هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئیتاڵیا كۆبووەوە و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له عێراق، باسی له چالاكیی هێزه‌كانیان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك حكوومه‌تی ئیتاڵیا له به‌رنامه‌ی مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به شێوازێكی نوێ و جۆرایه‌تی پێشكه‌وتووتر به‌رده‌وام ده‌بێت، كه له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستای شه‌ڕی تیرۆریستان بگونجێت.
ئه‌مڕۆ 19/9/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نیكۆلا تێرزانۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كان و میكانیزمی نوێی مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا، په‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته مه‌سرور بارزانی سوپاسی حكوومه‌تی ئیتاڵیا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی كرد بۆ هاوكاری و پشتیوانییه سه‌ربازییه‌كانیان، به‌تایبه‌تی له بواری مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی چاكسازی و سه‌رله‌نوی رێكخستنه‌وه‌ی لیوا و یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له‌لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له عێراق، باسی له چالاكیی هێزه‌كانیان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك حكوومه‌تی ئیتاڵیا له به‌رنامه‌ی مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به شێوازێكی نوێ و جۆرایه‌تی پێشكه‌وتووتر به‌رده‌وام ده‌بێت، كه له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستای شه‌ڕی تیرۆریستان بگونجێت.
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان جگه له راهێنان، له دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی بۆ لیواكانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.