Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 03:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی لەگەڵ کەسایەتی و پیاماقوڵان و کادیرانی سنووری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک.گەرمیان کۆبۆوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی لەگەڵ کەسایەتی و پیاماقوڵان و کادیرانی سنووری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان کۆبۆوە و لە دیدارەکەدا ڕوونی کردەوە کە ئێمە پێشتریش چەندینجار ڕامانگەیاندووە کە پێویستە کەرکووک ببێتە نموونەی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و لەڕووی بەڕێوەبردنەوە کورد زۆر بەخشندە بێت و لەپشکەکانی خۆشی بداتە پێکهاتەکانی دیکە، ئێستاش جەخت لەسەر ئەو بڕوایەمان دەکەینەوە کە کەرکووک شاری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو پێکهاتەکانە، بەڵام هیچ سازشێک لەسەر ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکووک ناکەین و پێویستە دۆخی ئێستای کەرکووک و دەوروبەری و ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەپێی مادەی ١٤٠ـی دەستوور ئاسایی بکرێتەوە و نابێت داگیرکردنی کەرکووک ببێتە ئەمری واقع.

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند وەک هەمیشە باوەڕمان وایە کەرکووک دەبێ نموونەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتنەکانی بێت و پێویستە دۆخی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەپێی مادەی ١٤٠ـی دەستوور چارەسەر بکرێت و نابێت داگیرکردنی کەرکووک ببێتە ئەمری واقع.

ئەو وتانەی سەرۆک بارزانی لە دیدارێکدا هات کە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ـی ئەیلوولـی٢٠١٨ لە سەلاحەدین لەگەڵ کەسایەتی و پیاماقوڵان و کادیرانی لقەکانی سنووری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر و پێشێلكارییە دەستوورییەكانی حكوومەتی عێراقی لە چەند ساڵی ڕابردوودا و بڕیاری گەلی كوردستان لە ڕیفراندۆم و هەروەها ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم و پێشێلکارییەکانی بەغدا لەدژی گەلی كوردستان شی كردەوە.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە ناوچەی گەرمیان پشکی شێری لە قوربانیدانەکانی گەلەکەمان بەرکەوتووە و بە درێژایی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان، خوشک و براکانمان لەو ناوچەیە ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە و زوڵمی زۆر بوونەتەوە. هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئێمە پێشتریش چەندینجار ڕامانگەیاندووە کە پێویستە کەرکووک ببێتە نموونەی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و لەڕووی بەڕێوەبردنەوە کورد زۆر بەخشندە بێت و لەپشکەکانی خۆشی بداتە پێکهاتەکانی دیکە، ئێستاش جەخت لەسەر ئەو بڕوایەمان دەکەینەوە کە کەرکووک شاری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو پێکهاتەکانە، بەڵام هیچ سازشێک لەسەر ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکووک ناکەین و پێویستە دۆخی ئێستای کەرکووک و دەوروبەری و ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەپێی مادەی ١٤٠ـی دەستوور ئاسایی بکرێتەوە و نابێت داگیرکردنی کەرکووک ببێتە ئەمری واقع.
هەروەها لەسەر دۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق و هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری ئەمساڵ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی دا و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەرچی ناحەزان پێیان وابوو پارتی دیموكراتی كوردستان لەژێر گوشاری جۆراوجۆری ئابووری و سیاسیدایە و شکست دەهێنێت، بەڵام بەهیممەتی جەماوەری گەلەکەمان، پارتی توانی دەنگی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراقدا مسۆگەر بكات و ببێتە حزبی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق. سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە ئەوانەی زوڵم ناهەقییان بەرنابەر گەلەکەمان کرد، زۆر هەوڵیان دا ڕق و کینە بخەنە دڵی هاووڵاتیانی عێراق، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەریخست کە هاووڵاتییانی عێراق ئەو دەموچاو و كەسایەتییانەی سزا دا كە كرداری نادەستوورییان لەدژی خەڵكی كوردستان ئەنجامدا بوو.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە دانوستانەکانی ئێستای نێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی کرد و ڕایگەیاند ئێمە سێ بنەمامان داناوە و پێداگری دەکەین کە نابێ حوکمی تاکڕەوی هەبێت و بۆ ڕێگەرتن لەوەش پێویستە حکوومەت لەسەر سێ بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە، تەوافق و هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکاندا دروست بکرێت و لەگەڵ لایەنە عێراقییەكاندا لەگفتوگۆیەکی جیدیداین کە تا ئەوکاتەی ئەنجوومەنی ئیتیحادی دادەمەزرێت، پێویستە ئەنجوومەنێکی باڵای سیاسات و پلانی ستراتیژی دابمەزرێت تا بڕیارە گرینگەکان بەڕەزامەندیی نوێنەرانی پێكهاتەكانی عێراق پێكەوە لەو ئەنجوومەنەوە دەربچن و کورد تێیدا بەشدار بێت بۆ ئەوەی  چیتر تاكڕۆیی لە حوكمڕانی و پێشێلکاری دەستوور ڕوو نەدات و هیچ کەس و لایەنێک نەتوانێت ئەو تاوانانەی دەرهەق بەگەلەکەمان کران دووبارە بکاتەوە.

لەبارەی هەڵبژاردنی کوردستانیشەوە سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە باوەڕی وابووە کە گەل سەرچاوەی بڕیار و شەرعییەتە بۆیە بێ دوودڵی  و بە شانازییەوە دەچێتە ناو ئەو هەڵبژاردنە و داوای لە کادیرانی پارتی کرد کە بەجۆش و خرۆشەوە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە بکەن، داواشی لە کادیرانی پارتی کرد بە زمانێکی بەرز باسی دەستکەوتەکانی پارتی بکەن و دەست بخەنە سەر کەموکوڕییەکانیش و خۆیان لە تەشهیر و بەڵێنی گەورەی بێ کردەوە دوور بگرن و بەتەواوی پابەندی قانوون بن.

سەرۆک بارزانی جەختیشی كردەوە کە پشتیوان بە گەلەکەمان، پارتی سەرکەوتنی گەورە وەدەست دەهێنێت و حکوومەتێکی بەهێز و تۆکمە دێتەکایەوە کە بتوانێ چاکسازیی ڕیشەیی بکات.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact