Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 16 FEB 2019 05:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

خه‌ریكه‌ لە پێناو پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكدا، گورزێكی تر له‌ دۆزی كورد ده‌ده‌ن
| KDP.info


 

كەركووك-KDP.info- پێچەوانەی رێككەوتنی لایەنەكان لەسەر یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی سەبارەت بە پرسی كەركووك، یەكێتی لەگەڵ توركمان و عەرەبەكاندا هەوڵی رێككەوتن دەدات.

١١ی٩ی ئەمساڵ، سەرجەم لایەنە كورستانییەكان لە كۆبوونەوەیەكیاندا، كە لە قەرەهەنجیر بەسترا، لەسەر یەكهەڵوێستی و یەكگوتاری سەبارەت بە دۆخی پارێزگاكە و كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رێك كەوتن و، لە  پرێسكۆنفرانسێكیشیاندا رێككەوتنەكەیان بۆ رای گشتی راگەیاند.

لایەنەكان هاوڕا بوون لەسەر كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكە و جەختیشیان كردەوە، بڕوایان بە پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكان هەیە، هاوكات نایشكرێت كوردستانیانی كەركووك وەك پێكهاتەیەكی سەرەكیی شارەكە، لە بواری ئەمنی و مەدەنیدا پەراوێز بخرێن، بەڵام وا یەكێتی چەند رۆژێكە هەوڵی پەراوێزخستنی هەندێ لایەنی كوردستانی دەدات.

محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "لە میانەی كۆبوونەوەكەمان لە قەرەهەنجیر، بڕیاری سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكە بوو، پارتی و یەكێتییش لە دواكۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیدا، بڕیاریان دا لیژنەی هاوبەش بۆ گفتوگۆ و پێشنیازەكان ئامادە بكەن، لیژنەكەیش كۆ بووەتەوە و هەندێ پێشنیازیان ئامادە كردووە، بەڵام بە هۆی ئەو بارودۆخە نوێیەی هاتووەتە پێش، كۆبوونەوە نەكراوە".

بەرپرسی لقی ٣ی كەركووكی پارتی، ئاماژەی بە راگیرانی كۆبووەنەوەی دووەم كرد و، راشیگەیاند، تا ئێستا هیچ ئەمەلێك بۆ بەستنی كۆبووەنەوەكەیش نییە، هۆكارەكەیشی بۆ ئەو هەوڵە تاكلایەنەی یەكێتی گێڕایەوە، كە پێش چوار رۆژ لەگەڵ عەرەب و توركمانەكانی كەركووك كەوتووەتە گفتوگۆ سەبارەت بە دانانی پارێزگار و كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر، ئامادە نەبوو بگەڕێتەوە ئەو پارێزگایە و رایگەیاند، شارەكە لە ژێر سوڵتەی سەربازیدایە، دواتر فەرمانی دەسگیركردنی بۆ دەرچوو، وەك محەممەد خورشید ئاماژەی بۆ كرد، جارێكی دیكەیش فەرمانی دەسگیركردنی بۆ دەركراوەتەوە.

محەممەد كەمال، سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمەڕ هەوڵدانی تاكلایەنەی یەكێتی، رایگەیاند: "كاتی خۆیشی رێككەوتنمان هەبووە و دوای ١٦ی ئۆكتۆبەریش رێككەوتنمان هەبووە، كە هەموو لایەك پێكەوە لەسەر بارودۆخی شارەكە، یەكهەڵوێست بین، بەڵام بە داخەوە، ئێستا تاكلایەنە یەكێتی كەوتووەتە هەوڵدان بە هەر رێگەیەك بێت، پارێزگار دابنێن".

محەممەد كەمال، زانیاریی ئەوەش ئاشكرا دەكات، كە یەكێتی داوای لە توركمان و عەرەبەكان كردووە، سەرەتا پارێزگار دابنێن، بەڵام ئەوان رەتیان كردووەتەوە و گوتوویانە، كە دەبێت سەرەتا سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا دابندرێت. مەترسیی یەكێتییشی لەو پێشنیازەی توركمانەكان خستە روو، كە ترسیان لەوەیە، ئەو پۆستەیشیان لە دەست بڕوات، لە كاتێكدا یەكگرتووی ئیسلامییش لەگەڵ یەكێتیدا نییە، بۆیە ناوبراو بە ئەستەمی ناو برد هەوڵەكەی یەكێتی سەر بگرێت، "بە ئاسانی بۆیان ناچێتە سەر".

