Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 00:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"حكوومەت، لەسەر دوو ئاست چاكسازی ده‌كات و دەیەوێت سیستمی بەڕێوەبردنی ئیداری بگۆڕێت"
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی چاكسازیی حكوومەتی هەرێم بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، دەڵێ، لەسەر دوو ئاست چاكسازی دەكرێت، ئەوانیش ئیداری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵین، تا ئێستایش هەنگاوی زۆر باش نراوە و لە ‌داهاتوویشدا ئەنجامەكانی بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێن. راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان بۆ كاری وزەش ڕایدەگەیێنێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی دانانی سیستمێكە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەموو ئەو كێشانە ببێتەوە،‌ كە لە كەرتەكاندا هەن.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانەی وتارێكیدا لە ‌رێوڕەسمی كردنەوەی سەنتەری مەشق و پەرەپێدانی وەزارەتی كارەبا، ئاماژەی بە هەوڵە سیاسییەكان بۆ شێواندنی بەرنامەی چاكسازیی حكوومەت كرد، ئەوانیش بە بێ گوێدانە شەڕی سیاسی و مێدیایی، بەردەوامبوون لە پرۆسە و بەرنامەكانیان بۆ چاكسازی لە بوارەكانی وزە و نەوت، كارگێڕیی دارایی، پێداچوونەوە بە لیستەكانی كارمەندان و مووچەخۆران و تۆماری بایۆمەتری، هاوكات كەمكردنەوەی تێچووی بەرهەمێهێنانی كارەبا و كەمكردنەوەی خەرجیی بەكاربردن بەپێی ستانداردە جیهانییەكان، بە نموونەیش هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی هێنایەوە.

دكتۆر بێوار خنسی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان بۆ كاری وزە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی هەرێم لە ‌ساڵانی ڕابردوودا تووشی قەیران بوو، حكوومەتی هەرێمیش بەپێی ئەو داهاتەی لە بەردەستی هەبوو،‌ توانی لەو قەیرانەدا ئیدارەی هەرێمی كوردستان بكات".

خنسی ئەوەش روون دەكاتەوە، كە حكوومەتی هەرێم هەموو كات لە ‌كۆبوونەوەكانیدا باسی لە كێشەی‌ ‌بەڕێوەبردنی كەرتەكان كردووە و بە پێویستی‌ زانیوە‌ چاكسازییان تێدا بكرێت، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی چاكسازییەوە، دەیەوێت سیستمی بەڕێوەبردنی ئیداری بگۆڕێت، بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی هەن چارە بكرێن، هەنگاوەكانیشی بەردەوامن‌، نموونەش‌ بە كارەبا دەهێنێتەوە و پێی وایە‌ بەرهەمەكەی  لە ‌پێداویستیی ئێمە زیاترە‌، بەڵام لەبەر ئەوەی سیستمی بەڕێوەبردنی كیشەی هەیە و خەڵكیش هاوكار نییە،‌ بەشی ئێمە ناكات و كەرتی ئاویش بە هەمان شێوەیە‌.

د. بێوار باسی لەوەش كرد، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی باشی بەرەو چاكسازی ناوە و بەردەوامیشە، چونكە هێشتا ماوە لێی رزگار بێت، بۆیە پێویستە هاوكاریی هەموو لایەكی لەگەڵ بێت و حكوومەتیش لە گۆڕینی سیستمی ئیداری و دەركردنی یاسا و بەدواداچوونی بەردەوامی هەبێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت چاكسازی ریشەیی بكرێت.

راوێژكارەكەی ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان بۆ كاری وزە، بە پێویستیشی دەزانێت هەموو كەسێك هەست بە بەرپرسیارەتی بكات و هاوكاری حكوومەت بن، بۆ ئەوەی لە ‌چاكسازی بەردەوام بن، نەك لە ‌شوێنێك شتێكی بچووك هەبێت گەورەی بكەن و خەڵك لە دژی حكوومەت هان بدرێت، بۆیە ئەگەر خەڵك و لایەنەكانیش هاوكاری حكوومەت بن، دەتواندرێت چاكسازی زیاتر بكرێت، ئەوەش لە ‌بەرژەوەندیی گشتیدا دەبێت.

دكتۆر فرسەت سۆفی، ئەندامی لیژنەی چاكسازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ‌هەرێمی كوردستان پێوه‌ست به‌و پرسه‌، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "چاكسازی لەسەر دوو ئاست بەردەوامە، یەكێكیان لایەنی ئیدارییە، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی ئەنجامی دەدات، ئەوەی دیكەیش بۆ رووبە‌ڕووبوونەوەی گەندەڵییە، كە ئێمە كاری لەسەر دەكەین، ئەوەی ئێمە بەردەوامین و و رۆژانە كاری خۆمان دەكەین و رێكارەكان دەگرینە بەر، ئەوەی حكوومەتیش بەردەوامە، لەوانە رێكخستنی كەرتی كارەبا و كەرتی زەوی و شارەوانی و كەرتی نەوت"‌.

ئەندامەكەی لیژنەی چاكسازی، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات، ئەوان وەك لیژنەی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، بەردەوامن لە ‌كاری خۆیان و هەنگاوی باشیان ناوە، لە ‌داهاتوویشدا وردەكاریی كارەكانیان بۆ رای گشتی بڵاو دەكەنەوە،‌ له ‌ئێستایشدا ئەوان بە ‌هێمنی  كاری خۆیان ئەنجام دەدەن، چونكە‌ پێیان باشترە بەو جۆرە بێت و نایانەوێت هەمووی لە ‌راگەیاندن باس بكەن، ئەویش لە پێناو بوونی ئەنجامدا، پێشی وایە هەندێك جار كە لە ‌راگەیاندن باس بكرێت، ئەنجامەكانی قورستر دەبێت.

ئاشكرایشی دەكات، كە لە ‌چاكسازییەكان زۆر جار كێشەیان‌ بۆ دروست دەبێت، تا ئەو ئاستەی‌ لە هەندێك شوێن بۆی هەیە رێگرییان لێ بكرێت، بۆچوونیشی وایە چاكسازی پێویستی بە كەشێكی ئارام هەیە و تا پەیوەندیی نێوان لایەنەكان باش بێت، پرۆسەكە باشتر هەنگاو دەنێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەكان هاوكاری حكوومەت و ئەوانیش بن، بۆ ئەوەی بتوانن رووبەڕووی ئەو كارە ببینەوە و چاكسازی بكرێت.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact