هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ لە گوتاریدا رایگەیاند، گومان له‌وه‌دا نییه پارتی سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ركه‌وتنه‌كه مێژوویی بێت، دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی سه‌رۆك بارزانی ئامۆژگاری كردووین به‌ڵێنی گه‌وره نه‌ده‌ین، به‌ڵام به‌ڵێن بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافی ئێوه ناكه‌ین.
مه‌سروور بارزانی، له وتارێكیدا، رایگەیاند: "سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاستان بكه‌م بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی له سه‌نگه‌ری به‌رگری و هه‌ڵبژاردنی رابردوو هه‌تانبووه".
له وتاره‌كه‌یدا، مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی رابردوودا، پیلانێكی زۆر هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی شكست به پارتی بهێنرێت و له‌رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه كوردستان لاواز بێت و گوتی: "ئێوه بوون نه‌تانهێشت پارتی و كوردستان لاواز بێت، شكستتان به‌و پیلانانه هێنا".
روونیشی كرده‌وه، رۆژی 30ی ئه‌یلوول، له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، كارێكی وا بكه‌ن، ئاڵای كوردستان و پارتی به‌رز و بڵند بێت، ده‌نگی ئێوه شایه‌تی ئه‌وه‌یه كه پارتی هه‌تا هه‌بێت وه‌ك حزبی پێشڕه‌وی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
گوتیشی: "ئه‌و رۆژه‌ی پارتی دامه‌زرێنراوه، خه‌ڵكی كوردستان پێویستی به رێكخراوێكی سیاسی و سه‌ربازی هه‌بووه، تا به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی كوردستان بكات، پارتی له‌سه‌ر ئامانجی خزمه‌تكردن و به‌رگریكردن له خاكی كوردستان دامه‌زراوه، له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌و درووشمه‌ی سه‌لماندووه".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هیچ كاتێك پارتی بۆ ئه‌وه درووستنه‌بووه ركابه‌ری هیچ حزبێكی دیكه بكات و له هیچ حزبێكی دیكه جیانه‌بووه‌ته‌وه و هێرش ناكاته سه‌ر كه‌س و كه‌موكوڕی خه‌ڵكیش باس ناكه‌ین، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌موكوڕیانه هه‌ن پێویسته چاره‌سه‌رییان بكه‌ین و رێگه‌ش ناده‌ین هیچ كه‌س سووكایه‌تی و بێرێزی به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان بكات.
مه‌سروور بارزانی راشیگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چاره‌نووسسازه و ده‌نگی ئێوه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، له هه‌ڵبژاردندا میلله‌ت ئه‌و سه‌ركرده و نوێنه‌ره هه‌ڵده‌بژێرێت كه متمانه‌ی پێی هه‌یه، ئێوه‌ش ده‌نگی خۆتان به‌وانه بده‌ن كه بڕواتان پێیانه هه‌یه و پارێزه‌ری خوێنی شه‌هیدانن، به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی كوردستان كردووه، چۆن به‌رگریتان له كوردستان كرد، ئاواش ده‌نگ به‌وانه بده‌ن كه له په‌رله‌مان مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌پارێزن.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی رابردوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق ته‌حه‌دایه‌ك بوو، له دژی ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان به‌رامبه‌ر به خاكی كوردستان كرد، ئێوه نیشانتاندا كه كوردستان هه‌میشه به‌هێزه و وه‌ك خه‌ڵكی زاخۆ وه‌فای خۆتان نیشاندا و سه‌لماندتان كه ئیراده‌ی كورد به هیچ كه‌سێك ناشكێت.
راشیگه‌یاند، بۆ چوار ساڵی داهاتوو په‌رله‌مان بریاری گرنگ ده‌دات و پێویسته ئێوه‌ش ده‌نگ به‌وانه بده‌ن متمانه‌تان پێتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێوه بكات و پارێزه‌ری له‌و یاسایانه بكات، كه خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ندی به‌شداری ئێوه كاراتر بێت و رێژه‌ی به‌شداربوون له ده‌نگدان زیاتر بێت، چانسی سه‌ركه‌وتنی پارتی به‌هێزتر ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌مووان به‌شداری تێدا بكه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه پارتی سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ركه‌وتنه‌كه مێژوویی بێت، دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی سه‌رۆك بارزانی ئامۆژگاری كردووین به‌ڵێنی گه‌وره نه‌ده‌ین، به‌ڵام به‌ڵێن بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافی ئێوه ناكه‌ین.
