هه‌ولێر-KDP.info- ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه گوتی، توركیا و عێراق به‌بێ هه‌رێمی كوردستان ناتوانن یه‌ك هه‌نگاو بنێن بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك، چونكه پێویسته سه‌ره‌تا ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكه‌ن و دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و حه‌شدی شه‌عبیش له‌و ناوچانه نه‌مینێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا ودوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا گفتوگۆیان كردووه كه به‌زوویی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانەوە هه‌نارده‌ی توركیا بكه‌ن، له كاتێكدا له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ توركیا ڕاگیراوه و تا ئێستاش به‌و شێوەیە ماوه.
له‌باره‌ی ئه‌و گفتوگۆیەی نێوان سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقەوە بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانەوە، د.بێوار خنسی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای توندبوونی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و فشاری ئابووری بۆ سه‌ر ئێران، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و گازدا بووەته كێشه‌یه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو جیهان هەیە، چونكه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات نه‌وتی ئێران ڕابگرێت كه ڕۆژانه 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكرێت نرخی نه‌وت زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌موو وڵاتان له‌وه ده‌ترسن، چونكه ئیران باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت، ڕێگه ناده‌ن گەرووی هۆرمز بۆ هیچ كه‌سێك بێت و عێراق و كوێت نه‌وتیان له‌و ڕیگه‌یەوە ده‌رباز ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته دروست ده‌كات و عێراقیش سه‌رچاوه‌ی داهاتی نه‌وته، بۆیه ده‌ترسن ئه‌گه‌ر ڕێگری بكرێت هیچ ڕێگه‌ی دیكه‌یان نییه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن جارێكی دیكه نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمەوە هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن و بیكه‌نه به‌دیل بۆ خۆیان، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مڕۆ ئه‌و گفتوگۆیه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا كردووه و ئه‌و داواكاریه‌ییان له هه‌رێمیش كردووه."
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه ڕوونیشی كرده‌وه: "توركیا و عێراق به‌بێ هه‌رێمی كوردستان ناتوانن هیچ هه‌نگاوێك بنێن بۆ ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ توركیا، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه بۆڕیی نه‌وت و ده‌رهێنان و پاراستنی بۆڕییەکە هه‌مووی له‌ده‌ست هه‌رێمی كوردستاندایه."
د. بێوار خنسی باسی له‌وه‌ش كرد: "بۆ دووباره ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانەوە پێویسته حكوومه‌تی عێراق هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی هه‌رێمی كوردستان بكات و حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه نه‌مینن و دۆخه‌كه ئارام بێته‌وه و ناوچه‌كه‌ش ئاسایی بكرێته‌وه، وه‌ك پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌ك به‌و شێوه‌یەی كه ئێستا هه‌یه، چونكه به‌و شێوەیە ئه‌سته‌مه بتوانرێت نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ده‌ره‌وه ڕه‌وانه بكرێت."
د. بێوار خنسی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك جارێكی دیكه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت له به‌رژوه‌ندیی هه‌رێم و عێراقیشه، چونكه داهاتی دیكه بۆ هه‌رێم و عێراق زیاد ده‌بن و دۆخی ئابووریش باشتر ده‌بێ."
به گوته‌ی خنسی: "ئه‌گه‌ر خزمه‌تی كێلگه‌كان بكرێت ڕۆژانه نزیكه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت و ده‌توانرێت بگه‌یەندرێته یه‌ك ملیۆن به‌رمیلیش."
بڵند ئیبراهیم