Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 26 MAY 2019 15:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

دادگای تەمیز بڕیارێکی کۆمسیۆنی هەڵوەشاندەوە..بە زۆرینەی رەها ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دادگای تەمیز بڕیارێکی کۆمسیۆنی هەڵوەشاندەوە کە کۆمسیۆن داوای کردبوو ئەنجامی هەڵبژاردن بە دەنگی دوو لەسەر سێی کۆمسیاران پەسەند بکرێ، بەڵام دادگا بڕیاری دا بە دەنگی ٥٠+١ واتە زۆرینەی رەها ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند بکرێت.

ئەمڕۆ دادگای تەمیز بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانی ھەڵوەشاندەوە بۆ پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، كە بە پێی ئەو بڕیارە دەبوایە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەنگ لەسەر پەسندكردنی ئەنجامەكان بدەن، بەڵام دوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە ئێستا بە 50+1 واتە زۆرینەی رەها ئەنجامەكان پەسند دەكرێت.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە 29ی ئەیلوول وەك كۆمسیۆن كۆمەڵێك بڕیارمان دەركرد كە لە 6 خاڵ پێك ھاتبوو، تایبەت بوو بە ڕۆژی ھەڵبژاردن، لە لایەن قەوارەیەكەوە تانە لەو بڕیارە درا، لە 6 خاڵەكەی كۆمسیۆن 5 خاڵ پەسند كراوە و ئەو خاڵە ڕەت كرایەوە كە تێیدا ھاتبوو ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران پەسند بكرێت". گوتیشی: "ئەو بڕیارەی ئێمە ناكۆكە لەگەڵ بڕگەیەكی یاسای ھەڵبژاردن، بە پێی یاساكەش ناتواندرێ تانە لە بڕیارەكە بدرێت".




دوایین هەواڵەکان

جێگری سوپاسالار: ھاوپەیمانان لە مەشقكردن بە پێشمەرگە بەردەوام دەبن

SUNDAY, 26 MAY 2019 13:05:57

ھەولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالاری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێ، ھاوپەیمانان پلانێكیان بۆ ئەمساڵ داناوە، كە لە سەرەتای ساڵەوە دەست پێدەكات و تاوەكو كۆتایی ساڵ مەشق و راھێنان بە شێوەی جۆراوجۆر بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن، بۆیە مەشق و راھێنانكردن بەردەوام دەبێت.

 
یادی گوڵان

SUNDAY, 26 MAY 2019 12:05:29
ئاریان فەرەج
 
کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم

SUNDAY, 26 MAY 2019 12:05:52
عارف ڕوشدی
 
رۆژی سێشەممە سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێردرێت

SUNDAY, 26 MAY 2019 11:05:23
هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی سێ شەممەی ئاشکرا کرد، کە خستنەروو و هەڵبژاردنی پاڵێوراوان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
 
ئەمڕۆ دادگا وەڵامی تانەی بەربژێرەكانی پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم دەداتەوە

SUNDAY, 26 MAY 2019 11:05:29

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دادگا وەڵامی تانەی بەربژێرەكانی پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم دەداتەوە و، لەم هەفتەیەشدا دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە ده‌چێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP