هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.
ئێوارەی ڕۆژی 17ـی 9ـی 2018 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی لە مەحەمەد ئەلحلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.