Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 26 MAY 2019 15:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

عەبدوڵڵا ئاكرەیی: بەرپرسانی ئێران بەڵێنیان دا پابەندی رێككەوتنەكان بن
| KDP.info


 
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و ئێران گوتی: "لە ماوەی ڕابردوودا ئێران پابەندی ئەو رێككەوتنانە نەبوو لەگەڵ ھەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و مەرزەكان، بۆیە رێككەوتنێكی نوێمان كردووە و بەڵێنیان داوە پابەندی رێككەوتنەكە دەبن و چیتر كێشە بۆ بازرگانانی ھەرێم دروست ناكەن و مەرزكەكانیش ٢٤سەعات كراوە دەبن".
 
سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ھەرێم و ئێران لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند كۆبوونەوەیەك لە نێوان ھەرێم و ئێراندا ئەنجام دران و دواتریش كۆنفڕانسێكی ئابووری لە نێوان ھەردوو لا ئەنجام درا و پاشان رێككەوتن كرا كە لەسەر سنوور ھەموو ئاسانكارییەك بكرێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ بازرگانان و ٢٤سەعاتیش مەرزەكان كراوە بن، كە ھەرێمی كوردستان بە ھەموو شێوەیەك پابەندی رێككەوتنەكە بووە، بەڵام لایەنی ئێرانی پابەندی ئەو رێككەوتنە نەبوونە لە دیوی خۆیان و كێشەیان بۆ بازرگانان دروست كردووە و مەرزەكانیشیان ٢٤سەعات نەكردوونەتەوە".
 
ئاكرەیی گوتیشی: "ئێستا جارێكی دیكە كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجام داوە و رێككەوتنێكی نوێمان واژۆ كرد، كە بەڵێنیان داوە جێبەجێی بكەن و ھەموو ئاسانكارییەك بۆ بازرگانانی ھەرێم بكەن و مەرزەكانیشیان ٢٤سەعات كراوە بن، ئەمەش وادەكات جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان ھەردوولا زۆر زیاتر بێت".
 
 
 
لەبارەی قەدەغەكردنی هاوردەی ھەندێك كەلوپەل لە ئێرانەوە بۆ ھەرێمی كوردستان، عەبدوڵڵا ئاكرەیی گوتی: "وڵاتی ئێران لە قەیرانی داراییدایە وگەمارۆی خراوەتە سەر، بۆیە ئەوانیش لەبەر ئەوەی خۆیان پێویستیان پێی ھەیە، ھەندێك كەلوپەلی خۆراكیان قەدەغە كردووە و باسیان لەوە كرد كە ھەوڵ دەدەن بەشی ھەرێمی كوردستانیش دابین بكەن، بەڵام ئێمە كێشەمان نییە و ئەگەر ئەوانیش نەبن، سەرچاوەی دیكە ھەن دەتوانین ئەو كەلوپەلانەیان لێ دابین بكەین".
 
 
 
بڵند ئیبراھیم
 
 
 



دوایین هەواڵەکان

جێگری سوپاسالار: ھاوپەیمانان لە مەشقكردن بە پێشمەرگە بەردەوام دەبن

SUNDAY, 26 MAY 2019 13:05:57

ھەولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالاری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێ، ھاوپەیمانان پلانێكیان بۆ ئەمساڵ داناوە، كە لە سەرەتای ساڵەوە دەست پێدەكات و تاوەكو كۆتایی ساڵ مەشق و راھێنان بە شێوەی جۆراوجۆر بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن، بۆیە مەشق و راھێنانكردن بەردەوام دەبێت.

 
یادی گوڵان

SUNDAY, 26 MAY 2019 12:05:29
ئاریان فەرەج
 
کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم

SUNDAY, 26 MAY 2019 12:05:52
عارف ڕوشدی
 
رۆژی سێشەممە سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێردرێت

SUNDAY, 26 MAY 2019 11:05:23
هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی سێ شەممەی ئاشکرا کرد، کە خستنەروو و هەڵبژاردنی پاڵێوراوان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
 
ئەمڕۆ دادگا وەڵامی تانەی بەربژێرەكانی پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم دەداتەوە

SUNDAY, 26 MAY 2019 11:05:29

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دادگا وەڵامی تانەی بەربژێرەكانی پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم دەداتەوە و، لەم هەفتەیەشدا دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە ده‌چێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP