هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی هه‌ینی 27/7/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دواپێشهاته‌كان، پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت تاوتوێ كران و پێویستیی گفتوگۆیه‌كی جددیتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه و بوونی به‌هێزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، گفتوگۆ‌كانی ئێستای هه‌ولێر ـ به‌غداشیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌وڵ و گفتوگۆ‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر و به‌غدا و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی عێراق پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها هیوای فراوانتركردنی گفتوگۆ‌كانی خواست و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه حكوومه‌تی نوێ پێكده‌هێنن، نیشان دا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، دواپێشهاته‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران، پاراستنی ئارامیی ناوچه‌كه و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.