Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 19 AUG 2018 09:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"ژێرخانی ئەلکترۆنیی ئەمەریکا لەژێر هەڕەشەی ڕووسیادایە"
| KDP.info



هەولێر-KDP.info- گەورەترین کێشە کە بۆ هەڵبژاردنی مانگی ١١ی ئەمساڵ  بەرۆکی بە ترامپ گرتووە، پرسی دەستوەردانی ڕووسیایە لە ژێرخانی ئەلکترۆنیی دیجیتاڵیی ئەمەریکا، بۆیە ترامپ بەرەو کوێ دەچێ ئەو پرسە بە دوایی دێت.

ئەمەریکا وەک وڵاتێکی پێشکەوتووی بواری حکوومەتی ئەلکترۆنی ئێستا ژێرخانی ئەلکترۆنیی دیجیتاڵییەکەی لە ژێر هەڕەشەی ڕووسیادایە، ئەم باسە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی ڕابردووی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا بەڕوونی دیار کەوت کە دەگوترێ ڕووسیا دزەی کردووەتە نێو ئەو سیستەمە و ئەو داتایانەی لەوکاتەدا بڵاو دەکرانەوە، ڕووسەکان لە ڕێگەی هاکی ئیمێل و داتاکانەوە گشتیان بەدەست خستبوون.

لە سەروبەندی هەڵبژاردنی ئەمەریکادا چەندان ئیمێلی تایبەتی هیلاری کلینتۆن بڵاو کرانەوە کە پێوەندییان بە دیپلۆماسییەتی ئەمەریکاوە هەبوو لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئەم کارەش بە گوێرەی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی ئەمەریکا لە لایەن هاککەرە ڕووسەکانەوە کراوە، لەگەڵ ئەوەی کە هێرشی ئەلکترۆنیی ڕووسەکان گەیشتووەتە بەردەمی کۆنگرێس و دامەزراوەکانی دیکەی ئەمەریکا و وەزارەتی دەرەوە.

ئێستا ئەو باسە لە نێو ئەمەریکادا جارێکی دیکە گەرمە، لە کۆبوونەوەی لووتکەی ترامپ و پووتیندا باسی ئەو پرسە کرا و پووتین ڕایگەیاند کە ئەو، وەک سەرۆک پێوەندیی بەو پرسەوە نییە و ئینکاری لەو کارە کرد.

بەڵام هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمەریکا دەڵێ، ١٢ کەسی ڕووس پێوەندییان هەیە بە هاککردنی زانیارییەکانی ئەمەریکاوە و دەستی ڕووس لەو بابەتەدا زۆر ئاشکرایە.

کۆشکی سپی دەڵێ، ئێمە لەو باوەڕداین کە تا ئێستا ئامانجی ڕووسیا بریتییە لەوەی هێرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر ئەمەریکا بکات و ئەوانیش پێوەنداربوونە بەو هێرشە ئەلکترۆنییەی کە لە وادەی هەڵبژاردنی ڕابردووی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا ڕووی داوە.

سەرۆکی ئەمەریکاش، دۆناڵد ترامپ دەڵێ، ئێستایش هەڕەشەی هێرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر ئەمەریکا لە لایەن ڕووسیاوە هەیە.

بەڕێوەبەری  هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمەریکاش، دان کۆتس، ئاشکرای کرد کە ژێرخانی دیجیتاڵیی ئەمەریکا لە ژێر هێرشی دوژمنێکی دەرەکیدایە.

دۆناڵد ترامپ چەندین جار گوتوویەتی کە ئەو هیچ پێوەندیی بە هێرشی ئەلکترۆنی ڕووسەکانەوە نییە و پاڵپشتیی ئەو نەکراوە، بەڵام بە ئاشکرا دەڵێ، کە ڕووسەکان لە ساڵی ٢٠١٦ دەستیان خستووەتە نێو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکاوە.

بەڵام ئێستا ترامپ لەو بڕیارە پاشگەز بووەتەوە و دەڵێ، ڕەنگە لیژنەی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمەریکا نەیانتوانیبێ ئاشکرای بکەن کە کەسانێکی دیکە جگە لە ڕووسیا دەستیان هەبووبێ لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.

ترامپ ئێستا چارەنووسی پارتەکەی کە کۆمارییەکانە بەرەو هەڵبژاردنێکی گەورە دەچێ، ئەویش هەڵبژاردنی سێنات و هاوسە لە مانگی ١١ی ئەمساڵدا کە لە بەرنجامی ئەو هەڵبژاردنەدا کۆنگرێسی ئەمەریکا دیاری دەکرێ، لە هاوسدا ٤٣٥ ئەندام هەن و لە سێناتیشدا ١٠٠ ئەندام.

بە ئەنجامدانی ئەو هەوڵبژاردنە ئیدی چارەنووسی ترامپ دیاری دەبێ کە ئایا لە ٢٠٢٠ دەبێتەوە سەرۆک، یانیش نا، چونکە ئەگەر کۆمارییەکان ئەو هەڵبژاردنە ببنەوە و سێنات بەدەست بێنن ئەوا نیشانەی ئەوە دەبێ کە ئیدی ترامپ لە ٢٠٢٠ دەکەوێتە ژێر کێبڕکێی توندی هەڵبژاردن و هەروەها لە ئێستایشەوە تا ٢٠٢٠ ناتوانێ کۆنترۆڵی تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکانی بۆ کۆنگرێس هەبێ بەبێ ئەوەی کە دیموکراتەکان ئەگەر لەسەری ڕەزامەند نەبن، واتە شەتداونی حکوومەتەکەی دەکرێ بۆ هەر پڕۆژەیاسایەک ئەگەر دیموکراتەکان بیانەوێ دەستی بۆ درێژ بکەن، بۆیە هەڵبژاردنی مانگی ١١ی ئەمساڵ بۆ ترامپ و کۆمارییەکان زۆر چارەنووسسازە و پرسێکیش کە ترامپ دەیەوێ لە ئەمەریکا یەکلای بکاتەوە، پرسی ئەو هێرشە ئەلکترۆنییەیە کە تا ئێستا لە ئەمەریکا وەک نیشانەی پرسیار لەسەر ترامپ هەیە، کە ئایا لە سەردەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا کەمپینەکەی ئەو دەستی لەو کارەدا هەبووە، یان نا.

شاو

 




دوایین هەواڵەکان

"پەکەکە ٣٠٠ کەسی ئێزدیی ڕفاندووە"

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 17:08:39

شنگال-KDP.info-  پەکەکە تۆمەتبارە بە ڕفاندنی منداڵانی کوردی ئێزدی و بە پێی زانیارییەکان ٣٠٠ منداڵی ئێزدی لە لایەن پەکەکەوە ڕفێندراون و بەشێک لەوانە بۆ قەندیل براون و مەشق و ڕاھێنانیان پێ دەکرێت.

 
"کێشەی ئاو لە بەحرکە و دەوروبەری ھەولێر چارە دەکرێت"

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 17:08:47

بەحرکە-KDP.info-لە وەرزی ھاویندا کێشەی کەمئاوی بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری ھەولێر، بەتایبەتی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر دەگرێتەوە و وەک بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە ڕوونی کردەوە، جگە لە لێدانی ژمارەیەک بیر، پڕۆژەی ئیفراز چوار دەست پێ دەکات و کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی دێت لە بەحرکە و دەوروبەری ھەولێر.

 
چاودێران: "حەشد بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێ..لە ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان دەکشێنەوە"

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 17:08:17

هەولێر-KDP.info- گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە وای کرد ھێزەکانی حەشدی شەعبی خۆیان لە ھەندێ ناوچەی عێراق بەرەو ناوچەکانی شیعە مەزھەبەکان بپێچنەوە و چاودێرانیش ئاشکرای دەکەن، بە ھۆی گۆڕانکارییەکان و کۆدەنگیی لایەنی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی، حەشدی شەعبی بەرەو پووکانەوە و ھەڵوەشاندنەوە دەچێت و لە چەند مانگی داھاتووشدا سەرچاوە ماددیەکانی وشک دەبن.

 
حەیدەر شەشۆ: شنگال بووەتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 16:08:39

شنگال-KDP.info- فەرماندەی گشتیی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگال ڕایگەیاند، کێشەی شنگال بووەتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی و لەدەست عێراق دەرچووە و تا ئێستا کەس نازانێت چارەنووسی شنگال چی بەسەر دێت.

 
حەمید ئەفەندی: پەکەکە لە شنگال چەکی بەدەستە و عیراقیش بێدەنگە

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 15:08:26

هەولێر-KDP.info- حەمید ئەفەندی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە باشیك، ڕایدەگەیەنێت، حكوومەتی عێراق بە هۆی هەبوونی پەكەكەوە لە شنگال تووشی گرفت هاتووە و باوەڕی وایە دەبێ دەڤەرەكە چۆڵ بكەن. دەشڵێت: "نائارامیی ناوچەكە، لە بەرژەوەندیی كەسدا نییە".

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP