مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گۆڕا و عەلی خەلیل بێتکاری لە شوێنی دانرا.
عەلی خەلیل بێتکاری، بووە بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ و لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بە بڕیاری سەرکردایەتیی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بوومە بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ لە شوێنێ عیسمەت ڕەجەب."
ئەو دەشڵێ: "دەمەوێت خزمەتی گەلی کورد و ڕێبازی بارزانی و پارتییەکەمان بکەم و دەمەوێت سەنگی کورد لە مووسڵیش بەهێز بکەم و ڕێگە نەدەین لە مووسڵ هیچ کەسێک زوڵم و ستەم لە گەلی کورد بکات."
کورد لە مووسڵ لە کۆنەوە پێگەی بەهێزە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەمیشە خۆی لە کوردانی مووسڵ کردووەتە خاوەن، هەر بۆ ئەم مەبەستەش کوردانی مووسڵ دەنگیان بە پارتی دەدەن و پارتیش لە دوایین هەڵبژاردندا توانی ٦ کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو پارێزگایە ببات."
عەلی خەلیل بێتکاری، خەڵکی پارێزگای دهۆکە، لە ساڵی ١٩٦٥ لەدایک بووە و بەکالۆریۆسی لە مێژوودا هەیە.
کـــاروان بـــاعەدری