سلێمانی-KDP.info- له كارنامه‌ی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان له بواری شه‌فافیه‌تی نه‌وت هاتووه، پارتی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له حكوومه‌تی ئایندهی هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر كار له‌سه‌ر شه‌فافیه‌تی نه‌وت له ده‌رهێنان و فرۆشتن بۆ ڕای گشتی كوردستان بڵاو بكاته‌وه و په‌ره به بواری نه‌ت و وزه بدات.
بێوار خنسی، پسپۆڕی بواری نه‌وت و وزه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تێكی به‌هێز پاڵپشت به په‌رله‌مانی كوردستان، پێویسته بۆ چوارساڵی ئاینده كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای 22ی ساڵی 2017 بۆ دانانی 10 دامەزراوەی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتن و شهفافیەتی داهات، كه هه‌ر دامەزراوەیەکیان تایبه‌تمه‌نده به بوارێكی نه‌وتی كوردستان."
بێوار خنسی گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی كه‌رتی نه‌وت سه‌ركه‌وتوو بین، پێویستمان به حكوومه‌تێكی به‌هێزی سه‌قامگیره، كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان كار بكه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی نه‌وت له كوردستان."
كارنامه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنەکەی پارتی، خاڵی گرنگ بۆ مه‌له‌فی نه‌وت و شهفافیەتی نه‌وت تێدایه. خنسی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "كارنامه‌ی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له بواری نه‌وت و گازدا خاڵی گرنگی تێدا دانراوه كه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی پارتی له چوار ساڵی ئایندەدا هه‌نگاوی باش بۆ شه‌فافیه‌تی نه‌وت دەنرێت و کەرتی نەوت و وزەی كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه دەچێت."
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی ڕێکكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جیهانیی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری لە نەوتی كوردستان ئه‌نجام دا، كه ئه‌و كۆمپانیایه له ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه تاوه‌كو ئێستا سێ ڕاپۆرتی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان بۆ ڕای گشتی بڵاو كردووەتەوه، شاره‌زایانی بواری نه‌وت ده‌ڵێن، ئێستا چۆنیه‌تیی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان شه‌فافه.
ئه‌و پسپۆڕەی بواری نه‌وت و وزه گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی تا ڕاده‌یه‌كی باش له ڕێگای كۆمپانیای دیلۆیت، بهرهەمهێنان و فرۆشتنی داهاتی نه‌وت شه‌فاف بكات، ئێستا ڕای گشتی كوردستان به‌رچاویان له مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێمه‌كه‌یان ڕۆشن بووه‌ته‌وه".
پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی شاره‌زا و به‌هێزی لە بواری نه‌وتدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كاندید كردووه. ئه‌و شاره‌زایەی بواری نه‌وت هێمای بۆ ئه‌وه كرد: "گرنگه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌ندام په‌رله‌مانی شاره‌زای بواری نه‌وت و گاز هه‌بێت، تاوه‌كو لیژنه‌ی نه‌وت و گاز لیژنه‌یه‌كی زیره‌ك و به‌توانا بن".
له كوردستان چه‌ندین یاسای تایبه‌ت به دروستكردنی كۆمپانیای خۆماڵی له بواری نه‌وتدا هەیە. ناوبراو گوتی: "له په‌رله‌مانی كوردستان ئێمه یاسای زۆر باشمان هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی نه‌وتی كوردستان، بۆیه پێویسته له چوار ساڵی ئاینده حكوومه‌ت و په‌رله‌مانێكی به‌هێزمان هه‌بێت تاوه‌كو داهاتی نه‌وت هه‌م شه‌فاف بێت و هه‌م هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا سوودی لێ ببینن، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت كه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بڕیاریان له‌سه‌ر داوه".
هێڤیار هەڵەبجەیی