د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
له رووداوه‌كانی مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا، دانانی به‌ردی بناغه‌ی كۆنسووڵخانهی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و ده‌ستبه‌كاركردنی كۆمپانیای رۆسنه‌فتی رووسیایی بۆ سنووری ناوچه‌ی دهۆك، ههڵوهستهیهكمان پێده‌كات بۆ ئه‌م چه‌ند دێڕه شڕۆڤه‌یه.
كاتێ رۆژی 5-7-2018 سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی به‌شداری له رۆژی ڕێوره‌سمی نیشتمانیی ئه‌مریكادا كرد له هه‌ولێر، بینیمان باڵێۆز كین گرووس و دۆگڵاس سڵێمانی كۆنسووڵ زۆر به بایه‌خه‌وه به‌پیر ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانییه‌وه بوون و وه‌ستان و گفتوگۆ سێقۆڵییهكانیش گرینگیی ئه‌و بابه‌ته‌یان سه‌لماند، كه رۆژی دواتریش 6-7-2018 به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین كۆنسووڵخانهی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانرا، دیمانه و دیداره سێقۆڵییهكان لای دووه‌می هاوكێشه‌كه‌یان ته‌واو كرد كه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌وا:
په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێ و ده‌چێته ئاستێكی به‌رزتری ته‌واوی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌ی كه هه‌یه. له‌كاتێكدا له گه‌وره‌یی و مه‌زنیی كۆنسووڵخانه به ناوه‌رۆك و رووپێوهوه ورد ده‌بینه‌وه، ده‌توانیین وا بڵێین كه‌وا خۆری ئه‌مریكا له ناوچه‌كه له هه‌ولێره‌وه هه‌ڵدێ و بۆ كوردستان و ناوچه‌كه‌ش هه‌ولێر ده‌بێته سه‌نته‌رێكی دیكه‌ی كاریگه‌ر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرس و گرفته‌كان.
دانانی به‌ردی بناغه‌ی كۆنسووڵخانهی ئه‌مریكا له‌وكات و ساته‌ی دوای پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پرۆسه‌ی گه‌له‌كۆمه‌كی داگیركردنی كه‌ركووك هیچ نه‌سه‌لمێنێ، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه‌وا كورد هاوپه‌یمانی به‌هێز و ئازا و وه‌فادارن و سه‌قامگیریی سیاسی له ناوچه‌كه و پێشكه‌وتنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و بنبڕكردنی تیرۆر و تۆقاندن، به سه‌قامگیریی باری سیاسیی كوردستان و به‌هێزبوونی پێگه‌ی سیاسیی كوردستان و هه‌ولێر دێته دی. بۆیه ئه‌و به هه‌ڵه تێگه‌یشتن و تێروانیینه سه‌قه‌ته دوژمنكارییه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رۆك بارزانی و پرسی كوردستان هه‌بوو، ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش ده‌كرایه سه‌ر هه‌ولێر، نه‌ك هه‌ر ئاوه‌ژوو بوونه‌وه، به‌لكو ئه‌و راستییه‌شیان سه‌لماند پرسی كوردستان و چاره‌سه‌ره ده‌ستووری و ئاشتیانهكه له هه‌ولێر و لای سه‌رۆك بارزانییه، نه‌ك له به‌غدای زهوتكاری ماف و په‌لامارده‌ر و هێرشهێن.
ئه‌وه‌یان راستییه كه ئه‌مریكاییه‌كان به‌ر له كه‌سانی دیكه له‌وه تێگه‌یشتوون. سه‌بر و خۆڕاگری و حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو، به بڕینی به‌شه‌نه‌وتی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا و به پادداشتكردنی رۆژانه‌ی چه‌ند تانكه‌رێكی نه‌وتی كه‌ركووك له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ ئه‌م و ئه‌و و بۆ كۆمپانیای بی پیی به‌ریتانیاییش، سه‌بر و ئاینده‌بینیی سه‌رۆك بارزانی لێڵ و شلوێ نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌یووب ئاسا به سه‌بر و هێمنی برینه‌كانی بۆ ئاینده ساڕ‌ێژ كرد.
ئه‌وه‌یان راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، چونكه هاتنی كۆمپانیای رۆسنه‌فتی رووسیایی بۆ گێڵگه نه‌وتییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، بۆ باتلێ و زاوێته و سه‌رسنگ وا پێده‌چێ هه‌ر مه‌به‌ست ده‌رهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت نه‌بێ له‌م سنووره‌دا، به‌ڵكو گه‌یشتن به بیره نه‌وتییه‌كانی كهركووكییش ئامانجێكی دیكه بێ.
بۆیه به گه‌یشتنی كۆمپانیای رۆسنه‌فت به كێڵگه‌كانی نه‌فتی كه‌ركووك، پشكه‌كان وه‌ك هه‌ن ئاوا نامێننه‌وه به پشكی ئێران و بی پیی بهریتانیایشهوه. هاوكێشه‌كه گۆڕانكاری به‌خۆوه ده‌بینێ له كاتێكیشدا نه‌فتی هه‌ردوو كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا، به‌غدا پێی خۆش بێ یا پێی ناخۆش، به‌بێ هه‌ولێر یه‌كلایی نابێته‌وه و بۆ هه‌نارده‌كردنی ته‌واوی نه‌وتی كه‌ركووكیش بۆ به‌نده‌ری جیهان به‌بێ بۆریی هه‌ولێر – جیهان پرۆسه‌كه ئه‌سته‌م ده‌بێ و گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و چه‌ند تووندتر بن پشكه‌كانیان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
له‌م سه‌ین و به‌ینه‌دا رووسیاییهكان به تایبه‌تیش كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی وه‌ك رۆسنه‌فت مافی خۆیانه چیان ده‌ست بكه‌وێت ده‌بێ بڵێین پیرۆزیان بێ، چونكه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووسیاییهكان به دیپلۆماسیه‌تێكی ئاوریشمی و به هێمنی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستاندا كرد و، وه‌ك چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپایی جێ هیوایه‌كی گه‌ش بوون بۆ شكاندنی ئه‌و ئابڵۆقه ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی و زه‌مینی و ئاسمانییه‌ی كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر خرابووه سه‌ر كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
جرتوفرتی چونه به‌غدای حزبه‌كانیش بۆ له‌باربردنی (ئه‌زموونی حكوومه‌تی هه‌ولێر وه‌ك خۆیان ده‌یانگوت)، له‌ولاوه بووه‌ستێ. گه‌ر ژیریی ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان و فریادڕه‌سیی سه‌رۆك بارزانی نه‌بووایه له ناوچه‌یه‌كی گڕگرتووی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له‌و هه‌رێمه پڕاوپڕ له پێشهاتی چاوه‌ڕوانكراو و نه‌كراوه‌ی ئێمه‌دا، كارتی گرهوهكان نه‌ده‌كه‌وتنه ئه‌و گۆڕه و ده‌مامكه‌كان، رووخسارهكانیان پێ حه‌شار ده‌درا.