Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 18:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لە‮ ‬ڕووی‮ ‬عێراقی‮بوون و كوردستانی‮ ‬بووندا
| KDP.info


فازڵ میرانی
ئەگەرچی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬خەڵك خۆشەویستییەكی‮ ‬زۆر بەهێز و عاتیفەی‮ ‬بۆ عەبدولكەریم قاسم هەبوو،‮ ‬بەڵام خۆشەویستی‮ ‬و عاتیفە هیچ كاتێك بەس نەبوون بۆ‮ ‬ڕابەرایەتیی‮ ‬وڵاتێك‮. ‬ئەو عێراقەی‮ ‬بەریتانیا لە دەستی‮ ‬عوسمانییەكان دەریهێنا و خوا لێی‮ ‬خۆش بێت مەلیك فەیسەڵی‮ ‬هاشمی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بۆ كردە حوكمڕان وەكو حوكمڕانێكی‮ ‬عەرەبی‮ ‬موسڵمان ناساندی‮. ‬ئەو حوكمڕانە چەندین سەختی‮ ‬و زەحمەتی‮ ‬بینی‮ ‬لە گۆڕانكاری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و جوگرافی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەو كات‮. ‬لەو كاتەدا ئەم وڵاتە بە شێوەی‮ ‬جیاوازی‮ ‬ناوەڕۆك بەڕێوەدەبردرا،‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬ئاڵۆز لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبی‮. ‬
هەر كەسێك بیەوێ زانیاری‮ ‬بەدەست بكەوێت،‮ ‬با بگەڕێتەوە بۆ كتێبە كۆنەكانی‮ ‬مێژوو و زانیاری‮ ‬لەبارەی‮ ‬ململانێی‮ ‬سەر خاكی‮ ‬رەشپۆش و خاكی‮ ‬میزۆپۆتامیا وەربگرێت كە هەمیشە شوێنێك بوو سەقامگیری‮ ‬بۆ ئەوانەی‮ ‬لە نیمچە دوورگەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵات و باكوورەوە كۆچیان دەكرد‮. ‬بۆ بونیادنانی‮ ‬هەر وڵاتێكیش پێویستە چەندین فاكتەرت هەبێت بەپێی‮ ‬ئەو پلانەی‮ ‬كە پێویستە جێبەجێ بكرێن و خودی‮ ‬دەوڵەت و سەركردایەتی‮ ‬ئەو دەوڵەتە سەرپەرشتی‮ ‬ئەو پلانانە بكات و جێبەجێی‮ ‬بكات‮. ‬
بارودۆخی‮ ‬عێراق هەمیشە لە شوێنی‮ ‬خۆیدا وەستاوە بەبێ هیچ پێشكەوتنێك و زەرەری‮ ‬زۆریشی‮ ‬كرد و مەترسیدارترین بارودۆخ كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت ئێستایە كە خۆی‮ ‬لە هەبوونی‮ ‬هەڕەشە لەسەر ئاشتەوایی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬دا دەبینێتەوە ئەمە جگە لە تۆمەت بەخشین بە‮ ‬یەكتر لەلایەن سەركردە سیاسیەكانی‮ ‬عێراقەوە‮. ‬لەسەردەمی‮ ‬مەلەكیەت لە عێراق دا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەسەرۆكایەتی‮ ‬مستەفا بارزانیی‮ ‬نەمر دامەزرا،‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان ناچار بوو چەك هەڵبگرێت بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬رۆژئاوا هیچ‮ ‬یەكێك لە بەڵێنەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬جێبەجێ نەكرد هاوشێوەی‮ ‬ئەو بەڵێنانەی‮ ‬بۆ نەتەوەی‮ ‬عەرەب هێنایە دی،‮ ‬هاوكات حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬هاشمی‮ ‬هەموو تواناكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكارهێنا بۆ دژایەتیكردنی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهاباد كە وای‮ ‬كرد چارەسەری‮ ‬سیاسی‮ ‬ببێتە تاڵترین چارەسەر بۆ شۆڕشگێڕانی‮ ‬كورد‮. ‬
پەندێك هەیە كە پێویستە وەری‮ ‬بگرین لەكاتی‮ ‬مامەڵەكردنمان لەگەڵ حكوومەتە عێراقیەكان بەهەر شێوەیەك بێت ئەو حكوومەتە ئەوەیە،‮ ‬هەر حكوومەتێك بێتە سەر حوكمی‮ ‬عێراق لە دژی‮ ‬هەموو شایستەییە نەتەوەییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەوەستێت ولەوانەشە لە نەزانی‮ ‬بێت‮ ‬یانیش بە ئەنقەست و لە هەردوو حاڵەت دا عەرەب وای‮ ‬دەبینێت برایانی‮ ‬كوردیان بۆیان نییە ئەو مافانەیان هەبێت كە ئەوان بۆ خۆیانی‮ ‬بە شایستە دەبینن بەڵام ئەوانەی‮ ‬ئەو باوەڕەیان هەیە دەتوانن لانی‮ ‬كەم بۆ ماوەی‮ ‬یەك كاتژمێر بگەڕێن عێراق چۆن دروست بوو و بە چ شێوەیەك‮. ‬
كاتێك ئەو‮ ‬ڕستانە دەنووسم دەزانم هەر هاووڵاتیەكی‮ ‬عێراقی‮ ‬هەست بەوە دەكات ملیۆنەها كەسی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە ژێر هێڵی‮ ‬هەژاری‮ ‬و دەربەدەری‮ ‬دا دەژین و سیاسیەكانیش تەنها بە پڕوپاگەندە خۆیان بەڕێوە دەبەن و بە دوای‮ ‬چەندین دەستكەوتی‮ ‬تەسكدا دەڕۆن كە هیچ‮ ‬یاسا و شەرع و ویژدانێك رێگەیان پێ نادات‮. ‬
لە ساڵی‮ ‬1961‮ ‬و دوای3 ‮ ‬ساڵ لە بوونی‮ ‬قاسم بە سەرۆكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ئەو حكوومەتەی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬میسڕ‮ ‬لە چەندین ئەفسەری‮ ‬گەنج پێكهاتبوو وا لە وڵات تێگەیشتبوون كە وڵات سەربازگەیە و هاووڵاتیانیش سەربازن و پێویستە فەرمانەكان جێبەجێ بكەن كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش هیچ دەنگێكی‮ ‬نەبوو ئەمەش وا دەكات ئەو كۆمەڵگە نێودەوڵەتییە بەدوای‮ ‬ڕەفتارەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬دا بچێت چونكە‮ ‬ڕەنگە ئەو شێوە‮ ‬ڕەفتارانە خەونی‮ ‬نەتەوەیەك لەبار ببات‮.‬
گەلی‮ ‬كوردمان و بەشێكی‮ ‬ئەو عێراقیانەی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكداریان لە جیاتی‮ ‬راكردن بەدوای‮ ‬دروشمی‮ ‬بێ واتا بوونە بنەما و بناغەی‮ ‬شۆڕش چونكە هەر زوو عەبدولسەلام عارف هەڤاڵ و دۆستی‮ ‬خۆی‮ ‬لەناوبرد و قاسم نەیتوانی‮ ‬لە خۆشی‮ ‬سەركەوتندا بژیت و تیایدا بەردەوام بێت،‮ ‬هاوكات عەبدولسەلام عارف دوای3 ‮ ‬ساڵ كوژرا و برایشی‮ ‬بە دەستی‮ ‬سەعدون‮ ‬غێدانی‮ ‬دۆستیان بۆ دەرەوەی‮ ‬عێراق نەفی‮ ‬كرا‮. ‬بەڕاستی‮ ‬ئێمە لە عێراق بە زنجیرە رووداوێكی‮ ‬سەیر و پڕ‮ ‬ژان تێپەڕبووین كە پاڵەوانەكانیان كەسانێك بوون وایان دەزانی‮ ‬عێراق تەنها بە توندوتیژی‮ ‬بەڕێوەدەچێت‮. ‬
ئەگەر بە ئینسافەوە سەیری‮ ‬ئەزموونی‮ ‬حوكمی‮ ‬دوای2003 ‮ ‬بكەین دەبینین ئەو ئەزموونەی‮ ‬بۆ حوكمی‮ ‬دوای‮ ‬دیكتاتۆریەت ئامادەكرابوو هەر زوو لەبار بردرا بەبێ ئەوەی‮ ‬مێشكی‮ ‬حوكمڕان بگۆڕدرێت بەڵكو هەمان عەقڵیەتی‮ ‬رژێمی‮ ‬جاران مایەوە و تەنانەت بارودۆخەكە خراپتر بوو و هیچ مەودایەكیش نەما بۆ پێداچوونەوە بە هەڵەكان،‮ ‬بۆیە ئێستا كاتی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬خۆمان و دیدی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خۆمان بۆ مێژوو بنووسین لە ترسناكترین قۆناغی‮ ‬مێژووی‮ ‬هاوچەرخی‮ ‬عێراق‮. ‬
شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول وەكو رووناكییەك هات لە دوای‮ ‬تاریكییەكی‮ ‬قووڵ،‮ ‬ئەو روناكییەی‮ ‬رۆڵەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە مامۆستا و جوتیار و دكتۆر ونووسەر و ئافرەت و لاو و پێشمەرگە لە ناوەوە و دەرەوەی‮ ‬عێراق چاوەڕوانی‮ ‬بوون،‮ ‬ئەم شۆڕشە بۆ هەموو عێراقیان بوو كە داوای‮ ‬ئۆتۆنۆمی‮ ‬بۆ كوردستان دەكرد و پێشی‮ ‬ئەویش دیموكراسیەت بۆ عێراق بەڵام بە داخەوە پێیان گوتین تێكدەر و لە‮ ‬ڕێ لادەر،‮ ‬بەڵام هەمیشە گەلی‮ ‬كوردستان لە بە ئازایی‮ ‬و مەردی‮ ‬لە دژی‮ ‬هەموو زاڵمێك وەستاوە و تێكدەری‮ ‬هەموو كارێكی‮ ‬تێكدەرانە بووە لە دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تێكدەری‮ ‬پیلانەكانی‮ ‬كیمیاباران و كوشتن و ئەنفال‮.‬
ئەیلوول،‮ ‬قوتابخانەیەك بوو بۆ فێربوونی‮ ‬واتاكانی‮ ‬ژیان و دەنگی‮ ‬ئازادی‮ ‬تیایدا بەرز بوو بۆ ئەوانەی‮ ‬مافی‮ ‬گەلانیان پشت گوێ خستبوو تا بزانن هیچ گەلێكی‮ ‬خاوەن ئیرادە لەناو ناچێت‮. ‬
ئەو خوێنەی‮ ‬لە پێناوی‮ ‬كوردستان بەخشیمان و ئەو فرمێسكانەی‮ ‬لە چاوماندا وەكو باران هاتنە خوار و ئەو ئارەقەی‮ ‬لە جەستەماندا تووشی‮ ‬بەستان بوو،‮ ‬هەموویان نیشانەی‮ ‬گەورەیی‮ ‬ئەو گەلەن كە هەموو ئەوانەی‮ ‬تەنها باوەڕیان بە كودەتا هەبوو تووشی‮ ‬شۆك كرد،‮ ‬چونكە ئەوان هەمیشە پشتی‮ ‬خۆیان بە شەرعیەتی‮ ‬كودەتا‮ ‬یانیش دیموكراسیەتێكی‮ ‬شێواو حەشار دابوو،‮ ‬هەمیشە وایان كرد وڵاتی‮ ‬نێوان دوو رووبار ببێتە كورتكراوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و خنكان و شەڕ‮ ‬و كوشتار‮. ‬
ئێمە ویژدانمان بەوە ئاسوودەیە بەوەی‮ ‬ئەركی‮ ‬خۆمان بەجێگەیاند بەبێ هیچ درێغیەك،‮ ‬ئێمە ئیدیعای‮ ‬نموونەیی‮ ‬بوون ناكەین و كاریش لە پێناو سەرخستنی‮ ‬گەلەكەمان دەكەین بۆ گەیشتن بە ئایندەیەكی‮ ‬باشتر بسم اللە الرحمن الرحیم‮ »‬وقل اعملوا فسیری‮ ‬اللە عملكم ورسولە والمۆمنون‮«.‬
شكۆ ودرود بۆ‮ ‬ڕابەری‮ ‬گەلەكەمان مستەفا بارزانی‮ ‬و هەموو شۆڕشگێڕێكی‮ ‬كورد و عێراقی‮..‬
سڵاو و دروود بۆ كوردستان وپێشكەوتن بۆ عێراق‮..‬
سەرشۆڕی‮ ‬و زەلیلی‮ ‬بۆ هەر كەسێك خراپی‮ ‬بۆ كوردستان بوێت‮.




دوایین هەواڵەکان

پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی کورد و ئاڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 
"لە ھەرێم وەبەرھێنەری بیانی بەسەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار پڕۆژەیان ئەنجام داوە"

THURSDAY, 18 APRIL 2024 15:04:55

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆر باشی بۆ وەبەرھێنەری بیانی کردووە، ئێستا وەبەرھێنەرانی بیانی ٥٠ پڕۆژەیان بە سەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

 

وەزارەتی دارایی: لێکتێگەیشتنی باش لەبارەی پڕۆژەی ھەژماری من ھەیە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 15:04:06

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی  وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: سیستەمی  پڕۆژەی ھەژماری من زۆر لە پڕۆژەکەی عێراق پێشکەوتووترە و ئێستا لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئەو پڕۆژەیە ھەیە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact