هه‌ولێر-KDP.info- وێرای پیرۆزبایی له یه‌كێتیی لاونی دیموكراتی كوردستان، مه‌سروور بارزانی ئومێد ده‌كات رێکخراوه‌كه‌م لاوانی کوردستان به که‌ره‌سته‌ی هزری و سه‌رده‌میانه، بۆ داهاتووی گه‌له‌که‌مان ئاماده بکات و شانبه‌شانی چین و توێژه‌کانی دیکه‌ش، بۆ کوردستانێکی به‌هێز تێ‌بکۆشن.
رێز و سڵاو..
به‌بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی کاره‌کانی هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌که‌تان "کۆنگره‌ی پێشمه‌رگه" و هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تیه‌کی نوێ، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌م.
(ی ل د ک) نوێنه‌رایه‌تی توێژێکی گرنگی وڵاته‌که‌مان ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژووی پڕسه‌روه‌ری ئه‌م رێکخراوه و هزر و تواناکانی لاوان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت وه‌ک هه‌میشه پێشه‌نگبن.
ئومێده‌وارم رێکخراوه‌که‌تان، لاوانی کوردستان به که‌ره‌سته‌ی هزری و سه‌رده‌میانه، بۆ داهاتووی گه‌له‌که‌مان ئاماده بکات و شانبه‌شانی چین و توێژه‌کانی دیکه‌ش، بۆ کوردستانێکی به‌هێز تێ‌بکۆشن.
وێڕای پیرۆزبایی دووبارەم، سوپاس و دەستخۆشانەی خۆم ئاراستەی سەرکردایەتی پێشووتان دەکەم کە لە کۆنگرەی رابردوویەوە تا ئێستا خزمەتێکی شایستەی لاوانی کوردستانیان کردووە.
ئاواتم سەرکەوتن و دەسکەوتی زیاترە بۆ یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان .
له‌گه‌ڵ رێزمدا...
براتان
مه‌سرور بارزانی
٢٠١٨/٨/١٠