه‌ندی به‌ئاستی ئینتیما و پابه‌ندبوونه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌و زۆنه‌ی كه بایه‌قوش و ده‌سته و تاقمه‌كه‌ی پیلانه‌كه له‌نێویدا گه‌شه‌یان كردبوو .
مه‌به‌ستیان بوو هاونیشتمانیان له هه‌موو پرۆژهنیشتمانییهكان سارد و سڕ بكه‌نه‌وه بروایان به‌دوارۆژی خۆیان نه‌بێت ئیراده‌یان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه به‌ڵام سه‌ره‌نجام مقاوه‌مه‌تی پیشمه‌رگه له‌دوای شكاندنی ئه‌مبرامز و تێكشكاندنی میلیشیاكان خواستی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌رزراگرت.
به‌ڵام هیشتا كاریگه‌ری قوڵی له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام به‌تایبه‌تی له زۆنی سه‌وز و نیلی به‌جێهیشتووه ئه‌وه‌تا له پرۆسه‌ی گشتیپرسی (ریفراندۆم) نه‌ته‌وه‌ییدا جه‌ماوه‌ر و هاونیشتمانیانی هه‌رێمی كوردستان بهشهوقوی سه‌ركه‌وتنه‌وه ئاگری نه‌ورۆزیان له‌سه‌ره‌تای پایزدا كردووه به‌ڵام له دوو هەڵبژاردنی دوای ریفراندۆم ئاستی ده‌نگده‌ر به‌تایبه‌تی له زۆنی سه‌وز به‌رێژه‌یه‌كی زۆر داكشاو كه‌می كرد و ته‌نانه‌ت نه‌گه‌یشته نیوه‌ی ده‌نگده‌ری پیشتری چیتر شه‌قامی ئه‌م زۆنه جۆرێك له‌بێ متمانه‌یی باڵی بهسهرداكێشا و به‌شی زۆری به‌نێو دۆخی جۆرێك لهنامۆییدا گوزه‌رده‌كات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه‌بكه‌ین كه له‌پاش ئه‌م خیانه‌ته به‌گشتی شه‌قام بڕیاری خۆیدا و پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیخوازان له رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه دووپاتكرده‌وه و جارێكی تر هاوهه‌ڵوێستی بۆ ریفراندۆم راگه‌یاند و به‌مه‌ش سه‌رانی خیانه‌تكار په‌ڵه‌ی سازشی سهرتهوێڵیان تۆختر خۆی نواند. ئێستاش كه ساڵیك به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا گوزه‌رده‌كات واده‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رانی خیانه‌تكار له‌سه‌رزه‌نشت زیاتریان رووبهرووببێتهوه به‌وه‌ی گه‌ل هه‌میشه بریاری خۆی ده‌دات و خیانه‌ت قبوڵ ناكات سه‌ره‌نجام سازش و خیانه‌ت سه‌ری زلی خۆی ده‌خواته‌وه و ئاوی ئامون و تونی بابادهچێت.