هەولێر-KDP.info- په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى سێیه‌می پیاده‌كردنی یاسای به كرێدانی خانووبه‌ره‌ى ده‌رچوواند، کە مه‌به‌ست لهههمواركردنهوهشی هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌رى و به‌رقه‌راركردنی هاوسه‌نگییه له نێوان مافی خاوه‌ن موڵك و كرێچیدا.
به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره 2ی ساڵی 2017ی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه18/7/2018 سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى سێیه‌می پیاده‌كردنی یاسای به كرێدانی خانووبه‌ره‌ى ده‌رچوواند.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌موارى سێیه‌می پیاده‌كردنی یاسای به كرێدانی خانووبه‌ره، ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوواند.
پیاده‌كردنی یاسای به كرێدانی خانووبه‌ره له دانیشتنی ژماره (7)ى ئاسایی رۆژی 15/7/2018، دوای ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانى و گفتوگۆكردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه، بە ده‌نگدان له سه‌رى په‌سندكرا.
مه‌به‌ست لهههمواركردنهوهشی هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌رى و به‌رقه‌راركردنی هاوسه‌نگییه له نێوان مافی خاوه‌ن موڵك و كرێچیدا.