Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 19 AUG 2018 09:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ستافێکی نوێ بۆ سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا
| KDP.info


 
 
هەولێر-KDP.info- کۆنگرەی هەشتەم (کۆنگرەی پێشمەرگە)ی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆتایی بە کارەکانی هێنا و ستافێکی نوێش بۆ سکرتایەتی رێکخراوەکە هەڵبژێردران.
 
رۆژی سێشەممە 7/8/2018، کۆنگرەی هەشتەمی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و لە وتارێکدا لە سەرەتای کۆنگرەکە، سەرۆک مەسعوود بارزانی، وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرە، بە پوختی باسی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی کرد و جەختی لە مافی سەربەخۆیی کوردستان کردەوە.
 
درەنگانی شەوی چوارشەممە 8/8/2018 و لە رۆژی دووەم و کۆتایی کۆنگرەکەدا، ئەندامانی کۆنگرە ستافێکی نوێیان بۆ سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، هەڵبژارد، کە بریتین لە؛
 
1-  نەوزاد سابیر، 190 دەنگ
 
2- ئــازاد محەمەد، 187 دەنگ
 
3- دەریا سدیق، 181 دەنگ
 
4- نورھات وەیسی، 178 دەنگ
 
5- دلێـــر محەمەد، 162 دەنگ
 
6- مەیسەر عوبێد، 155 دەنگ
 
7- کەژان محەمەد، 150 دەنگ
 
8- ڕێبوار ئەنوەر، 132 دەنگ
 
9- ھەژار سەروەر، 108 دەنگ
 
یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان رێکخراوێکی جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستانە. لە ساڵی 1953 دامەزراوە و گرنگیی بە تواناکانی لاوانی کوردستان دەدات و پاڵپشتیی بەرەو پێشبردنیان دەکات.
 



دوایین هەواڵەکان

"پەکەکە ٣٠٠ کەسی ئێزدیی ڕفاندووە"

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 17:08:39

شنگال-KDP.info-  پەکەکە تۆمەتبارە بە ڕفاندنی منداڵانی کوردی ئێزدی و بە پێی زانیارییەکان ٣٠٠ منداڵی ئێزدی لە لایەن پەکەکەوە ڕفێندراون و بەشێک لەوانە بۆ قەندیل براون و مەشق و ڕاھێنانیان پێ دەکرێت.

 
"کێشەی ئاو لە بەحرکە و دەوروبەری ھەولێر چارە دەکرێت"

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 17:08:47

بەحرکە-KDP.info-لە وەرزی ھاویندا کێشەی کەمئاوی بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری ھەولێر، بەتایبەتی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر دەگرێتەوە و وەک بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە ڕوونی کردەوە، جگە لە لێدانی ژمارەیەک بیر، پڕۆژەی ئیفراز چوار دەست پێ دەکات و کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی دێت لە بەحرکە و دەوروبەری ھەولێر.

 
چاودێران: "حەشد بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێ..لە ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان دەکشێنەوە"

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 17:08:17

هەولێر-KDP.info- گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە وای کرد ھێزەکانی حەشدی شەعبی خۆیان لە ھەندێ ناوچەی عێراق بەرەو ناوچەکانی شیعە مەزھەبەکان بپێچنەوە و چاودێرانیش ئاشکرای دەکەن، بە ھۆی گۆڕانکارییەکان و کۆدەنگیی لایەنی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی، حەشدی شەعبی بەرەو پووکانەوە و ھەڵوەشاندنەوە دەچێت و لە چەند مانگی داھاتووشدا سەرچاوە ماددیەکانی وشک دەبن.

 
حەیدەر شەشۆ: شنگال بووەتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 16:08:39

شنگال-KDP.info- فەرماندەی گشتیی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگال ڕایگەیاند، کێشەی شنگال بووەتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی و لەدەست عێراق دەرچووە و تا ئێستا کەس نازانێت چارەنووسی شنگال چی بەسەر دێت.

 
حەمید ئەفەندی: پەکەکە لە شنگال چەکی بەدەستە و عیراقیش بێدەنگە

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 15:08:26

هەولێر-KDP.info- حەمید ئەفەندی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە باشیك، ڕایدەگەیەنێت، حكوومەتی عێراق بە هۆی هەبوونی پەكەكەوە لە شنگال تووشی گرفت هاتووە و باوەڕی وایە دەبێ دەڤەرەكە چۆڵ بكەن. دەشڵێت: "نائارامیی ناوچەكە، لە بەرژەوەندیی كەسدا نییە".

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP