دهۆك-KDP.info- مه‌سروور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له رێوڕه‌سمی بانگه‌شه‌كردنی لیستی 183 پارتی له پارێزگای دهۆك، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: "30ـی ئه‌یلول پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كات و، سه‌ركه‌وتنی پارتیش سه‌ركه‌وتنی كوردستانه".
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 13 ئه‌یلول، پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای دهۆك ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژراردن بۆ لیستی 183ی حیزبه‌كه‌ی كرد.
له‌ژێر دروشمی "بونیادنانی كوردستانێكی به‌هێز" له كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریدا له شاری دهۆك پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه بۆ لیستی 183 و كاندیده‌كانی له سنووری پارێزگای دهۆك كرد.
له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی وتارێكی پێشكه‌شی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دهۆك كرد و ڕایگه‌یاند: "ئێمه سوپاسی خه‌ڵكی دهۆكی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه وه‌ك چیایه‌كی سه‌ركێش له پشتی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی بوون و پشتیوانی هه‌میشه‌یی پارتی بوون.
ڕاشیگه‌یاند: ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان كاتێ سه‌ركه‌وت كه له %93ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان دا.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی پارتی سه‌ركه‌وتنی كوردستانه، چونكه به ده‌نگی ئێوه پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و بوو به حیزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: په‌رله‌مانی داهاتوو ڕۆڵێكی گرینگ ده‌گێڕێت له پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و بیر‌و باوه‌ڕی ئێوه‌ش په‌رله‌مانی داهاتوو پێش ده‌خات.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی قۆناغه سه‌خته‌كان تێده‌په‌ڕن .
گوتیشی: له ڕۆژی دامه‌زراندنییه‌وه پارتی هه‌وڵی داوه پارێزگاری له مافه‌كانی گه‌لی كورد بكات و ئه‌ركی ئێمه‌شه به‌رگری له وڵات و نیشتیمان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستانین.
رۆژی 11/9/2018 لیستی 183 پارتی له شاری هه‌ولێر به وتارێكی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ لیسته‌كه كرد و بڕیاره رۆژانی داهاتوو به چالاكی و ئاهه‌نگی جۆراوجۆر به‌رده‌وامی به بانگه‌شه بده‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه‌و درووشمی سه‌ره‌كی لیستی 183 (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز)ـه.