دهۆک-KDP.info- فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات دەڵێت، ڕەوشی سووریا زۆر خراپه و تا دێ ڕووه و خراپتر ده‌چێت.
لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، گەورەفەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات ’'هەسەدە''، حوسامەددین عەواق دەڵێت، لە رۆژئاوای کوردستان هەر کەسێک لە فەرمانەکانی پەیەدە دەربچێت ئەوا دەکەوێتە به‌ر هەڕەشەی په‌یه‌ده و چاره‌نووسی زێندان یان كوشتن ده‌بێت.
عەمید حوسامەددین عەواق، به‌ر له‌وه‌ی واز له ڕیزه‌كانی سوپای سووریای دیموكرات بهێنێ، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپاكه بوووه و ده‌رباره‌ی دۆخی قه‌یراناویی سووریا زیاتری گوت، ‘'ڕەوشی سووریا لە خراپەوە بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە و کەوتووتە قووڵایی ئاڵۆزییەکانه‌وه. ئێستا لە سووریا ئاگر لە ژێر خۆل‌دا ماوە و چاوەڕێی بایەکی دەکات كه دواجار تەڕ و وشک پێکەوە ده‌سوتێنێ.‘'
ئه‌و دەڵێت، ’‘سووریا، تورکیا و ئیران سه‌رباری ململانێ‌یان، ڕێككه‌وتنیش له نێوانیاندا هه‌یه، ڕێككه‌وتنێك كه له ئاكامدا نەمانی یەپەگەی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، چونکە مانه‌وه‌ی ئەم هێزە (په‌یه‌ده)، وابه‌سته‌ی شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ داعش، ئه‌وان جیا له‌وه هیچ پشتیوانییەکیان نییە؛ به‌و واتایه‌ی په‌یه‌ده بوونەتە کرێگرته‌ی وڵاتان بۆ شه‌ڕی داعش، ئەگەرنا وڵاتان هاوکاریی یەپەگە ناکەن. ڕوونه كه یەپەگە هیچ گه‌رەنتی و ددانپێدانێکی نێودەوڵەتی و له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێكه‌وه نییە و تەنیا کاری تەوزیفی دەکەن.‘'
عەمید حوسامەددین عەواق وه‌بیر دێنێته‌وه، كه ’‘سەرەتا یەپەگە دەیانگوت ئه‌وان هێزی گەلن و بۆ گەل دروست بوون، كه‌چی دواتر به‌زۆر خۆیان سەپاند و بڕیارەکانیان لە قەندیلەوە وەردەگرت؛ دەستیان بەسەر ماڵ و مڵکی خەلکدا گرت و هەر کەسێکیش دژیان بوەستابایه‌وه چارەنووسی ڕفاندن بوو، بۆیەش خەڵک بڕوای بەو هێزە نییە؛ كار گه‌یشتووه به‌وه‌ی خەڵک ده‌یانه‌وێ بۆ ده‌ربازبوون له ستەمی پەیەدە و یەپەگە، چووبانه‌وه ژێر حوكمی رژێمی ئەسەد.‘'
دەستگیرکردن و دەست بەسەر ماڵ و مڵکی هەموو پێکهاتەکان و، منداڵ خستنە زێندان و چه‌كژداركردنیان و بردنیان بۆ بەرەکانی جەنگ، نموونه‌ی كاره نادروست و نایاسایی و خۆسه‌پێنییه‌كانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ن كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه هێنانییه به‌ر باسه‌وه.
گه‌وره‌فه‌رمانده‌كه‌ی هێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، كه هیچ بریارێک لایەن په‌یه‌ده و به‌ناو یەکنیەکانی پاراستنی گه‌له‌وه ده‌رناچێت، بڕیاری شه‌ڕكردن لەگه‌ڵ داعش‌یش له‌لایه‌ن ئەمه‌ریکاییەکانه‌وه ده‌درا، ’‘ئێستا كه ئەوان نەماون، له هه‌ڵمه‌تی رزگارکردنی ناوچه‌کانی دێرەزۆر و ناوچەگه‌لی تر ده‌ركه‌وت كه هیچ پێشڕه‌وییان نەکرد، له‌و ناوچەیشی كه پێشڕه‌وی هه‌یه، بە پشتیوانی و هاوكاریی حەشدی شەعبییه. خۆی ئێستا ئەمه‌ریکاییەکان بەبێ هێزەکانی سوپای سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل ئۆپەراسیۆنی خۆیان ئەنجام دەدەن.‘'
عه‌واق گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی رۆژ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان به هه‌نگاوێك بۆ ڕێکخستنی نێوماڵی کورد ناو ده‌بات و ده‌ڵێت ’‘سەرەتا بڕیارمان دا هێزە سنوورییەکان بگرینە دەست و هێزەکانی کوردی لە سووریا یەک بگرن، شاندێکمان ناردە لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، بۆ ئەوەی پلانێکی هاوبەش بۆ پاراستنی گەلی کورد دابنێت، بۆ ئەوەی پەیەدە لەژێر گوشاری وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەربهێنرێت و، بۆ ئەوەی دۆزی خۆمان بزر نەکەین، هه‌ڵبه‌ت ئەم دەستپێشخەرییەمان بە هاوکاریی دکتۆ حەمید دەربەندی کرد، كه‌چی قەندیل رەتی کرده‌وه و بە خیانەت وەسفیان کرد، هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستان و دەستیان بەسەر ماڵ و مڵکه‌كه‌مدا گرت و تاڵانیان کرد؛ دواتر من خێزانەکەم لە لایەن هێزی ئیستخباراتی پەیەدەوه خراینه زیندانەوە، بەڵام بە هاوکاریی هاوڕێیان لە هاوپەیمانان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و چەندین چالاکوانی سیاسیی عەرەب و بیانی، ئازاد کراین.‘'
ئه‌و پڕۆژەی رێکخستنه‌وه‌ی کوردستانیانی لە سووریا و عێراق و ناوچەکەدا خسته ه‌بر باس و گوتی: ’'به باوه‌ڕی من، بۆ ڕیکخستنی گەلی کورد و پاراستنی بەرژەوەندیییه‌كانی بیرۆكه‌ی گه‌یشتن دەریای سپی به پرۆژەیەکی واقیعی و ڕه‌وا ده‌زانم، ئاخر کوردێک مافی خۆیەتی له سه‌رخستنیدا ڕۆڵ بگێڕێ، تەنیا سەرۆک بارزانییشە بتوانێ ئه‌مه بكات، ئەو قوربانیی زۆری داوە لە پێناو گەلی کورد و کوردستاندا و هەموو کارێکیش دەکات لە پێناو ڕێکخستنه‌وه و سه‌رخستنی دۆزی گەلی کورددا.‘'
کــاروان بـــاعەدری