بەڕێزان خانەوادەی مستەفا عەقراوی
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانی، خوالیخۆشبوو (مستەفا عەقراوی) کادیری لیژنە ناوچەی پاسیفیک_ی پارتیمان لە وڵاتی نیوزلەندا. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و هەڤاڵ و هاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله وانا الیه راجعون
مهكتهبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان