ڕۆژئاوای كوردستان - KDP.info - ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا گوتی، ڕێككه‌وتنی نێوان په‌یه‌ده و ڕژێمی سووریا گه‌یشتووەته خاڵی كۆتایی و هێزه‌كانی سه‌ر به په‌یه‌ده ده‌بنه به‌شێك له سوپای ڕژێم و له شه‌ڕی ئیدلبیش هاوشانی سوپای سووریا شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌زار و300 چه‌كداری خۆیان ڕه‌وانه كردووه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كردووه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی سه‌ر به په‌یه‌ده ده‌بنه به‌شێك له سوپای ڕژێمی سووریا و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانیش تا چاره‌كردنی قه‌یرانی سووریا ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن .
په‌یوه‌ست به‌و پرسه، د. كاوه ئازیزی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كاتی خۆی په‌یه‌ده به ڕێككه‌وتن هاته سووریا و ئێستاش ڕێككه‌وتنه‌كه گه‌یشتووەته كۆتایی و ئێستا هێدی هێدی شه‌ڕ له سووریا ته‌واو بووه و داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ته‌واو بووە و ته‌نیا ئیدلب ماوه، بۆیه په‌یه‌ده ده‌ستی به گفتوگۆی بێمه‌رج له‌گه‌ڵ ڕژێم كردووه و ئاماده‌یی نیشان داوه هه‌موو داواكاریی ڕژێم قبووڵ بكات و ڕۆژئاوای كوردستان ڕاده‌ستی ڕژێم ده‌كاته‌وه و ئێستاش بۆ ئیدلب هه‌زار و 300 چه‌كداری خۆیان ڕه‌وانه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشانی سوپای ڕژێم شەڕ بكه‌ن و ده‌بنه به‌شێك له ڕژێم و ڕژێمیش ده‌گەڕێته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی فورات."
د. كاوه ئازیزی گوتیشی: "له گفتوگۆكانی نێوان ڕژێمی سووریا و په‌یه‌ده‌دا هیچ لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدار نییه و ته‌نیا له گفتوگۆكانی جنێف لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارن و له ده‌ستووری نوێی سووریادا ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه به‌شدار ده‌بن له داڕشتنیدا به پێی پرەنسیپی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤ و بە ڕێزگرتن له فره‌حزبی و فرەنه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت."
بڵند ئیبراهیم