عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی
پارتی، درووشمی "بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز"ی كردووه‌ته، درووشمی مه‌ركه‌زی و سه‌ره‌كیی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. كه‌واته؛ هه‌وڵ و خه‌بات و سیاسه‌تی له‌مه‌ودوای پارتی له پێناو كوردستانێكی به‌هێزدایه. به‌ڵام به‌لای پارتییه‌وه، كوردستان چۆن به‌هێز ده‌بێت؟ بۆچی پێویسته به‌هێز بێت؟
ڕاستتان ده‌وێت، هه‌مووانیش ئه‌و ڕاستینه‌یه ده‌زانن؛ ئه‌گه‌ر پێداگریی پارتی نه‌بووایه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی له ڕۆژی دیاریكراوی خۆیدا، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، دواده‌خرا، ئاخر ته‌واوی حزبه‌كانی تر، هه‌ریه‌كه‌یان به هۆكارێكی خۆیی، حه‌زیان ده‌كرد دواكه‌وێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی لێ ده‌رچێت، به ئاشكرا داوای دواخستنی ده‌كرد. بۆیه هه‌ر سووربوونی پارتی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له كات و ساتی یاسایی خۆیدا، ده‌رخه‌ری خه‌مخۆریی پارتییه بۆ ئیستیحقاقه دیموكراتییه‌كان و ڕاستگۆییه‌تی له‌گه‌ڵ ئیدعا و درووشمه‌كانی خۆی و به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و نوێكردنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی حوكمڕانی له كوردستاندا، هێز و تینێكی زیاتر به كوردستان ده‌دات.
لای پارتی، به پشتبه‌ستن به ته‌جره‌به‌ی ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی به‌هێزبوونی كوردستان، چ له‌سه‌رده‌می شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی، چ له كاتی ده‌وڵه‌تداریی و كێبركێی دیموكراسیدا، یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستانه. لێره‌وه، یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی پارتی له ئێستێ و داهاتووی كوردستاندا، به‌گه‌ڕخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانه بۆ یه‌كڕیزیی هێزه سیاسییه‌كان و تۆكمه‌كردنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و لێكترازانه‌ی هه‌یه، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی نه‌یاران دزه‌یان لێوه ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر كوردستان.
یه‌كه‌مبوونی پارتی وه‌ك حزب له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا، ڕاسته دوژمنان و ناحه‌زانی پارتی تاساند و بۆ پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی زه‌روور بوو، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پارتی، سه‌د هێنده بۆ كوردستان گرینگ بوو له به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی نه‌یاری به‌غدادا. سه‌ركه‌وتنی پارتی، چۆن بۆ پارتییه‌كان گوڕوتینێكی نوێ بوو، بۆ نه‌یار و مونافیسهكانیشی له كوردستاندا؛ هێزێكی زیاتر بوو، جا بزانن یان نه‌زانن، چونكه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه، پێگه‌ی كوردستانی له به‌رانبه‌ر به‌غدادا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ستانه‌وه.
ئابووریی سه‌ربه‌خۆ و پشت به‌خۆبه‌ستن، یه‌ك له هێڵه سه‌ره‌كیی و نه‌گۆڕه‌كانی سیاسه‌ته‌كانی پارتییه، له چۆنێتی به‌هێزبوونی كوردستاندا. بۆیه بردنه‌وه‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستاندا، زامنی بایه‌خدانێكی زۆرتره به سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی. سه‌ربه‌خۆیی ئابووریش، یه‌ك له بناخه پێویست و وازلێنههێنراوهكانی به‌هێزبوونی كوردستانه.
وه‌لێ بۆچی پارتی پێیوایه پێویسته كوردستان به‌هێز بێت؟ كوردستانێكی به‌هێز، ئاشتی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ كوردستان لێده‌كه‌وێته‌وه. گه‌ر كوردستان به‌هێز بێت، ئاسایشی نێوخۆ به‌رقه‌رار و یاسا باڵاده‌ستر و وره‌ی گه‌له‌كه‌ی به‌رزتر و خه‌ڵك بهئومێدتر و گه‌شبینتر و كاروانی گه‌شه‌سه‌ندن خێراتر ده‌بێت. گه‌ر كوردستان به‌هێز بێت، به‌رودراوسێ، نه‌یاران، وا به ئاسانی بیر له په‌لاماردانی ناكه‌نه‌وه. كوردستانێكی به‌هێز، مایه‌ی ئاشتیی ئیقلیمییه.
به وردبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا له حه‌فتا ساڵی ڕابردوو، ده‌گه‌ینه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه پێوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له نێوان به‌هێزبوونی كوردستان و پارتیدا هه‌یه، بگره یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، نه‌خێر دووانه‌ن. ئاخر به درێژایی ئه‌و حه‌فتا ساڵه، زه‌مه‌نێك نادۆزیته‌وه، پارتی تێیدا لاواز بووبێت، كوردستان به‌هێز، یان پارتی به‌هێز بووبێت و كوردستان لاواز.
له‌خۆڕا نییه، كاتێك دوژمنان و نه‌یارانی كوردستان پیلان داده‌ڕێژن بۆ لاوازكردنی كوردستان، یه‌كسه‌ر بیریان بۆ لای لاوازكردنی پارتی ده‌چێت. بۆیه، هه‌ر كه‌سێك به‌ڕاستی كوردستانی به‌هێزی بوێت، چاری نییه، ده‌بێت پشتیوانی پارتی بێت.