هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی و موقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، داهاتووی پرۆسه‌كه، گرنگیی پابه‌ندبوون به پره‌نسیپه‌كانی سازان و هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی و پێكهێنانی حكوومه‌تێک له به‌غدا كه جیاوازی نه‌کات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و مافه‌كانی هه‌موو گه‌ل و پێكهاته‌كانی عێراق بێت و سه‌قامگیری و ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌کان دابین بكات، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23/9/2018 له شاری نه‌جه‌ف نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، داهاتووی پرۆسه‌كه، گرنگیی پابه‌ندبوون به پره‌نسیپه‌كانی سازان و هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی و پێكهێنانی حكوومه‌تێک له به‌غدا كه جیاوازی نه‌کات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و مافه‌كانی هه‌موو گه‌ل و پێكهاته‌كانی عێراق بێت و سه‌قامگیری و ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌کان دابین بكات، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و حکوومه‌ت و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی گشتیی عێراق، به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.