ناوبراو بە نایاسایی دادەنێت هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەن بە بێ ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجوومەنەكە یاسایی بێت، ئەوەیش رەت دەكاتەوە، ئەو لایەنانە بتوانن لە رێی كەسێكی بەتەمەن دانیشتنی ئەنجوومەنەكە بكەن و كەسێك بۆ سەرۆكی ئەنجوومەن دیاری بكەن، "چونكە كەسی بەتەمەن سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنەكە دەكات، دوای ئەوەی سەرۆك دیاری كرا، بەپێی یاسا لە دوای ئەوە بۆ ئەنجوومەن نییە كەسێكی بە تەمەن بۆ كۆبوونەوەی دیكە دیاری بكرێت و ئەو كەسە بەڕێوەی ببات، ئەمە هیچ شەرعییەتێكی یاسایی نابێت".

محەممەد كەمال زانیاریی ورد ئاشكرا دەكات، بەوەی كە یەكێتی داوای لە لایەنە توركمانی و عەرەبییەكانی كەركووك كردووە، بەو پێیەی ٦ كورسییان هەیە و پارێزگاكەیش ١٢ كورسییە، لە سەدا پەنجای پۆستەكانیان بدرێتێ، بەڵام هەردوو پێكهاتەكە ئەو داخوازییەی یەكێتییان رەت كردووەتەوە و پێیان راگەیاندوون، دەبێت لە سەدا ٣٢ بێت.

سەرۆكی لیستی برایەتی، بەردەوام بوو لە ئاشكراكردنی زانییارییەكان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی و گوتیشی: "ئەو دوو پێكهاتەیەی دیكە بە یەكێتییان راگەیاندووە، نابێت هیچ یەك لە پۆستەكانی كۆمپانیای نەوت و غاز و سوپا و پۆلیس و ئەمنییەتی تێدا بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە، وەكو تەندروستی و كشتوكاڵ و هەندێ پۆستی بچووكی دیكە، ئینجا لەوەیش دەبێت یەكێتی لە سەدا ٣٢ی بەر بكەوێت".

ئەو، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، گەر یەكێتی ئەو كارە بكات و ئەو پێشنیازانە قبووڵ بكات لە پێناو تەنیا وەرگرتنی پۆستی پارێزگاردا، گەورەترین شكستە بۆ كورد.

خێڵان بەختیار




دوایین هەواڵەکان

ترەمپ: لە 24 کاتژمێری داهاتوودا راگەیێندراوێک لەبارەی سووریا بڵاودەکەمەوە

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 22:02:35
ئەمریکا-KDP.info-  سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانی راگەیاندنی باری نائاسایی واژۆ دەکات و لە 24 کاتژمێری داهاتووشدا راگەیێندراوێک لەبارەی جەنگی داعش لە سووریا بڵاودەکاتەوە.
 
مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه‌

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 21:02:12
میونشن-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، راوێژكاریی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئانیگریت كرامپ كارینباوه‌ر، سه‌رۆكی پارتی CDU، كه‌ پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه‌، كۆبووه‌وه‌.
 
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی و فالح فه‌یاز

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 20:02:07
میونشن-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه‌.
 
هه‌ورامی: هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی په‌یسه‌رپریس ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.. ڕێز له‌ بڕیاری یه‌كێتی ده‌گرین

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 20:02:54
هه‌ولێر-KDP.info- هێمن هه‌ورامی به‌ربژێر پارتی بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ و زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی په‌یسه‌رپریس ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و ڕێز له‌ بڕیاری یه‌كێتی ده‌گرین بۆ هه‌ر كاندیدێك و ئه‌و بابه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌یه‌.
 
فازڵ نەبی: به‌غدا ٣١٧ ملیار دیناری بۆ مانگی دوو رەوانەی هه‌رێم کردووە

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 18:02:04
هه‌ولێر-KDP.info- بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق گوتی، دوای کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای بودجە لەلایەن حکوومەتی عێراق پشکی ھەرێمیان حیساب کردووە و ھەر وەکو ساڵی ڕابردوو ٣١٧ ملیار دیناریان بۆ مانگی دوو رەوانە کردووە.
 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP