Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 APR 2024 00:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگه‌یێندراوی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی لەگەڵ هاوپه‌یمانیی میحوەری وەتەنی
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  شاندی ھاوبەشی مه‌كته‌ب سیاسیی پارتی و یه‌كێتی لە ھەولێر لەگەڵ سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانیی میحوەری وەتەنی بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر کۆ بوونەوه‌ و بونیاتنانی دەستەڵاتە فیدراڵییەکان و میکانیزمەکانی دروستکردنی گەورەترین کوتلەیان خستووه‌ته‌ به‌ر باس، تا  به‌ ڕوانگایه‌كی هاوبه‌ش به‌رنامه‌ی سیاسی بۆ حكوومه‌تی داهاتوو دابڕێژن.

 

له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا كه‌ پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو ده‌ركراوه‌ و، وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه‌، هاتووه‌، هه‌ردوو لا جەختیان کردووه‌تەوە له‌وه‌ی كراوه‌ و هاوئاهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ كۆی كوتله‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌ پێناو هێنانه‌ دی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه‌ یارمه‌تیده‌ر له‌ به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تێك دوور بێ له‌ سه‌نگه‌ربه‌ندیی تاییفی و نه‌ژادی.
هاوكات كۆك بوون له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ ڕێك بكه‌ون كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی ڕوونی سیاسییان بۆ حكوومه‌تی داهاتوو هه‌بێ.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ لەسەر پێویستیی پێکھێنانی حکوومەت لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی کە پابەند بێت بە بەڵێن و  رێککەوتنەکان و  به‌ گه‌ره‌نتیی نووسراو و تێپەڕاندنی ھەڵەکانی رابردوو پێشێلنەکردنی دەستوور.
هه‌ردوولایش ڕوانگای خۆیان بۆ بیناكردنی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی خسته‌ ڕوو كه‌ تێیدا جیاكاری له‌ نێوان هاووڵاتیاندا نه‌كرێ و سیستمی فیدراڵ تێیدا به‌هێز بكرێ.
هه‌ردوو لا كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی نه‌بوونی شه‌راكه‌تێكی حه‌قیقی له‌ نێوان پێكهاته‌كان، نه‌بوونی هاوسه‌نگی له‌ دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كان و نه‌بوونی شه‌راكه‌تی نیشتیمانییان له‌باره‌ی پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كان تاووتوو كرد و، جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ له‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی ڕابردوو و جه‌ختیش كرایه‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق سه‌رچاوه‌ بێ بۆ چاره‌كردنی كۆی قه‌یرانه‌كان.
هه‌ردوولایش به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داخوازیی ڕه‌وای خۆپێشانده‌ر و مانگرتووانیان به‌ پێویست زانی له‌ پێناو دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ كۆی گه‌لانی عێراق و گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بۆ شوێنی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كنیان.
 




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: دڵنیابن ئەم قەوارە دەستووریی و یاساییە پارێزراو دەبێت

TUESDAY, 16 APRIL 2024 23:04:27

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی پەروەرده‌کار، لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە. 

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شاخەوان رەئووف) دەکات

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:56

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شاخەوان رەئووف) دەکات.

 
ھیوامان وایە ئەم جەژنە سەرەتایەک بێت بۆ سەقامگیری ناوچە ئێزدی نشینەکان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:23

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان کۆنترین جەژنی ئێزدیانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون، راوێژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدیانیش دەڵێ، خەڵک بە ئازادانە جەژنەکانیان دەگێڕن.

 

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەر سالا ئێزدییان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 21:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ سێشەممه‌ پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە خوشك و برایانی ئێزیدی بەشەكی رەسەنی گەلی كوردستانن و هەموو بەیەكەوە لە خۆشی و سەركەوتن و ئازار و ناخۆشیدا هاوبەشن.

 
مەکتەبی سیاسی پارتی: پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 16 APRIL 2024 20:04:37

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئایینی ئێزدی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact