د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
پێداگریی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له ٣٠ ئه‌یلوولدا، نهێنییه‌كی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بوو. به واتایه‌كی دیكه ده‌توانین بڵێین ئه‌ی ئه‌و نهێنییه له چی دابوو هه‌میشه هۆكار بوو تا سه‌رۆك بارزانی پێ‌داگر و مكوڕ بێ له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردن له ئان و ساتی خۆیدا له 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ؟
به خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه له رۆژی 11ی ئه‌یلوول له رێوره‌سمێكی شكۆداردا له هه‌ولێری پایته‌ختدا پێشكه‌شی كرد، ئه‌م چه‌ند راستییانه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت:
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی وتارێكی سه‌نگین و گرینگ و پڕبه‌های گشتگیر بوو، رێكه‌وته‌كه‌ی له رۆژێكی مێژووییی شكۆدار بوو، له ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی مه‌زنترین شۆڕشی كوردستاندا 11ی ئه‌یلوولی 1961.
ئه‌و رۆژه 11ی ئه‌یلوولی 1961 تا 5ی ئازاری 1975 ئه‌و (14) ساڵه، بۆ كورد و كوردستانیان جگه له‌وه‌ی كه‌لتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی تێكۆشان و هه‌ڵسانه‌وه‌ی هزری و ده‌روونیی خه‌ڵكی كوردستانه، كه بارزانیی نه‌مر ئه‌ندازیار و دامه‌زرێنه‌ی ئه‌و قوتابخانه و رێبازه‌یه، تاك و كۆی گه‌لی كوردستانی خسته نێو رۆژانی به‌رخودان و سه‌ركه‌وتن و خه‌بات و ناسنامه‌ی بوونی پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵملێكراوی خۆكرده و ده‌ستی مێژوو و، ئه‌و هه‌ڵكه‌وته جوگرافیا داخراوه‌ی هه‌یه‌تی.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر له ئان و ساتێكی پڕ له گرفتی ناوچه‌یی و هه‌رێمایه‌تی و گۆڕانكارییه به‌په‌له و چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كاندایه. به‌رێز سه‌رۆك بارزانی وتاری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراتی حوكمڕانیی كوردی به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به بڕوابه‌خۆبوون و پشتبه‌ستوو به جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 30 ی ئه‌یلوول شه‌رعییه‌تێكی دیكه‌ی دیموكراتیی ده‌وڵه‌تداری ده‌به‌خشێته پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناسنامه‌ی حوكمدارێتیی هه‌رێم له ناوچه‌كه و نێوه‌ندی جیهاندا، به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی جه‌ماوه‌ر پایه‌كانی ده‌ستوور و یاسا و رێساكانی كاری حكوومه‌تداری كه خۆی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ده‌بینێته‌وه، له هه‌رێمی كوردستاندا پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌كات.
ئه‌وه‌یان ئه‌و ڕاستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌یه له دوای داگیركردنی خورماتوو و كه‌ركه‌كووك به‌و گه‌لهكۆمه‌كییه‌ی كرا، خه‌ریك بوو باشووری كوردستان داگیر بكرێ و دوو ئیداره‌یی ببێته دیفاكتۆی جیۆسیاسیی تازه و، وه‌ك به‌رێز سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێدا، گه‌ر نه‌خشه و به‌رنامه‌كان سه‌ریان گرتبا و گه‌ر پێشمه‌رگه و پارتی نه‌بان، پیلانی له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان سه‌ری ده‌گرت و (ئێستا ده‌با كه‌سانی دیكه حوكمی هه‌ولێریان بكردبا.. و كوردستان له‌ژێر داگیركاریدا ده‌بوو). به‌ڵام به‌رخودان و به‌رگریی قاره‌مانه له پردێ و سحێلا هاوكێشه‌كه‌ی پێچه‌وانه كردووه، ژیری و حیكمه‌ت و ئاینده‌بینیی سه‌رۆك بارزانییش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی حوكمڕانیی كوردستانی له پیلانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و له‌ناوبردن رزگار كرد و كۆتی ئه‌و قه‌یرانه سیاسی و جوگرافی و سه‌ربازی و داراییانه‌ی دوای رووداوه یه‌ك له دوایه‌كه‌كان خرانه سه‌ر كوردستان، به پشوودرێژی و به‌رگه‌ی شۆڕشگێرانه پچڕاند و هه‌رێمی كوردستان هاته‌وه نێو پێگه‌ی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی جارانی.
ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنانه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك هاتوونه‌ته دی كه بۆ خۆراگری هه‌موو گه‌لی كوردستانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه، دیپلۆماسیه‌ت و ئه‌زموونی كاری سیاسیی بارزانی فریادڕه‌س بووه تیایاندا، پێداگیری و مكووڕییش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، جگه له‌وه‌ی كوردستان ده‌خاته‌وه سه‌ر هێڵی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان، ئاوایش ره‌وایی و شه‌رعییه‌تدانێكی دیكه‌ی یاسایی به حوكمڕانیی كوردستان ده‌به‌خشێته‌وه له چوارچیوه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌ی به وڵاتی عێراقی گرێداوین.
ئه‌و واقیعه گرێدراوه‌ی به به‌غدای به‌ستووینه‌ته‌وه، پێمان خۆش بێ و پێمان ناخۆش، ناچاری ئه‌وه‌مان ده‌كات خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ بكه‌ین، وه‌ك ئه‌و خه‌باته دیموكراسییه سه‌ركه‌وتووه‌ی بۆ پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ئه‌نجام درا، تا هه‌رهیچ نه‌بێ مافی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و مافی هاووڵاتیبوون بۆ خه‌ڵكی كوردستانیش مسۆگه‌رتر بێت.
ئه‌و مافه ساده و سه‌ره‌تاییانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه خۆیان له مووچه و بژێوی و ئازادییه‌كاندا ده‌بینییه‌وه، تا ئێستا له‌لایه‌ن به‌غداوه به پیلان و به‌رنامه‌دارێژراو هه‌رجاره‌ی به بیانوویێك چ گه‌مارۆی ئابووری و برینی مووچه و بودجه بووبێ یا هێرش و په‌لاماردانی داعش، ژیانی چین و توێژه‌كانی گه‌لی كوردستانی وێرای خۆڕاگری و پشوودرێژی، به‌ڵام زوڵمێكه و ژیانی لێ ته‌نگه‌تاو كردین و ده‌بێ ئاساوه‌ره‌كانی نه‌مێنێن.. له‌ولاوه‌ش مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان تائێستایش پێشێل ده‌كرێ و ده‌ستی ده‌ستی به مادده‌ی 140 و یاسای نه‌وت وغازه‌وه ده‌كرێ و، له‌به‌رامبه‌ریشیدا به‌غدایش هه‌میشه پاساو بیانووی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ش بۆ پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دێنێته‌وه.
له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا و دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و داگیركردنی كه‌ركووك و هه‌وڵدان و هێڕش هێنان بۆ داگیركردنی هه‌ولێر و كوردستان، ئه‌وه خه‌ڵكی خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری كوردستانه ده‌ڵێن ئیتر به‌سه، ده‌بێ كوردستان به‌هێز بێ و پێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه یاسایی و فه‌رمییه‌كانی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌ریی پته‌وتر بێ و زیاتر پشتئه‌ستوور بێ به ده‌نگی تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌ی.
بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش وه‌ك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی قۆناغی شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕیی شاخ بۆ قۆناغی شه‌رعییه‌تی ده‌ستووری و هه‌ڵبژاردن و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تداریی شار، له دوای ڕاپه‌رینی ئازاری 1991دا كه هه‌ڵبژاردنی خوولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی لێكه‌وته‌وه، چۆن بیرۆكه و هزر و بیر و به‌رنامه و ده‌ستپێشخه‌ری و پێداگیریی سه‌رۆك بارزانی بوو، ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆیش به‌رهه‌می پێداگیریی سه‌رۆك بارزانییه له بارودۆخێكی دژوار‌دا، له ناوچه‌یه‌كی گڕگرتوودا، تا جارێكی دیكه له مێژووی تازه‌ی كوردستاندا شه‌رعییه‌تی یاسایی و هه‌ڵبژاردن به بنه‌مای سه‌ره‌كیی دیموكراسی بۆ خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێنینه‌وه دی.
له دیت و هزری سه‌رۆك بارزانیدا، جه‌ماوه‌ر سه‌رچاوه‌ی هێزه شۆڕشگێری و ده‌ستووریی و یاساییه‌كانه و هێز و توانای په‌رله‌مان و حكوومه‌تیش، شه‌رعییه‌تی له ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه وه‌رده‌گرێ. بۆیه رابردوو سه‌ڵماندویه‌تی، پارتیی دیموكراتی كوردستان چه‌ند به‌هێز بێ، كوردستان پێگه و پایه‌ی به‌هێزتر و ئاینده‌ی گه‌شتر ده‌بێ.