راشیگه‌یاند، پێویسته قوربانیدانی ئه‌وانه له‌بیرنه‌كه‌ین، كه به گیان و خوێنی خۆیان به‌رگرییان له كوردستان كرد، پێویسته به وه‌فابین به‌رامبه‌ر به خۆیان و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كانییان، ده‌ستی دایك و باوكی شه‌هیدان ماچ ده‌كه‌ین و له‌به‌رده‌میان ده‌چه‌مینه‌وه.
روونیشی كرده‌وه، باشترین وه‌فاداری بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یه، سه‌ركه‌وتنی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌سوكاری شه‌هیدان بڵێن ئه‌گه‌ر خوێنتان له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه دابێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین ده‌نگی خۆمان به ئێوه بده‌ین.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی ئێمه ده‌مانه‌ویست به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا سه‌ربه‌خۆ نین و ململانێی نێوان هێزه‌كان له ناوخۆش بواری نه‌داوه ئه‌جێندای پارتی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌موكوڕتی هه‌یه و به قۆناغی سه‌ختدا تێپه‌ڕین، به‌ڵام هه‌نگاوی باش ده‌نێین بۆ خزمه‌تكردنی كوردستان، به‌ڵام پێویسته ئه‌وانه‌ی ده‌چنه په‌رله‌مان پسپۆڕ و شاره‌زا بن و ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌رله‌مان ده‌رده‌چن خزمه‌ت به هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ن، پێویسته نوێنه‌رانتان به‌رگری لێبكه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردستانی زۆر باشه، رێز له هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرین كه باوه‌ڕیان به پره‌نسیپی نیشتمانپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له مافی مرۆڤ هه‌یه و ئاماده‌ی به‌رگرین له خاكی كوردستان، له قۆناغی داهاتوو ئاماده‌ین كارییان له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاوپه‌یمانی ناچاری جیاوازه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی به ویستی خۆمان، شتێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ببێته حزبی سه‌روه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئێمه له داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای ویستی خۆمان بی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جێندای پارتی به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكرێت.
گوتیشی، هێزێكی زۆری گه‌نجان هه‌یه له كوردستان، پارتی ئه‌و ماڵ و ئه‌و هێزه ده‌بێت كه ده‌رگای بۆ گه‌نجان و خزمه‌تكردنی گه‌نجان كراوه ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی پارتی بكه‌ین، له ساڵی 1970 رێككه‌وتننامه‌ی ئادار و به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، دواتر راپه‌ڕین، بڕیاری سه‌رۆك بارزانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دامه‌زراندنی موئه‌سه‌ساتی دیموكراتی و دواتریش ئاوه‌دانی كوردستان تا ده‌گاته شه‌ڕی داعش و به‌رگریكردن ، دواتریش شكستپێهانانی پیلانه‌ی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، پارتی له ده‌ستكه‌وتدا هه‌مووانی پێش خۆی خستووه، له قوربانیدانیش له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان بووه.
روونیشی كرده‌وه، ئێمه سه‌ربڵندین خاوه‌نی رێبازی بارزانیین و له مانگی ئه‌یلوولیشدا خاوه‌نی شۆڕشیین و له 25ی ئه‌یلوولیش به سه‌ركه‌وتوویی ریفراندۆممان ئه‌نجامدا، سه‌ركه‌وتنێكی دیكه له‌و مانگه، ئه‌ویش ویست و ده‌نگی ئێوه ده‌بێت له 30 ئه‌یلوول، كه سه‌رخستنی پارتی دیموكراتی كوردستانه. سه‌ربه‌رزین كه پارتینه و خاوه‌نی ئه‌م رێبازه‌ین، سه‌ربڵندین كه سه‌رۆكی ئێمه پێشمه‌رگه‌یه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ر كاتێك كوردستان له ته‌نگانه‌دا بووبێت، سه‌رۆكی ئێمه و ئه‌ندامانی ئێمه ئاماده‌ی قوربانیین و له سه‌نگه‌ره‌كانن، هه‌موو قوربانییه‌كیش ده‌ده‌ین به‌ڵام خۆمان بۆ دوژمن ناچه‌مێنین، ئێمه چه‌ند سه‌ربڵندین به سه‌رۆكی خۆمان، سه‌رۆكی ئێمه‌ش هێنده به ئێوه سه‌ر بڵنده.
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، مه‌سروور بارزانی، درووشمی خه‌ڵكی زاخۆی گوته‌وه و گوتی: "ئه‌م هه‌می زاخۆیینه و به دل و جان پارتینه، هیڤیا خودێ و ده‌نگێ ئێوه سه‌ركه‌فتینه".