هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له وتارێكدا، كه ئه‌مڕۆ له ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی لیستی 183ی پارتی پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند، زۆر كه‌س و هێز و لایه‌ن هه‌بوون خه‌ونیان ئه‌وه‌بوو فاتیحه له‌سه‌ر پارتی بخوێنن و ده‌یانگوت هێز ده‌گۆڕێت و پارتی نامێنێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وت پارتی به پشتیوانی ده‌نگده‌رانی و خه‌ڵكی كوردستان، حزبی یه‌كه‌مه و به پێشڕه‌وی ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، شه‌راكه‌تی له‌رزۆك، كۆسپ درووست ده‌كات و نابێته هۆی پێشكه‌وتن و راشیگه‌یاند، پارتی به‌رنامه‌ی گۆڕانكاری سیسته‌می ژیانی هه‌یه بۆ سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووتر و دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، "مێژوو سه‌لماندوویه‌تی، پارتی دیموكراتی كوردستان جێگه‌ی باوه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستانه و ئه‌و جۆره گۆڕانكارییانه‌ی كه به پارتی ده‌كرێت".
گوتیشی: "هێزی پارتی له غه‌یبه‌وه نییه و به‌هۆی پشتیوانی و پاڵپشتی ده‌نگده‌رانیه‌تی له ته‌واوی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كوردستان".
نێچیرڤان بارزانی روونیشی كرده‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، پارتی به هێزی دیپلۆماسیه‌تی خۆی، "ناحه‌زانی ناچار به دانووستان" كردووه و نه‌یارانی هه‌رێمی هێناوه‌ته سه‌ر چۆك و گوتی: "ئه‌و هێزه‌ی پارتی له هه‌زاران هه‌زار بیر و هزری لاوانی پارتی پێكهاتووه، كه له‌گه‌ڵ پارتی و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیدا بوونه، حزبێك ده‌یان هه‌زار گه‌نج و خاتوونی گه‌لی كوردستانی له‌گه‌ڵدا بێت و هیچ رۆژێك رێگه‌ی هه‌ڵه ناگرێته‌به‌ر".
نێچیرڤانی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پارتی وه‌ك هێزی یه‌كه‌م، زۆرجار باجی راستگۆیی داوه و پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك حزب، كه باجی هه‌ڵه‌ی حزب و هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وان له پارتی دیموكراتی كوردستان له مێژوودا ناژین و چاویان له داهاتووه و گوتی: "پارتی تاكه حزبه له رابردوودا ناژی و چاوی له داهاتووه، چونكه ژیان و پێشكه‌وتن له داهاتوودایه و به‌ره‌و پێشكه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێین".
جێگری سه‌رۆكی پارتی، راشیگه‌یاند، پارتی وه‌ك حزب ته‌نها له بواری سیاسی نییه، به‌ڵكو حزبی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تییه و ئاماژه‌ی به رۆڵی ئافره‌تانیش كرد و روونی كرده‌وه، وه‌ك پارتی، باوه‌ڕیان به یه‌كسانی ژنان و پیاوان هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له ساڵی 2000ه‌وه تا ئێستا، چه‌ندین یاسا له به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان گۆڕانكارییان تێدا كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له حكوومه‌ته‌وه هانی راگهیاندنهكانییان داوه هۆشیاری له باره‌ی مافه‌كانی ئافره‌تان بڵاوبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان داكۆكی و له مافی خۆیان بكه‌ن.
له باره‌ی ئازادی رۆژنامه‌وانی و راده‌ربڕین و بۆچوونی سیاسییش له هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی روونی كرده‌وه، كاری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان به یاسا رێكخراوه و رۆژنامه‌وانان به پراكتیك سه‌لماندوویانه كه سه‌ربه‌خۆن.
روونیشی كرده‌وه، لەم هەرێمەدا بەندیخانەی سیاسی نییە و کەس بەهۆی بیروڕای سیاسییەوە تووشی سەرکوتکردن نەبووە، ئه‌و ئازادییه‌ش له هیچ یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێ بوونی نییه.
له باره‌ی ره‌وشی ئابووری هه‌رێمیشه‌وه، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، ره‌وشی ئێستای ئابووری كاتییه و ورده ورده تێده‌په‌ڕێت و گوتی: "چواری ساڵی سه‌ختمان تێپه‌ڕاند، ئه‌ویش به‌هۆی خۆڕاگری و هاوكاری خه‌ڵكی كوردستان، تێگه‌یشتنی خه‌ڵك له ره‌وشی حكوومه‌ت هێزێكی زیاتری پێشبهخشین".
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان ئێوه (گه‌لی كوردستان) و پارتی، كوردستان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌به‌ن".
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌وان له حكوومه‌ت شانازی به خه‌ڵكی زیندوو و ره‌خنه‌گر ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، بوونی ده‌نگی ناڕازیی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو هه‌یه و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵییه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پارتی به پشتیوانی ده‌نگده‌رانی خۆی هه‌میشه پێشڕه‌وه و هه‌ر به پێشڕه‌ویش ده‌مێنێته‌وه.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، باسی له‌وه كرد، هه‌ندێك خه‌ڵك به "گاڵته" نوكته‌یه‌ك له سه‌ر پارتی ده‌گێڕنه‌وه و گوتی: "خه‌ڵك به گاڵته ده‌ڵێن پارتی له‌گه‌ڵ وڵاتی چینیش هه‌ڵبژاردن بكات، هه‌ر پارتی ده‌یباته‌وه، ئه‌و قسه‌یه هه‌رچه‌نده گاڵته بێت، به‌ڵام نیشانه‌ی هێزی پارتییه، هه‌روه‌ها نیشانه‌یه‌كی روونی بێ‌ھیوایی و دۆڕاندنی ئه‌وانه‌یه كه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن پارتی ببه‌زێنن و قه‌ت ئه‌و رۆژه نابینن".
نێچیرڤان بارزانی، درووشمێكی باوی حزبه‌كه‌ی گوته‌وه و رایگه‌یاند، وه‌ك پارتی بۆ هیچ كه‌سێك ناچه‌مێنه‌وه و گوتی: "ئێمه هه‌رگیز بۆ هیچ كه‌سێك خۆ ناچه‌مێنینه‌وه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی كوردستان سه‌دان جار ده‌چه‌مێینه‌وه.".