Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 18:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شارەزایەکی جینۆساید: ئەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر و دواتر ڕووی دا بە ھەموو پێوەرێک جینۆساید بوو
| KDP.info


 

  هەولێر -KDP.info- لە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و دواتر بە دەیان تاوانی قێزەون و دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە گەلی کورد لە کەرکووک و خورماتوو و خانەقین ئەنجام دران. شارەزایەکێ جینۆساید پێی وایە، پێویستە بەڵگە و دیکۆمێنتەکان لە دادگایەکی باڵا بخرێنە ڕوو بۆ دادگاییکردنی سەرانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکە.

 

زەمان عەبدە، شارەزای بواری جینۆساید ئاماژە بەوە دەکات، ھەموو ئەو تاوانانەی لە ڕووداوەکانی ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ڕۆژانی دواتر ئەنجام دراون بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان جینۆسایدن و چەندین تاوان تۆمار کراون کە لە مێژوودا کەموێنە بوونە و ھەموویشی بە بەڵگە و دیکۆمێنت تۆمار کراون، چونکە شایەتحاڵێکی زۆر ئامادەیە و بوونەتە قوربانیی پڕۆسەی داگیرکاری و جینۆساید لە کەرکووک و خورماتوو."

 

ئەو شارەزایەی جینۆساید بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی جینۆساید ئەوەیە تاوان لە دژی پێکھاتە، یان لایەنێکی دیاریکراو ئەنجام بدرێت، پڕۆسەی داگیرکاریی ١٦ی ئۆکتۆبەر تەنیا دژی کورد بووە، واتە سەرەڕای ھەبوونی پێکھاتەی جیاواز لەو ناوچانەی بەر پڕۆسەی داگیرکردن کەوتوون، تەنیا پێکھاتەی کورد کراوەتە ئامانج، چەندین تاوان ھەیە تۆمار کراوە و تاوانلێکراو ھاووڵاتییەکی ئاسایی بووە، نە پارتی بووە و نە یەکێتی بووە، تەنیا بە نەتەوە کورد بووە و لە لایەن ھێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبییەوە زوڵمی لێ کراوە و دەرکراوە، لەبەر ئەوەش بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ڕووی دا جینۆساید بووە دژی پێکھاتەیەکی عێراق."

 

زەمان عەبدە ڕوونی کردەوە: "لە ساڵی ڕابردووەوە دوای تاوانەکان خەڵێکی زۆر ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون و دەستمان بە کۆکردنەوەی بەڵگە و دیکۆمێنت کرد، زیندووترین بەڵگە ھەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی شایەتحاڵی ڕووداوەکانن، بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەیان تاوانی کوشتن و ڕفاندن و تاڵان و دەستدرێژی بۆ سەر نامووسی ھاووڵاتییان ئەنجام دراون، جگە لە ئاوارەبوونی خەڵک و داگیرکردنی مڵک و ماڵیان، ئەمانە ھەمووی ئامادەن بۆ ھەر پڕۆسەیەکی دادگاییکردن."

 

زەمان عەبدە کێشەکانی بەردەمیان بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "تەنیا دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ھەیە، ئەویش تەنیا ئەو تاوانانە وەردەگرێت کە بەر لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەنجام دراون، ھیچ دادگایەکی دیکە نییە، ئەگەر دادگایەکی عێراقیش ئەو کەیسانە وەربگرێت ئەوە لە ژێر دەسەڵاتی شیعەدایە و ڕازی نابن سەرانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دادگایی بکرێن، عێراق لە دادگای تاوانەنێودەوڵەتییەکانیشدا ئەندام نییە تا کەیسەکە بەرین بۆ لاھای، دەمێنێتەوە سەر نەتەوەیەکگرتووەکان، ھەرچەندە ھەوڵەکان بەردەوامن لەسەر بەدادگاییگەیاندنی بکەرانی جینۆسایدی کورد لە کەرکووک و خورماتوو، بەڵام ھەنگاوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان زۆر خێرا نین."

 

١٦ی ئۆكتۆبه‌ری پار بە خیانه‌تی گه‌وره‌ له‌ مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌ باشووری كوردستان وه‌سف ده‌كرێ، كه‌ له‌ لایه‌ن باڵێكی نێو یه‌كێتییه‌وه‌ ئه‌نجام درا، ئه‌و گرووپه‌ی دواتر به‌ باڵی خیانه‌تكار ناسران. له‌و ڕۆژه‌دا خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌گه‌لی دیكه‌، به‌ گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر خرانه‌ به‌ر حوكمی پۆستاڵی حه‌شد و سوپای عێراق.

 

چەند ڕۆژێک دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا خیانەتەکەی شەرمەزار کرد و بە ڕاشکاوانە گوتی: "هه‌ندێك كاڵفامی نێو یه‌كێتی خیانه‌تیان كرد." دواتریش مەلا بەختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، ده‌سته‌واژه‌ی خیانه‌تی وه‌ك وه‌سفێك بۆ ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر به‌كار هێنا.

پاش ئه‌وانیش شێخ جەعفەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و فەرماندەی یەکەی ٧٠ی پێشمەرگە، پێداگریی لەوە کرد کە هۆکاری لەدەستدانی زیاتر لە ٥١٪ی خاکی کوردستان و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، ڕیفراندۆم نەبووە، بەڵکوو خیانەتی گرووپێکی نێو یەکێتی بووە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:36

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

 
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact