Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 16 APR 2024 23:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هێنانەوەی تەها محێدینێكی تر؛ (لەژێر ڕۆشنایی قسەكانی بەرهەم و سەعدی پیرە)
| KDP.info


چاودێرێك
دانانی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێ لە دەستی کورددا بێت و بە میکانیزمێکی کوردستانیانە کاندیدی بۆ دەستنیشان بکرێ و بە ئیجماعی هێزە کوردستانییەکان و لەنێو ماڵی کوردیدا بڕیاری لێ بدرێت، ئەوانەی مل بۆ ئەو میکانیزمە کوردستانییە نادەن، دەیانەوێ وەک جاری جاران (تەها محێدین مەعرووف)ێکی گوێ لەمستی غەیرەکورد لە بەغدا وەک سەرکۆمارێکی کارتۆنی دامەزرێنن. بەو جۆرەش پۆستەکە لە جیاتی پارێزەری بەرژەوەندیی کورد، دەبێتە پۆستی بزنس و پارە كۆكردنەوە بۆ چەند شەخسێك و دەبێتە مەترسی و چەکێک دژی کورد و بەرژەوەندییەکانی و لە هەموو مانایەکیش بەتاڵ دەبێتەوە.
پۆستی سەرکۆمار بەش و ئیستیحقاقی میللەتی کوردە نەک ئەشخاس و بنەماڵە و حزبێکی دیاریکراو، بەرهەم ساڵح و ئەو حزبەی کاندیدی کردووە، بە ڕازینەبوونییان بەو پێشنیازەی کە پۆستەکە لەلایەن فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکلا بکرێتەوە، دەیانەوێ ئەو پۆستە لە دەستی کورد دەربهێنن و خەڵکی تر بڕیاری لێ بدات، چونکە پێیان وایە ئەگەر بڕیارەکە کەوتە دەست خەڵکی دیکە و کۆی پەرلەمانتارانی عێراق، ئەوکات چانسی کاندیدەکەی ئەوان زیاتر دەبێ نەک کاندیدێکی کوردپەروەر و دڵسۆزی کوردستان.
پێداگیریی ناڕەوا و بێبەهانەی یەکێتی لەم مەسەلەیەدا، جگە لە هەوڵی كەڵەگایی و ملهوڕی، شتێکی دیکە نییە و قابیلی قبووڵ نییە و سەریش ناگرێ. ئەو ئیتیفاقە کۆنەی باسی دەکەن، کاتی خۆی بۆ تەوافوقی نێوان مام جەلالی رەحمەتی و سەرۆک بارزانی بوو، ئێستا نە مام جەلال ماوە كە پۆستەکە بۆ ئەو بێت، نە سەرۆک بارزانییش سەرۆکی هەرێمە. هەموو لایەك چاك وەبیریانە كە هەڵوێست و دژایەتیی یەکێتی لە بیستوسێی حوزەیرانی 2015، لە بابەتی سەرۆكایەتیی هەرێم كۆتایی بەو ڕێكکەوتنە هێنابوو و، ئێستا یەکێتی ناتوانێ تەشەبوسی پێبکات.
حاڵی حازر، بۆ ئەوەی ئەو پۆستە لە دەست کورد دەرنەچێ و لە نرخ و بەها بەتاڵ نەبێتەوە و نەبێتە کارتۆنی، تەنیا سێ رێگە لە پێشە: یا ئەوەتا کۆدەنگیی هێزە کوردستانییەکان لەسەر یەک کاندید دروست بێت، یان فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا لە نێو خۆیاندا یەک لە کاندیدەکان هەڵبژێرن، یانیش ئەوەتا بابەتەکە وەک ئیستیحقاقی ئینتیخابی بۆ حزبی یەکەمی براوە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە یەکلا بکرێتەوە.
لەم میکانیزمانە بترازێ، هەر پێداگیری و بەزۆر سەپاندن و عینادیێکی یەکێتی، کە پێداگیرییەکی ناحەق و ناڕەوایە و بێڕێزییە بە دەنگ و ئیرادەی خەڵک و، ئەوەیشیان بۆ ناچێتە سەر.  




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: دڵنیابن ئەم قەوارە دەستووریی و یاساییە پارێزراو دەبێت

TUESDAY, 16 APRIL 2024 23:04:27

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی پەروەرده‌کار، لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە. 

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شاخەوان رەئووف) دەکات

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:56

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شاخەوان رەئووف) دەکات.

 
ھیوامان وایە ئەم جەژنە سەرەتایەک بێت بۆ سەقامگیری ناوچە ئێزدی نشینەکان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:23

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان کۆنترین جەژنی ئێزدیانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون، راوێژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدیانیش دەڵێ، خەڵک بە ئازادانە جەژنەکانیان دەگێڕن.

 

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەر سالا ئێزدییان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 21:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ سێشەممه‌ پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە خوشك و برایانی ئێزیدی بەشەكی رەسەنی گەلی كوردستانن و هەموو بەیەكەوە لە خۆشی و سەركەوتن و ئازار و ناخۆشیدا هاوبەشن.

 
مەکتەبی سیاسی پارتی: پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 16 APRIL 2024 20:04:37

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئایینی ئێزدی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact