سلێمانی -KDP.info-كادیرانی پێشكه‌وتوی پارتی له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی له ساڵیادی 72 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی پارته‌كه‌یان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌بات تاوه‌كو پارتی هه‌میشه به به‌هێزی بمێنێته‌وه، چونكه تا پارتی به‌هێز بێت، گه‌لی كورد سه‌رنه‌وی ناكات بۆ دوژمنان و هیچ كات نه‌چه‌ماوه‌ته‌وه و ناچه‌مێته‌وه.
مه‌سروور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵیادی 72 ساڵه‌ی پارتیدا ده‌ڵێ: "پارتی، به درێژاییی ٧٢ ساڵ خه‌بات به ڕێبه‌رایه‌تیی بارزانی نه‌مر و جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی، ڕۆژانی سه‌خت و پیلانی گه‌وره‌ی تێپه‌ڕاندووه، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و دوژمنان و تێکشکاندنی پیلانی خیانه‌تکاران، لەمەولاش پارتی بە هێزی زیاترەوە بەرەو ئایندەیەکی گەش هەنگاو دەنێت و سەر بۆ هیچ فشار و هەڕەشەیەک ناچەمێنێتەوە."
له‌سه‌ر هه‌مان پرس، ئه‌رده‌ڵان ئه‌حمه‌د، كادیری پێشكه‌وتووی پارتی له هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هەر هێزێكی سیاسی زەروورەتی مێژوویی دروستی كردبێت، ئەوا ڕەگ و ڕیشەی لە ناو گەلدا بەهێزە، ببینە پارتی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ ئومێدی نەتەوەیە، جیا لەوە دامەزرێنەری پارتی مرۆڤێكە سنوورەكانی نەتەوەكانی تێپەڕاند، بویە سیمبولی بەرگری و خەباتی ڕەوایە، پارتی حزبێكی ڕێكخراو و خاوەن ڕوئیا و ستراتیجە، تۆ ببینە ئەم هێزە ناسنامەكەی وای لێهاتووە كە دەوترێت (پارتایەتی و كوردایەتی) ئاوێته‌ی یه‌كتری ده‌بن، بە واتای خۆڕاگری و سەربەرزی و بەرگری، جا لێرەوە تێدەگەین پارتی جیاوازە لە هێزگەلێكی تر، پارتی ئیرادەیە، هێزە، بڕوایە، ئەم خەسڵەتانە لە هێزێكی سیاسی‌دا هەبن ناچەمێت و فشار ملكەچی ناكات ".
ناسك سه‌عید، كادیری پێشكه‌وتووی پارتی له سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ كه 72 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتیدا، ئه‌وه پێمان دەڵێ ئه‌و حزبه بۆ خزمه‌تی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه كه به‌رده‌وام له فراوانبوون و نوێبوونه‌وه و به‌هێزیدایه. گه‌لی كوردستان پشتیوانی ده‌كه‌ن كه 12-5- ئه‌مساڵ كردیانه یه‌كه‌م حزبی سه‌ر ئاستی عێراق، نه‌ك ته‌نیا كوردستان، بۆیه گه‌لی كورد باش له‌وه تێگەیشتووه كاتێك پارتی به‌هێز بێت ئه‌وه كورد بۆ هیچ دو‌ژمنێك ناچه‌مێته‌وه، ناحه‌زان له ناوه‌وە و ده‌ره‌وه كاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سه‌رنه‌گرێت، به‌ڵام بینیمان گه‌ل زیاتر له %72 ده‌نگیان به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دا، كه پارتی خاوه‌نی پڕۆژه نهتهوهییهكانمانه".
له‌سه‌ر هه‌مان پرس، ڕێبین ڕه‌حیم، كادیری پێشكه‌وتووی پارتی له هه‌ڵه‌بجه گوتی: "پارتی له هه‌موو گفتوگۆیه‌كی ئاشتییانه‌دا ئاماده‌یه نه‌رمی بنوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ میلله‌ته‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت، ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی خودی حزبه‌كه‌شیدا ته‌نیا ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت هه‌میشه كوردستان به به‌هێزی بمێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیزیش نه‌چه‌ماوه‌ته‌وه بۆ دوژمن و ناشچهمێتهوه، بۆیه ئێمه‌ی كادیرانی پارتی هه‌میشه كار ده‌كه‌ین بۆ به بههێزیهێشتنهوهی پارته‌كه‌مان، تاوه‌كو كوردستان به به‌هێزی بمێنێته‌وه".
كه‌ژان محه‌مه‌د كادیری پێشكه‌وتووی پارتی له سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات: "پارتی له پێش 72 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بۆ خه‌باتكردن له‌سه‌ر دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان دامه‌زراوه، هه‌میشه‌ش قوربانی به خودی حیزبه‌كه داوه له لایه‌ن ڕێبه‌رانی پارتی تاوه‌كو ده‌ستكه‌وت و سه‌رفرازی بۆ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بێنن".
كادیرانی پارتی هه‌میشه كادیرانی پابه‌ندبوون و به دیسیپلین و بڕیاره‌كانی سه‌رووی خۆیان ده‌ناسرێنه‌وه، له‌و بارهیەشەوه كه‌ژان محه‌مه‌د ده‌ڵێ: "ئێمه‌ی كادیرانی پارتی هه‌میشه به له‌خۆبردووییه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ به بههێزیهێشتنهوهی پارته‌كه‌مان و پێڕه‌وكردنی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی سه‌رووی خۆمان كه ده‌زانین سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان به پارتییه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه، كاریش ده‌كه‌ین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌لوولی ئه‌مساڵی خولی پێنچه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا پێگه‌ی زیاتر به به‌هێزی بمێنێته‌وه".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی