Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 16 FEB 2019 05:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

بارزانی هه‌موو هاوكێشه‌ دژه‌كانی ئاوه‌ژوو كردنه‌وه‌
| KDP.info


د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود

دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌ 25-9-2017 و، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی (خۆی شه‌رمه‌زاری میلله‌ته‌كه‌ی نه‌كرد) و له‌ وتاره‌ مێژووییه‌كه‌ی رۆژی 22-9-2017 ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ لایه‌نه‌ ناوخۆ و ده‌ره‌كی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان به‌دیار كه‌وتن، نه‌یارانی ریفڕاندۆم و سه‌رۆك بارزانی، ئاراسته‌ی هاوكێشه‌كانیان به‌ جۆرێ گۆڕی، كه‌ خۆی له‌ پیلان و هه‌ڕه‌شه‌ و هێرش و پڕكێشییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ بینییه‌وه‌.
ئامانج له‌و پیلانانه‌ هه‌ولێری سه‌نته‌ری بڕیاری سیاسی و حكوومه‌تی هه‌رێم و خودی سه‌رۆك بارزانی بوون، سه‌رۆكێك كه‌ ڕابه‌ر و ئه‌ندازیاری ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بوو.
پیلانه‌كان ئه‌وه‌نده‌ كوشنده‌ و ترسناك بوون، تا ئه‌و ئاسته‌ی قه‌واره‌ی سیاسی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كیانه‌ ده‌ستووری و یاساییه‌كه‌ی له‌ناو ببه‌ن و، سیسته‌می حوكمداری كانتۆن پیاده‌ بكه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چوار شاره‌كه‌شی به‌سه‌ر چه‌ند كانتۆنێكدا دابه‌ش بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر دوو ئیداره‌یی و دوو زۆن بێته‌ ئه‌مری واقیع، به‌ڵكو فره‌ئیداره‌یی ببێته‌ دیفاكتۆی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و بسه‌پێنرێته‌ سه‌رئه‌زموونی ده‌وڵه‌تداریی كوردستانی باشوور.
ئێستایش ئه‌و وشه‌ و ده‌سته‌واژانه‌ی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌وه‌ تێپه‌ڕیوون هیچ پاساوێكی دیكه‌ له‌و ماناو واتایانه‌ی ئاماژه‌مان پێداون مانای دیكه‌ بگه‌یێنێ. ده‌سته‌واژه‌ی(حكوومه‌تی رزگاریی نیشتیمانی) بۆ ئه‌وسای پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای تێكشكاندنی هێرش و پیلانه‌كان له‌ پردێ و سحێلا چیی ده‌گه‌یاند؟ جگه‌ له‌ ماناكه‌ی خۆی نه‌بێ. مه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ و پیلانه‌ دارێژراوه‌ پێشوه‌خته‌ نه‌بووبێ، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و تێكشكانی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و كیانه‌ فیدراڵییه‌كه‌ی.
گه‌ر ئاینده‌بینی و ژیری و پشوودرێژی و خوێندنه‌وه‌ی واقیعبینانه‌ی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه‌، له‌مێژ بوو كه‌سانی دیكه‌ حوكمی هه‌ولێر و كوردستانیان ده‌كرد. كه‌ بارزانییش ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی ئاوه‌ژوو كرده‌وه‌، هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌ر و دیفاكتۆیانه‌ی هاتنه‌ پێش، پووچه‌ڵ بوونه‌وه و ئاینده‌ی پرس و دۆزه‌ ره‌وایه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ فه‌وتان رزگاریان بوو،  پرسه‌كه‌ بووه‌ به‌و ژماره‌ گه‌وره‌یه‌ی نێو هاوكێشه‌كان و ئومێد و هیوا بۆ بێهیوایان و نائومێدان گه‌ڕایه‌وه‌.
دواوه‌رچه‌رخانی مێژوویی و تۆماركردنی سه‌روه‌رییه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، سه‌رۆك بارزانی خستنه‌وه‌ سه‌ر هێڵی شه‌رعیه‌تدانه‌وه‌ به‌ حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌زموونی حوكمداریی ده‌ستووری و یاسایی بۆ كوردستان و پێداگیریی به‌رێزیشیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30 ئه‌یلوولدا، هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌ كه‌وا:
پێدانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تیییه‌ به‌ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رله‌نوێ به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ دیاری ده‌كرێن و، دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كان ناسنامه‌ی تازه‌ی ده‌ستوورییان ده‌بێ. به‌ واتایه‌كی دیكه‌، كورستانێكی به‌هێز حكوومه‌تێكی به‌ هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزی ده‌بێ. 




دوایین هەواڵەکان

ترەمپ: لە 24 کاتژمێری داهاتوودا راگەیێندراوێک لەبارەی سووریا بڵاودەکەمەوە

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 22:02:35
ئەمریکا-KDP.info-  سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانی راگەیاندنی باری نائاسایی واژۆ دەکات و لە 24 کاتژمێری داهاتووشدا راگەیێندراوێک لەبارەی جەنگی داعش لە سووریا بڵاودەکاتەوە.
 
مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه‌

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 21:02:12
میونشن-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، راوێژكاریی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئانیگریت كرامپ كارینباوه‌ر، سه‌رۆكی پارتی CDU، كه‌ پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه‌، كۆبووه‌وه‌.
 
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی و فالح فه‌یاز

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 20:02:07
میونشن-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه‌.
 
هه‌ورامی: هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی په‌یسه‌رپریس ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.. ڕێز له‌ بڕیاری یه‌كێتی ده‌گرین

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 20:02:54
هه‌ولێر-KDP.info- هێمن هه‌ورامی به‌ربژێر پارتی بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ و زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی په‌یسه‌رپریس ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و ڕێز له‌ بڕیاری یه‌كێتی ده‌گرین بۆ هه‌ر كاندیدێك و ئه‌و بابه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌یه‌.
 
فازڵ نەبی: به‌غدا ٣١٧ ملیار دیناری بۆ مانگی دوو رەوانەی هه‌رێم کردووە

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 18:02:04
هه‌ولێر-KDP.info- بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق گوتی، دوای کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای بودجە لەلایەن حکوومەتی عێراق پشکی ھەرێمیان حیساب کردووە و ھەر وەکو ساڵی ڕابردوو ٣١٧ ملیار دیناریان بۆ مانگی دوو رەوانە کردووە.
 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP