ھەولێر-KDP.info- مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دوو رۆژی داھاتوودا سەردانی ھەولێر دەكات.
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵو ئاشكرای كرد: "وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رۆژانی 11 و 12ی تشرینی یەکەمی 2018 سەردانی عێراق دەکات".
راشیگەیاندووە: "چاوشئۆغڵو سەرەتا لە بەغدا و دواتر لە هەولێر ژمارەیەك دیدار و کۆبوونەوەی باڵا ئەنجامدەدات".
ئەو سەردانەی وەزیری دەروەی توركیا بۆ ھەولێر، ھاوكاتە لەگەڵ كۆتاییھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەستپێكردنی ھەوڵی لایەنەكان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق.