Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 13:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هوشیار سیوەیلى: تواندرا ئابڵۆقە بشکێندرێ.. دیبلۆماسیەتى هه‌رێم، ئێستا لە ئاستێکى زۆر باشدایە
| KDP.info


 
هەولێر-KDP.info- بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى دەڵێ، دیبلۆماسیەتى هه‌رێم، ئێستا لە ئاستێکى زۆر باشدایە وسەردانى ئەو شاندانەش لە چوارچێوەى ئەو پەیوەندییانەیە، کە حکوومەتى کوردستان لەگەڵ دەرەوە هەیەتى، بە تایبەت ئێستاش بۆ پێکهێنانى حکوومەتى داهاتووى عێراقە، دەشڵێ، کورد توانى ئەو گەمارۆیانە بشکێنێ کە بەغدا کردبوویە سەرى.
 
پێوه‌ست بە هاتنى شاندى وڵاتان بۆ هه‌رێمی کوردستان و کرانەوەى ئەو پەیوەندیە بەهێزە، کە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتان هەیە، هوشیار سیوەیلى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان، بۆ ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموكراتی كوردستان گوتی، "شاندەکان کە سەردانى کوردستان دەکەن، ڕەنگدانەوەى ئەو پەیوەندییەیە کە هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى درووستی کردووە، بە تایبەتى لەگەڵ دەوڵەتانى ئەمەریکا و ئەوروپا و چین و رووسا، ئەو پەیوەندییانە لە ڕابردووش هەبوون، ڕاستە لە کاتى ڕیفرەندۆم و بە تایبەت دواى ١٦ ئۆکتۆبەر هەندێک ساردى کەوتە ناو ئەو پەیوەندییانە، بەڵام توانرا پەیوەندییەکان بگەڕێندرێنەوە دۆخى جاران و توانیمان بەهێزتریشى بکەین".
 
سیوەیلی ئاماژەی بۆ مانەوەی ئەو کونسوڵخانانەى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان كردوو گوتی، "حکوومەتى عێراق دەیویست بکشێنەوە، بەڵام ئەوان هەر لە هەولێر مانەوە، ئەوەش هەوڵى حکوومەتى کوردستان بوو بۆ باشتر کردنى پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەرەوە.
 
پێوه‌ست بەو گەمارۆ دیبلۆماسیانەى سەر کوردستان، کە بەغدا دەیکرد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی روونی دەکاتەوە، کە کورد توانى ئەو گەمارۆیانە بشکێنێ، لە کاتى ڕیفرەندۆم و، بە تایبەت دواى ریفرەندۆمیش حکوومەتى عێراق هەوڵیدا، کە ئابڵۆقەیەکى دیبلۆماسى بخاتە سەر هەرێمى کوردستان، وە بەهیچ شێوەیەک کاربەدەستانى دەرەوە نەتوانن سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن، هاوکات بەرپرسانى هەرێمیش نەتوانن سەردانى دەرەوە بکەن، بەڵام دواتر بە هەوڵى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان تواندرا ئەو ئابڵۆقە دیبلۆماسیە بشکێندرێ، نموونەش بە بانگێشتکردنی سەرۆکى حکوومەت بۆ فەرەنسا دەهێنێتەوە.
 
سیوەیلى پێیوایە دیبلۆماسیەتى کوردى، ئێستا لە ئاستێکى زۆر باشدایە، گوتیشی: "چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرۆک ترەمپ لە برۆکسل بە شێوەیەکى ڕاشکاوانە باسى گەلى کوردى کرد، تەنانەت بە هاوپەیمانیش ناوى برد، وە گەورەترین کونسوڵخانە لە هەولێرى پایتەخت دروست دەکات، کە بە قسەى خۆیان لە رووى گەورەیى و فراوانى گەورەترین کونسوڵخانەیە لە جیهان، ئەمەش پەیوەندى نێوانمان زۆر زیاتر بەرەو پێش دەبات".
 
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا، وڵاتی چین هەوڵدەدا کونسوڵخانەی خۆی لەوێ دروست بکات، هەروەها سەردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ هۆڵەندا و ئامادەبوونى لە کاتى سوێند خواردنى سەرۆک ئەردۆغان لە تورکیا، ئەمانە هەمووى ئەوە دەردەخات، کە دیبلۆماسیەتى کوردى لە ئاسـتێکى باش دایە.
 
دەربارەى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى ئاماژە بۆ دوای ساڵی ٢٠٠٥ دەکات، کە ئەویش جێبەجێ نەکردنی دەستوورە، دەشڵێ، ئەوان ناتوانن دەستوور بەو شێوەى هەیە جێبەجیێ بکەن، تەنانەت ئەنجامدانى ڕیفرەندۆمیش، کە جەنابى سەرۆک چەند جارێک وتوویەتى لە ئەنجامى بێ هیوایى بووە لە جێبەجێ نەکردنى دەستوور، چونکە ماددەى ١٤٠ یەکێکە لە گرنگترین ماددەکانى دەستوورى عێراقه‌، کە جێبەجێ نەکراوە.
 
سیوەیلى تیشک دەخاتە سەر پەیوەندى نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ کوردستان  و بە پەیوەندییەکی زۆر بەرەوپێشچووی ناو دەبات، سەردانی سەرۆکى پێشووى فەرەنسا بۆ کوردستان، هەروەها سەرۆکى حکوومەتیش چەند جارێک سەردانى فەرەنساى کردووە، کە سەرۆک ماکرۆن یەکێک لەو سەرۆکانە بوو، لە دواى ١٦ى ئۆکتۆبەر کە دەست پێشخەرییەکى باشى کرد، چونکە ئەو ئابڵۆقە دیبلۆماسییەى، کە حکوومەتى عێراق کردییە سەر هەرێمى کوردستان، ئەو دەستى باڵاى هەبوو لە شکاندنى، هەروەها پەیوەندیشمان لەگەڵ ئەڵمانیاش زۆر بەرەو پێش چووە، کە ئەوان چەند جارێک زیاتر سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە و، هاوکارى ئێمە بوونە لە کاتى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرستانى داعش.
 
هەروەها سیوەیلی پەیوەندیەکانى هەرێم لەگەڵ دەرەوە بە گرنگ دەزانێت، جیا لە رووی دیبلۆماسی، لە رووی ئابووریشەوە، چونکە وڵاتان دێن وەبەرهێنان لە کوردستان دەکەن، بەوەش ئابوورى کوردستان دەبووژێتەوە، ئەوەش بایەخى زۆری هەیە.
 
هەڵکەوت محەممەد
 
 



دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact